CHAPTER ✶ FOURTEEN

Start from the beginning
                                    

‎چەند خولەکێک تێپەڕی بەبێ ئارامیەوە چاوەڕێم دەکرد کەسێک بێت بڵێت دەتوانیت جوود ببینیت بەڵام نەبوو خولەکەکان ببوون بە کاتژمێر بۆم "بەڕێز تۆ هاوسەری جوود بێرنسۆنیت؟" پەرستارێک پێمی ووت کاتێک بەبێ ئارامی لە شوێنی چاوەڕێکردنەکە دانیشتبووم بەخێرایی هەڵسامەوە "دەتوانم بیبینم؟" ئەوەم پشتگوێ خست کە بە "هاوسەری" بانگمی کرد "بەڵێ بەدوامدا وەرە" ئەو ووتی لەپێش منەوە دەڕۆشت تا شوێنەکەم نیشانبدات تا دەمتوانی بەخێرایی بە ڕاڕەوەکانی نەخۆشخانە دەڕۆشتم "هەردووکیان سەلامەتن وانییە؟" بەدەم ڕۆشتنەوە لە پەرستارەکەم پرسی ئەو خەندەی کرد "هەردووکیان نایابن" دوای کەمێک گەیشتین ئەو ژوورەی جوود لێی دەمایەوە دڵم خێراتر و خێراتر هێڵەکانی دەکێشا لە ناوەوەی سینگم "لێرەوە بەڕێز" پەرستارەکە ووتی و منی جێهێشت هەناسەیەکم دایەوە بەر لەوەی بڕۆمە ژوورەوە دیمەنێکی وەک بەهەشت پێشوازی لە چاوەکانم کرد جوود بە خەندەیەکی فراوانەوە کچەکەی لەباوەش گرتبوو دوای مردنی جۆیل ئەو هەرگیز بەمشێوە خەندەی نەکردووە گرینگ نییە من چەنێکم هەوڵداوە کە خەندەکانی بۆ بگەڕێنمەوە

‎ئەو سەری هەڵبڕی سەیرمی کرد بێ ئەوەی خەندە لەسەر ڕوخساری لابەرێت ددانە ڕاستەکانی تەواو دەرکەوتبوون "ڕاین" ئەو بانگمی کرد من خێرا ڕۆشتمە پێشەوە نەمتوانی خۆم بگەڕێنمەوە توند باوەشم پێیدا کرد بۆنی ئەوم لەبەر کرد .. ئەو هەستەم بە خەتێکی تۆخ نووسیەوە کە چۆن هەستێکە ئەو لەباوەشبگریت

‎لێی جیابوومەوە و سەیری مناڵەکەی نێو باوەشیم کرد "جوود ئەو .. کچەکەت زۆر نایابە ناتوانم باوەڕبکەم" دانیشتم و جوود مناڵەکەی بۆم ڕاگرت تا بیگرم دەستەکانم ڕاکێشا و بەر لەوەی مناڵەکە بگرم تیبینیم کرد کە چۆن دەستە ئارەقوویەکانم دەلەرزین مناڵەکەم لەنێو قۆڵەکانم گرت دەترسام بیخەم فرمێسک لە چاوەکانم قەتیسببوون بەڕاستی وا هەست دەکەم کە من بوومەتە باوک

‎پێستی وەک منداڵێکی تازە لەدایکبوو سوورببوویەوە .. چاوەکانی داخرابوون خەوتبوو نەمدەتوانی بزانم کە چاوەکانی لەوانەی جوود دەچن یان جۆیل .. پەنجەکانی زۆر بچووک بوون .. بۆنی ئاهـ بۆنی هەموو ئەوە بوو کە دەمویست هەڵیبمژم

‎"ڕاین" جوود دەستیپێکرد وایکرد سەرنجەکانم بخەمە سەر ئەو "من بەبێ تۆ هەرگیز لەو ساتانە نەدەژیام .. هەرگیز ئەو دیارییە بەنرخەم نەدەبینی کە جۆیل بۆی جێهێشتووم سوپاسکردن وشەیەک نییە شایەن بە تۆ بێت بۆیە من ڕێگەت پێدەدەم کە تۆ ناو لە کچەکەم بنێیت" بە سەرسوڕماویەوە لە مناڵەکەم ڕوانی و دواتر دووبارە سەرنجەکانم گەڕاندەوە بۆ جوود "بەڵام ئەمە مناڵی خۆتە جوود من مافم نییە بڕیاڕ لەسەر هیچ شتێکی مناڵەکە بدەم" ووتم ئەو خەندەی کرد دەستی خستە سەر قۆڵم "نەخێر ڕاین هەڵە بیردەکەیتەوە تۆ دوای جۆیل لەهەموو کەسێک مافت زیاترە بەسەر مناڵەکەوە تۆ لەسەرەتا تا کۆتایی دووگیانییەکەم لەگەڵم دابوویت گەر تۆش وەک ئەوانیتر جێتهێشتبام ئەوا من بەتەنها دەمردم بێ ئەوەی بزانم کە ژیانێک هەیە لە نێو مندا تکایە تەنها ئەوە قبووڵ بکە و پێمبڵێ کە دەتەوێ چ ناوێکی لێبنێیت" ڕوانینەکانم خستەوە سەر مناڵەکە ئەو چاوەکانی کردبوویەوە چاوە بچووکەکانی سەوز بوون وەک ئەوانەی جوود

دەستم کرد بەوەی بیربکەمەوە لە ناوێک کە بۆی گونجاو بێت ماوەیەکی درێژ بەبێدەنگی لە ژوورەکەدا تێپەڕی کاتێک سەرم بەرز کردەوە تا جوود ببینم ئەو پشتی بە پێخەفەکەی دابوو و هێشتا لە دیمەنی من و مناڵەکەی نێو باوەشمی دەڕوانی "جۆی" ووتم بەخەندەوە "دەمەوێت ناوی لێبنێم جۆی" جوود زەردەخەنەی کردەوە "جۆی ناوێکی زۆر جوانە ڕاین .. بۆچی؟" "لەبەر ئەوەی ئەوە ناوێکە کە لەناوی تۆ و جۆیل نزیکە ئەو دەبێتە هەڵگری نازناوی جۆهنسن .. جۆی جۆهنسن" "بیرکردنەوەکانتم بەدڵە ڕاین جۆهنسن"

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now