𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VIII

Start from the beginning
                                    

«ئەوە بە کێ پێئەکەنی بێرێز»
نام وتی بە گرژی

«ههه هیۆننگ کێ وتی بەتۆ پێئەکەنم نچ نچ»
تای وتی..کاتێ فرمێسکی چاوەکانی ئەسڕی!!

«ئەی خۆ بە باپیرم پێ ناکەنی»
نام وتی بە مۆنی!!

«واز لەو گێژە بێنە ئازیزم باش خەوتی؟؟»
جین پرسی بە خەمخۆری کاتێ قژی نامی ڕێکدەخست...ئەم دیمەنە بۆ کوڕەکانی تر ئاشنا بوو بەڵام بۆ کووک نا..بۆیە بە چاوی دڵەوە سەیری ئەوانی دەکرد وە بەڕاستی ئەوانی زۆر بەلاوە کیوت بوو!

«لە ڕاستیدا نەخێر بەڵام بەهۆی ئەم دەنگە دەنگەوە هەڵسام»نام وتی.

«هیچ نەبوو تەنها ئەم دوو منداڵە سەر بە کێشانە ڕێک نەدەکەوت..مەبەستم کووک و تایە»جین وتی!!

«هیۆنگگ چیمان کردوە هاا»تای وتی بە نووزە

«چی چیتان کردووە دەنگتان تا حەوت تەبەقەی ئاسمان ئەڕۆیشت»یۆنگی وتی

«لەبەرچی؟؟»نام پرسی

«سەبارەت بە تێپەڕبوون بەناو دەروازەی مردن..»
هۆپی وتی!!

«هاھ کەواتە تای بۆی باسکردوون»
نام وتی

«کەواتە تۆش دەتزانی دەربارەی ئەمە نامجوون هیۆنگ...کەواتە بۆچی ڕێگری لێناکەیت دەبێ تۆش بزانی کە چەند مەترسیدار وە کارێکی گ...»
کووک بە گرژی وتی بەڵام قسەکانی بڕدرا لە لایەن هیۆنگەکەی.

«من دەزانم جۆنگکووک بەڵام ئێمە زۆر دەمێکە بریاری خۆمان داوە وە پێویستە بە هەر شێوەیەک بێت ئەم دەروازەیە تێ ببپەڕێنین چوونکە هیچ ڕێگایەکی تر بوونی نیە دەزانم لەوانەیە هەمووتان بپرسن بۆچی بەوێدا دەرۆین یان بۆ پێویستە تەنانەت بۆ ئەوێ بچین بەڵام بە پێی کات بۆ هەمووتان ڕوون دەبێتەوە»
نام وتی بە هێمنی وەبەرەو کووک ڕۆشت و دەستەکانی لەسەر شانی دانا

«دەزانم تۆ شڵەژاوی وە خەمی هەموومانتە بەڵام بەڵێن بێت بە هەرشێوەیەک بێت ئێمە تۆ بپارێزین وە سەلامەت بیت چونکە ڕووبەرووی ئەم شتانە نەبوویتەوە بەڵام بەهۆی ئێمە وا تێیدا تێدەپەری بمانبوورە شازادە»نام درێژەی بە قسەکانی دا بەهەمان شێوە..کووک هەستی پێکرد ئەو هەستی بە ڕاستگۆی کرد لە چاوانی هیۆنگەکەی بۆیە هیچی نەوت وەک ئەوە نەبوو کە نەیەوێت بەڵام نەیدەزانی لە کوێوە دەست پێ بکە پرسیارەکان خەریکی خواردنی مێشکی
بوون..لە خۆی دەپرسی تەنانەت بۆچی دەبوایە لێرە بێت...یان بۆ دەبێت ڕووبەری ئەم شتانە بێت چی دەربارەی ئەوەی ئەمانجی ئەم چەتانە چیە..دەبێ شتێکی گرینک بێ دەنا چۆن ڕووبەری سەرکێشیەکی وا مەزن دەبنەوە!!

◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙWhere stories live. Discover now