𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IX

Start from the beginning
                                    

کووکی دوای خوێندنەوەی ئەم لاپەرەیە هەستی بە شۆک بوون دەکرد بۆیە بۆ لای دایکی چوو!!

«دایکە»بە نزمیەوە وتی کاتێ درێسە سپی و قەشەنگەکەی دایکی ڕاکێشا تا سەرنجی بچێتە سەر ئەو

«ئۆھ کوڕە بچووکەکەم چی بووە؟»
شاژن وتی کاتێ خۆی چەماندەو دەستە سپیەکانی کورەکەی گرت کە بە چاوە ڕەشەکانی سەیری دەکرد

«پرسارێکم هەیە»

«بیڵێ کورەکەم»

«پەری دەریای شین بوونی هەیە؟؟»
بە کیوتی

«دووبارە پرسیاری ئەو شتانەم لێ دەکەی کە خوێندووتەوە لە کتێب؟؟»شاژن وتی بە نەرمی و کوکیش تەنها سەری وەک بەڵێ لەقاند..کورە بچووکەکە بۆیە دەچیتە لای دایکی چونکە دەزانی کە ئەو چەند خوێنەرێکی باشە و حەزی لە کتێبە وەک خۆی ڕەنگە لەم لایەنەوە دایک و کور وەک یەک بن.

«ئای کورە سەر شێتەکەم باشە پێموایە کە دەزانم باسی چیدەکەی باشە من ڕاستیت پێ دەڵێم هەبوونی ئەوان لە نیوان ئەفسانە و ڕاستی داماوەتەوە»
شاژن وتی بە هێمنی

«واتا ئەگەرێک هەیە کە بوونیان هەبێت؟»

«ڕەنگە..بەڵام تۆ بیر لەم شتانە مەکەوە بچکۆلەکەم چونکە ئەوان زۆر دوورن لێرە وە من باوەڕ ناکەم کە بوونیان هەبێت وە تۆش وایدایبنێ، باشە»

«باشە ئۆماا»
کورە چاو ڕەشەکە وتی کاتێ خۆی
خستە باوەشی دایکی!!

کۆتای ڕابردوو:/

«نەخێر نابێت ئەمە ڕووبدات،ئێمە لە مەترسی داین»
کووک لەبەر خۆیەوە وتی بە نزمی...پاشان دووبارە سەرنجی خستەوە سەر هیۆنگەکانی و هاواری کرد
«ئێمە لە کێشە داین!!»

بەڵام بۆچی وەڵامێکی دەست نەکەوت سەڕەڕای هاوارە بەرزەکەی،ئایە چەتەکان کۆنترۆڵ کراون؟
کووک بەخێرای بەرەو لای تای ڕایکردە بێگوومان لەبەر ئەوەی بێگەی ئەو لە هەموویان گرنگترە کە لێخووڕینی کەشتیەکەیە.

«تاییهۆنگ..تای..تای...کاپتنی گەمژە وەڵامم بدەوە»
کووک وتی بەهاوارەوە کاتێ لەگەڵ لەگەڵ هەر بانگکردێک تای بە قورسی دەجوڵاند..بەڵام لە پای چی تای تەنها وەک سەرخۆشێکی مەست بوو دەردەکەوت کە جار جارێک منگەی لەبەر خۆیەوە دەکرد!
-نەفرەت ئەو کۆنتڕۆڵ کراوێکە!!

کووک سەیری هیۆنگەکانی تری کرد بەڵام حاڵی ئەوان لە تای باشتر نەبوو هەموویان وەک یەک بوون!!

«ئای خوایە من چی بکەم؟»
کووک وتی کاتێ دەستە لەرزۆکەکانی خستە ناو قژە ڕەشەکەی.وە دەیبینی کە پەریەکان چۆن هەوڵدەدەن بێنە لای کەشتیەکە!
بەڵام پرسیارێک لە مێشکی دا دروست بووە بۆچی ئەویش کۆنترۆڵنەکراوە وەک چەتەکان؟؟

◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙWhere stories live. Discover now