CHAPTER{11}

547 85 22
                                    







دوای سەعاتێک شارلۆت لەسەر زەوی خەوتووە و هەست بە هیچ ناکات، نازانێت چی بکات، تەنانەت ناتوانێت خۆی دەرباز بکات، هەروەها ناتوانێت بمێنێتەوە،پاشان گوێی لە دەنگی کردنەوەی دەرگاکە بوو، بەڵام تەنانەت یەک ئینجیش نەجووڵایەوە، تەنیا گوێی لە دەنگی کچێک بوو کە بە دڵەڕاوکێیەوە هاوار دەکات..."ئەی خوایە گیان تۆ باشی"... بەڕاکردن بەرەو ڕووی ڕۆیشت، لەسەر زەوی ئەژنۆی دا، بە دڵتەنگیەوە سەیری شارلۆت دەکرد..."تایهیۆنگ چی لێتکردووە،وە بۆچی مۆبیلیاتەکان شکاون"...شارلۆت سەری بەرز کردەوە، سەیری کچەکەی کرد،کە بە نیگەرانییەوە سەیری دەکرد، تا لەناکاو کچەکە بەپەلە زەردەخەنەیەکی فراوانی کرد و بە توندی شارلۆتی لە باوەش گرت،بە جۆرێک شارلۆت بە سەرسوڕمانەوە سەیری کرد، لە توڕەییەوە برۆکانی چەقاند، تا پاڵی پێوە بنێت و بە تووڕەییەوە پێی بڵێت...."تۆ کێیت؟"...


لونا بە دەمارگیرییەوە سەیری کرد و بە سەرلێشێواویەوە وتی..."من خوشکی تایهیۆنگم"...شارلۆت زۆر توڕە بوو،بە تووڕەیی و توندی وتی..."لێم دوور بکەوەرەوە،تۆ و براکەت بە تەواوی وەک یەکن، جگە لە کێشە هیچی تر لە ئێوە بۆم نایەت،ڕقم لێتە، زۆر ڕقم لە هەمووتانە، تەنها وازم لێ بێنە،چیم کرد بۆ ئەوەی هەموو ئەمانەم لەگەڵ بکەیت؟تەنها چیم کرد؟تەنها ویستم یارمەتی کەسێک بدەم، بۆچی دەبێت سزا بدرێم لەسەر ئەم کارە بۆچی؟"...فرمێسکەکانی کچەکە بە بێدەنگی و بە دڵتەنگییەکی زۆرەوە کەوتنە خوارەوە کاتێک بە سۆزەوە سەیری دەکرد،شارلۆتیش دەمارگیر بوو کاتێک بینی کە دەگریا، لە کاتێکدا لونا بە دەنگێکی نائومێدەوە وتی..."بۆچی هەمووان مامەڵەم لەگەڵ دەکەن وەک ئەوەی من هەمان تایهیۆنگ بم؟من من تایهیۆنگ نیم...ڕەحمم پێ بکە ئەگەر وەک ئەهریمەنێک سەیرم بکەیت تەنها لەبەر ئەوەی خوشکی ئەوم"...

شارلۆت بە شۆکێکی زۆرەوە دەرکەوت کاتێک بینی لونا وا بە سۆزەوە دەگری، هەستی بە تاوانباری کرد و نیگاکەی خەمبار بوو، کچەکە بە دڵتەنگییەوە بەردەوام بوو..."هەمووان لێم دەترسن و هەر لە گەنجیەوە قسەیان لەگەڵ نەکردووم،تەنانەت هاوڕێم نەبووە لەبەر تایهیۆنگ، من بە هیچ شێوەیەک وەک ئەو نیم، بە هیچ شێوەیەک لە هیچ شتێکدا وەک ئەو نیم، بۆچی هەمووان دووردەکەونەوە؟هەرگیز نەمویستووە بەم شێوەیە نەویستراو بم"...شارلۆت هێندەی تر هەستی بە تاوانباری دەکرد بەرامبەری کاتێک بینی بەم شێوەیە دەگری، فرمێسکەکانی کە لە نائومێدیدا دەکەونە خوارەوە،شارلۆتی زۆر دڵتەنگ کرد، هیچ تاوانێکی نەبوو کە تایهیۆنگ برای بوو، ئاواتەخوازی ئەوە بوو کە خوشکی ئەو نەبوایە، ئەمە بیری شارلۆت بوو و بە سەرلێشێواویەوە وتی..."ببورە مەبەستم ئەوە نەبووە ئەم کارە بکەم،زۆر ببورە مەگری هەستم بە فشار دەکرد و توڕەیی خۆمم لەسەر تۆ دەرهێنا،لێم خۆشبە"...

Demon in love //k.thWhere stories live. Discover now