-14-

94 17 119
                                    

- ماوەیەک دەبێت ژیان وەکو یاری بۆکسینگ یاریم پێدەکات
گووتم کاتێک کەمێکی تریشم لەو گەنمەشامیە برژاوەی بەردەمم خوارد وە ڕایڵ بەبێدەنگی گوێی بۆ ڕادەگرتم

- تۆ شایەنی ئەو نیت
لەپردا ئەو قسەیەی کرد کە نامەوێت گوێبیستی بم

- واتا چۆن
سەیری نێو چاوەکانیم کرد و لێم پرسی
چاوەکانی زۆر شتی تێدابوون وەک ئەوەی بیانەوێت قسەبکەن و هەموو ئەو شتانەی لەناخیدا هەڵگیرابوو لەنێو پەردەی چاوەکانیدا دەتبینی

- کارسۆن شایەنی تۆ نیە تۆ شایەنی کەسانی باشتریت.
بەبێدەنگی ماینەوە تاوەکو دووبارە دەستم کردەوە بە قسەکردن

- ئایا گوێبیستی چیرۆکی باخچە هەڵواسراوەکانی بابل بوویت ؟
پاش پرسیارەکەم زەردەخەنەیەکی جوان و هێمن ڕووخساری داپۆشی و سەری بەبەڵێ جوڵاند

- بەڕای من ئەمیدیا زۆر بەبەخت بووە کە هاوسەرەکەی هێندە خۆشیویستوە

پاش ئەمە چاوەکانی دووبارە نیشتەوە سەر من بەجۆرێک سەیری دەکردم وەکو چۆن باوکێک سەیری کچە بچووکەکەی دەکات

- بەڵکو تۆش وەکو ئەو کەسێک خۆشیدەوێی
بۆساتێک بە بێدەنگی سەیری یەکتریمان دەکرد تاوەکو لیلی و دەستگیرانەکەی هاتن بۆلای ئێمە

- هێی سڵاو
لیلی بەرەو من هات کاتێک دەستی لەنێو دەستی دەستگیرانەکەیدا بوو

- سڵاو
من و ڕایڵ بەئاسپای سڵاومان لێکردن
پاش دانیشتی ئەوانیش بڕیارمان دا کەوا بڕۆین بۆ نان خواردن
هەموو شتێک بەهێمنی دەڕۆشت بەڕێوە گاڵتەو قاقای پێکەنینەکانمان و قسەکردنە کۆمیدیەکانی ڕایڵ منی دەبرد بەرەو ژیانێکی خۆشتر
هەستم دەکرد بۆکەمێک بێت دڵخۆشم
بەڵام کاتێک سەرم لار کردەوە هەمووان بێدەنگ بوون
ڕایڵیش لەگەڵ مندا سەری لار کردەوە بۆ ئەو شوێنە لار کردەوە کاتێک ئەو دیمەنەی وەپێش چاودا نەخشا خێرا دەستەکانی بەوانەی منەوە گرێدان
منیش ئاگری غیرەکردن و خەم تێیمداشەکایەوە
هەربۆیە دەستەکانی ئەوم بە توندتر گرت بەخۆمەوە
بەڵێھ
ئەوە کارسۆن بوو کەلەگەڵ خاتوونە لووتبەرزەکەی لێرە لەکەشێکی ڕۆمانسیدا نقووم بوبو
منیش ئاگری خەم و غیرە دەیلاواندم
تاوەکو هەستم گرد سەر ڕوومەتەکانم گەرم داهاتن
دڵیشم وەکو ئەو گەرم داهات
ئەوە ڕایل بوو کە کارێکی پێشبینی نەکراوی ئەنجام دا
ئەو ماچێکی لەسەر گۆنام جێهێشت
بەڵام ئەوە ماچ نەبوو
ئەوە پەیامێک بوو
"بیربکەوە سەبارەت بە شیکارکردنی هاوکێشەکەت"
پاش ئەم وشانەی دوای دوورکەوتنەوەی چەند سانتێمێک لە گۆنامدا چرپاندی تەواو ڕووخسارم گۆڕا
بەبێ هیچ کاردانەوەیەک بەردەوام بووم لەخواردن
ئەویش بزەیەکی کرد و دەستی کرد بەخواردن بەهەمان شێوەی من
بەڵام ئەو دووانەی تر بەحەپەساوی لە ئێمەیان دەڕوانی
هیچ شتێکیان نەگووت

- ئایا دەتوانین بڕۆین؟
بە نزمی لەبن گوێی ڕایڵدا گووتم

- ئایا ئێوە هیچ ڕوونکردنەوەیەک نادەن؟
لیلی وازی هێنا لەبێدەنگیە بێزارکەرەکەی و دەستی کرد بە پرسیارەکانی

  "𝗔𝗦 𝗔 𝗙𝗢𝗢𝗟"Where stories live. Discover now