-10-

64 9 124
                                    


ڕۆژبوونی خەماوی
ئەو ڕۆژبوونەی هیچ کەس پێناکەنێت بەهۆیەوە
ئەو ڕۆژبوونەی کە هەم منێکی بێچارە و هەم ژیانێکی بێ شادی تیادا دروست بوو
ئەمە بۆمن ڕۆژبوونی خەماویە

دانیشتم لەسەر قەراغی ڕووبارەکەو ئەو مۆم و کێکە بچووکەی بەدەستەکانم هەڵم گرتبوون ڕێکم کردن و لەبەردەمی خۆمدا ڕامگرت
هەناسە ساردەکانم دەیانویست ئەو گەرمییەی کە مۆمەکە دەیبەخشی ئەویش بکوژێننەوە،
نەمدەزانی کە هیوای چ شتێک بخوازم.
هیچ کەسێک نەبوو چەپڵەم بۆ لێبدات.
یاخود پێم بڵێت هەموو ساڵێک بەخۆشی
تەنانەت هیچ پەیوەندیەک بۆمن نەهات
هیچ نامەیەکیش!

بەچاوی داخراو فوویەکم لەمۆمەکە کرد و فرێمدان بۆ نێو ڕووبارەکە.
بەهیوای ئەوەی هەموو ئەو تەمەنەی بە بێهیوای بەڕێزم کردوون بڕۆن لەگەڵ شەپۆلەکانی ڕووبار…

سەیری مرۆڤەکان دەکەم
درۆ لەنێو چاوەکانیان دەبینم
بنیادنەم هێندەی ویستی ئەوەی بۆ پەیدا دەبێت شانازی پێوەبکەن زۆرجار توشی گومڕای دەبێت .

ئێمەی مرۆڤ بەو جۆرەین:
هێندەی لەزەت لە خەیاڵەکان دەبینین،
لەزەت لە حەقیقەت و ڕاستی نابینین.

پێکەنیم بە خەیاڵەکانم
- ئەرێ پێکەنین لەخەیاڵ تێدەگات؟
-پێکەنین لەگریان تێدەگات؟
تێدەگات کەچۆن ئاو لەنێو چاوەکانمدا ون دەبێت کاتێک پێدەکەنم هەر بەم جۆرەش هیچ ئاوێک لەنێو چاومدە نامێنێت بۆ گریان؟

لەکۆتایدا هێندە بێهێز بوبوم بەقاچە بێ وزەکانمەوە گەڕامەوە
لەڕێگادا چەندین خێزان و ئەویندارم بینی چەندین هاوڕێم بینی
بەهۆی کریسمس شادی خۆیان دەردەبڕی
منیش یادکردنەوەی لەدایکبوونی خەماوی خۆم بەتەنیا

لەم قەرەباڵغیەدا چاوەکانم لەسەر کەسێک نیشت کە چەند ڕۆژە تامەزرۆم بۆ دیداری
ئەویش لەمنی دەڕوانی
دڵم هێندە خێرابوو لەلێدان
هێندە هەستم بەشەرم دەکرد
خۆشم نەمدەزانی بۆچی ڕامکرد
ئەی من نەمگووت کەوا هیچ هێزێکم نیە؟
ئەم هێزە لەکوێوە هات؟
هێندەی توانیم ڕامکرد تاوەکو گەشتم لەلایەکی تر لە ڕووبارەکە
بەڵام دەنگی قاچەکانت ئاشنا بوو
ئاورم دایەوە تۆش بەهەناسە تەنگیەوە دەتویست هەناسەکانت جێگیر بکەیت

- بۆچی لەمن ڕادەکەیت؟
لەکۆتایدا لێوەکانت کردەوە بۆ ئەم پرسیارەی من لێی دەترسم

- من؟ پێم وابوو کە تۆ دزیت.
پاشان درۆیەکم هەڵبەست بۆ ڕزگاربوون لەم پرسیارە

- لە دز دەچم؟
برۆکانت گرژ کردبوو کاتێک پرسیت
خۆزگە دەمتوانی هەموو ئەو وشانەی لەدڵمدا گرێیەکن پێتی بڵێم
یاخود تەنیا لەباوەشت بکەم
هیچ کامێک لەمانە ڕوونادات
خەیاڵێکی جوانن

- بەجلە ڕەشەکانت وەکو دز دەردەکەویت
نەمدەزانی سەیری کوێ بکەم کاتێک بۆت دەدوێم جگە لە چاوەکانت

  "𝗔𝗦 𝗔 𝗙𝗢𝗢𝗟"Where stories live. Discover now