-6-

88 17 15
                                    

- تاج مەحەل لە هیندستان ئەم شوێنەوارە لە ئاگرای هیندستانە كە بریتییە لە گۆڕو مەزارێكی زۆر بەناوبانگ لەو وڵاتەو لە سەدەی حەڤدەھەمدا دا شاجەهان وەك رێزێك بۆ مومتاز مەحەلی خێزانی دروستیكردووە كە لەكاتی هێنانە دونیای چواردەیەمین منداڵیدا كۆچی دواییكردووە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


- تاج مەحەل لە هیندستان
ئەم شوێنەوارە لە ئاگرای هیندستانە كە بریتییە لە گۆڕو مەزارێكی زۆر بەناوبانگ لەو وڵاتەو لە سەدەی حەڤدەھەمدا دا شاجەهان وەك رێزێك بۆ مومتاز مەحەلی خێزانی دروستیكردووە كە لەكاتی هێنانە دونیای چواردەیەمین منداڵیدا كۆچی دواییكردووە.
دووبارە چیرۆکێکی تر لەخۆشەویستی تێکەڵ بە شاکارێکی هونەری ئەندازیاری

سەرم لار کردەوە بە بێهێزی کاتێک لەتۆم ڕووانی
خەوتویت
ئێمە نزیکەی هەشت کاتژمێرە لێرە گیرمان خواردوە
سەرم ئێش و ئازارێکی زۆری بۆ پەیدا بووە
بەهۆی سەرمای ئێرە
لەرز واز لەجەستەم ناهێنێت چونکە سەرمایەکی بەتین لەشمی داگیر کردووە
فرمێسکی چاوم هێشتا قەتیس بووە
دەپرسم چی شتێک منی گەیاند بەم ڕۆژانە؟
خەونە بچووکە بێماناکانم؟
یاخوود منداڵیە ناخۆشەکەم؟
چاوچنۆکیەکانم؟
یاخوود هەوڵ دان بۆ ڕزگار بوون لەدۆزەخی خێزانی؟
لەڕاستیدا هەموویان
مرۆڤ هەمیشە ڕادەکات لەکێشەکانی
ئەوانەی کە ڕاکردن هەڵنابژێرن تاکو کۆتای دەجەنگن
یان دەیبەنەوە
یاخود دەدۆڕێن
کەمن ئەوانەی لەم جەنگانەدا بیبەنەوە
بەڵام ڕاکردن ترسنۆکترین ڕێگا چارەیە
و منیش ترسنۆکترین ڕێگا چارەم گرتە بەر
چوونکە ماندوو بووم لەشەڕکردن
ماندوو بووم لەوەی هەمیشە بەرەنگاری لووتبەرزی کەسانێک ببمەوە ببمە قوربانی کێشەکان
من ماندووم…
ماندوویەتیەک نا بە خەوتنێکی چەند کاتژمێری بڕوات
من ڕووحم ماندووە
ڕووحم داوای حەسانەوە دەکات
بەڵام هیچ ڕێگایەکی نیە بۆ حەسانەوەی
ئەمە منم کە دەمەوێت ڕزگارم ببێت لەهەموو ئەمانە
فرمێسکە ساردەکانم دووبارە ڕووخساری تەڕ کردم
دووبارە سەرمایەکی تر لەشمی گرژ کرد

هەموو لەشم بەجۆرێک ڕەق داهاتوون لووتم ئازاری هەیە
بێگوومان گەر ڕزگارمان نەکەن من لێرە دەمرم

- کاتژمێر چەندە؟

چاوەکانت کردەوە پرست بەمن کرد
ئاخۆ دەزانم ؟
کاتژمێر پێنج و سێ خوولەکی ئێوەرە

- بەنەفرەت بیت

بێدەنگ بووم
چونکە قسەکردنم داهاتوویەکی باشی نابێت
لەناکاو پژمینێکی بەهێز بەرەو لووتم داهات
چاوەکانم ئاویان پێدادەهاتە خوارەوە

- چیت بەسەر هاتوە؟

دووبارە بێدەنگ بووم
تەنها نامەوێت قسەی لەگەڵدا بکەم

  "𝗔𝗦 𝗔 𝗙𝗢𝗢𝗟"Where stories live. Discover now