𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.X

Start from the beginning
                                    

«ئەمەش تەواو»وتی کاتێ کۆتا گرێی لە پەتەکەدا بە شێوەیەکی زۆر توندە کە نەتوانن خۆشیان بجوڵێنن.

بێگوومان بەستنی کوڕەکان کارئاسانیەکی باشی بۆ ئەو کرد و قوورسای سەر شانی کەمتر بوویەوە..
بەڵام هێشتا ماوە بەرەو شوێنی لێ خووڕینی کەشتیەکە چوو سووکانەکەی بە شێوەکی زۆر تووند گرت...

دەترسا،زۆریش دەترسا بەڵام بە تەواوی هەوڵی کۆنترۆڵ کردنی خۆی دەدا دەربارەی ترسەکەی...
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی،دەیتوانی ببینێت کە خێرای کەشتیەکە زیاتر و زیاتر دەبێت و تاشەبەردەکان بەرەو ڕوویان دێت...

بەخێرای و بە هەموو هێز و توانایەوە سووکانەی سووراند بۆ لای چەپ تا خۆی لە تاشە بەردە تیژەکە بیپارێزێت...

«یۆنتان دووبارە پێویستم بە یارمەتی تۆیە جارۆگەی لای ڕاست پەتەکانی ببڕە تا ببێتەوە»کووک وتی بە هاواراوە..وەک هەزارەهەمین جار یۆنتانی بچووک بە شێوەکی زۆر خێرا کارەکەی ئەنجامدا و بە دەمی پەتەکانی بچڕاند...!

بە باشی توانی.خۆی لا بدات بەڵام ئەوە بەس نەبوو کەشتیە کەمێک لە لێواری تاشە بەردەکە لێک خشان کە وایکرد کەمێک لە تەنیشتی کەشتیەکە بشکێت بەڵام خۆشبەختانە زیانی نەبوو،کووکیش لەگەڵ پێکدادانە خێرایەکە بە توندی سەری بەر سووکانەکەوت...
وایکرد کەمێک بریندار بێت و سەری گێژ بخوات
بەڵام دانی بە خۆی داگرت و دەستی کردەوە بە لێخوڕین.

دوایی ماوەیەکی زۆر لە خۆ پاراستن لە لێوارە تیژەکان لە کۆتایدا دەیتوانی تیشکی خورەکە ببینێت هاوکات تەمەکانیش ون دەبوون...

کووک زەردەخەنەی کرد لەگەڵیشیدا فرمێسکی خۆشی لە چاوانی هاتنە خوارەوە.

ئەوان ڕزگار بوون...

چ کەسێک دەتوانێت لە هەستی کووکی بچووک تێبگات؟

بیربکەوە ئۆتۆمبێلی باوکت لێبخوڕیت بێ ئەوەی تەنانەت یەکجاریش لێت خوڕیبێت لە هەمان کاتیشدا کەسانێک لەگەڵت دابێت؟

کەشتیەکە لێوارەبراوەکانی جێهێشت دووبارە دەریا شینەکە دەرکەوت تریشکەی ڕۆژی زێڕین لە چاوە ڕەشەکانی دەدا..

یۆنتانی بچووک بە دڵخۆشیەوە بۆ لای کووک چوو خۆی لە قاچەکانی داخشاند،وەک ئەوەی بڵێت ئێمە رزگارمان بوو...کووک نزمبوویەوە ئاستی ئەو خستیە باوەشی!

«بەڵێ بەڵێ ئێمە توانیمان هەمووی بەهۆی تۆوە بوو بچکۆلی ژیر»کووک وتی بە بزەوە.

«چی ڕوودەدات لێرە»
نام وتی کاتێ بە شۆکەوە سەیری کەشتیەکە و شوێنەکەی دەکرد،ئەوانەیتریش بەرە بەرە بەهۆش خۆیان دەهاتنەوە.

◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙWhere stories live. Discover now