![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. لەنێو سەرمایەکی زۆردا تەزیبوون
هەردووکیان یەکتریان لەئامێز گرتبوو بەهۆی سەرمای بەنی زستان
نزیکەی دووڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر گیرخواردنی ئەوان لەنێو ئەم بەرزکەرەوەیەدا
دڵی کچەکە بەجۆرێک هێواش بوبو لەلێدان بەڵام هەستەکانی هێشتا سەمایان دەکرد
لەلایەکی تریش کوڕەکەی لەنێو نیگەرانیدا بەجێهێشتبوو بەهۆی خراپی تەندروستی خۆیەوە- دەترسم لە نێوان
ئەو شتانەی کە ڕۆژێک بەجێی دەهێڵم
بەهۆی ماندوێتییەوەلەکۆتایدا ئادلین بەبێهێزی کەوتە قسەکردن بەڵام وشەکانی وەک ئەوە وابوون بۆ چەندین کاتژمێر بیری کردوبێتەوە
- بۆچی؟
کارسۆن دەیویست زیاتر بەقسەی بهێنێت و چاوەکانی کراوەبن چونکە دەیویست زیاتر لەگەڵیدا بدوێت
- کاتێک ماندووین هەرگیز بیر ناکەینەوە لەوەی لەچ شتێک ماندووین
لەهەموو ئەو شتانەی پێوەی خەریکین واز دەهێنێین
بەڵام کاتێک چاوەکانمان دەکرێنەوە ئەو کەسانە یاخود ئەو شتانەی کەوا لێی دوورکەوتینەوە بۆ ئارامی خۆمان لەهیچ شوێنێک نین
لەهیچ سوچێکی نەفرەتیدا ناوەستن و بڵێن *سڵاو ئایا تۆ باشتر بوویت؟*
یاخوود خەندەیەکت بۆ بکەن
یانیش تەنها سەیرت بکەن
بەڵکو دەرۆن بۆ سوچێک لەم جیهانە کە هەرگیز چاومان پێیان ناکەوێت
لەپەشیمانی خۆماندا دەمرین.هەردووکیان کەوتبوونە نێو بیرکردنەوەیەکی قووڵ تاوەکو دەنگی ئۆتۆمبێلی زۆر لەوێدا هات پاشان دەنگی هاوارکردنی باوکی کارسۆن پاشان سەیری یەکتریان کرد و خەندەیان لەگەڵ یەکتریدا گۆڕیەوە
- ڕزگارمان بوو
کارسۆن بە چرپەوە گووتی ئادلین فرمێسکێک لەنێو چاوەکانیدا هاتنە خوارەوە
ئەو لەهەمان کاتدا دڵتەنگ و دڵخۆش بوو
دڵخۆش بوو چونکە ئیتر دەتوانێت بێتە دەرەوە وەکو ڕابردوو بژیت
دڵتەنگ بوو چونکە ئەو قەفەسەی ئەوینەکەی بۆ هێنابوو نێوی تێکشکا و نەما
باڵندەکەی دەفڕێت و دەڕواتلەکۆتایدا تیمی فریاکەوتن توانیان بەرزکەرەوەکە ڕابگرن و هەردووکیان بهێننە دەرەوە
پاشان لەنێو پشتی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەکە بە داپۆشەرێکی گەرم خۆیان داپۆشیبوو
![](https://img.wattpad.com/cover/352078699-288-k443107.jpg)
YOU ARE READING
"𝗔𝗦 𝗔 𝗙𝗢𝗢𝗟"
Romance- بیرتە کاتێک پێت وتم چ شتێکی دایکت زۆر بەدڵە ؟ من پێم وتی هەموو شتێک چونکە خۆشەویستی کوێرە ئەو هیچ شتێک بەدی ناکات جگە لەجوانی ئـــادلیــن" ڪـارسۆن"