-4-

154 18 18
                                    

After 2 months

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

After 2 months

- بیناکە زۆر بێ کێشەیە سبەی کارەکانی کۆتای دێت بەڵام سبەی پشووی کریسمس دەست پێدەکات بۆیە ئەمرۆ پێویستە تەواو بکرێت

لە پێشەوەی بیناکەدا وەستابووم چاوەڕوانی تەواوبوونی قسەی کارمەندەکەم دەکرد

دوومانگ تێپەڕی بەسەر کارکردنی من لێرە
کارەکان زۆر بەزوویی دەڕۆن بەڕێوە
ئێستا بینایەکە زۆر وردەکاری ماوە بەڵام ئەتوانم بڵێم بەشە زۆر قورسەکەی تێپەڕی
نزیکەی دووڕۆژە من زۆر ماندووبووم بەڵام شایەنی چاوەڕوانی بوو کارەکەم
دڵنیام بەڕێز ستیفانۆ گەر چاوی پێبکەوێت بەدڵی دەبێت
ئەمڕۆی بیستو چواری دیسەمبەر سبەی دەبێت بە سەرەتایەکی جوان بۆ ساڵی نوێ
پشووی کریسمس بەتەنها لەشەقامەکانی پاریس؟
بژاردەیەکی جوانە
هەست کردن بەتەنهای هەرگیز جوان نیە
چونکە تەنها پەروەرێن تاکە
ئەمە بۆ مرۆڤێکی وەکو من سەختە
هیچ هاوەڵێک نیە بۆ بەسەربردنی کریسمس پێکەوە
لەوانەیە لەگەڵ جەی وەرگێڕ
بەڵام ئەو گەمژەیە بێزارم دەکات بە وشە بێماناکانی
کەواتە بژاردەی تر نیە جگە لە تەنهابوون
وە لەوانەیە ئەمە چارەنووس بێت
من هیچ لەبارەی نازانم
تەنها ئەوەندە دەزانم
ئەم چارەنووسە ڕەشە

- خاتوو ئەلێکساندەر لێرە ناوچەکەی سەلامەت نیە کارەکان تاوەکو کاتژمێر شەش کۆتای پێدێت دەتوانیت کاتی خۆت وەربگریت

- تەنها پیاسەیەک دەکەم و دەگەڕێمەوە بۆ وردەکاریەکان

- هەرچۆنێک بێت

ئەو رۆشت بۆ سەر کارەکانی
پێم باش بوو بەڕێگادا بڕۆم بەڵام کەشە ساردەکەی زستان منی لەنێو نیگەرانی بەجێهێشت
ئێستا کرێکارەکان سەرمایان دەبێت؟
ئایا جلەکانیان گەرمن؟

بیرۆکەیەکم بۆهات کەوای کرد زەردەخەنە بکەم
بەڵام کاڵ بۆیەوە کاتێک بیرم هاتەوە ئەوان چەند زۆرن
چی دەربارەی داشکاندن؟
هەوڵی خۆم دەدەم

Last Christmas
I gave you my heart
But the very next day
You gave it away
This year
I save me from tears
I give it to someone
Special

لەگەڵ چاکەتە گەورەکەم کە هیچ بواری پێنەدام ڕووخسارم دەربکەوێت دەستم کرد بە گۆرانی وتن بەهۆی کریسمس
بەڵام ئۆھ هیچ کەسێک نیە دڵی خۆمی پێبدەم بە دیاری تاوەکو شایستە بێت
بەرەو قاوەخانەکە ڕۆشتم کاتێک سەیری کاشێرەکەم کرد مێشکم وەستا لەوساتەی دەمویست بیزانم کەوا ژمارەی کرێکارەکان چەندن؟
دەتوانم پێشبڕکێی باشترین گەمژە لەسەر زەوی ببەمەوە
بەبێهیوای کۆڵم دا لەوەی بمەوێت کۆمەڵێک قاوەی گەرم پێشکەش بکەم بە کرێکارەکان
چی دەربارەی کرۆسانت؟
کرۆسانتی فەرەنسی؟
ئەمە بژاردەیەکی باشە
_:__+__-__-__-____-_-_-_--_-__--_-_-_-_-_-_-_-

  "𝗔𝗦 𝗔 𝗙𝗢𝗢𝗟"Where stories live. Discover now