CHAPTER{6}

617 106 107
                                    



شارلۆت بە خنکاندنەوە وتی..."دەبێت خێرا ڕابکەم پێش ئەوەی ئەم گەوادە بمکوژێت... دەترسم ئەگەر لێرە بمێنمەوە ئەشکەنجەم بدات و بە خراپترین شێوە بمکوژێت ...دایکە زۆر دەترسم،لە مردن ناترسم هەموومان ڕۆژێک دەمرین،بەڵام دەترسم پێش مردنم ئازارم هەبێت یان ئازار بچێژم، نامەوێت پێش مردنم ئازار بچێژم... خۆزگە تازە تەقەی بکردایە کاتێک تفەنگەکەی ئاراستەی کردم،ئەو کاتە دەمردم بەخێرایی بەبێ ئەشکەنجە"...تایهیۆنگ بە هۆڵەکەدا دەڕۆیشت، زۆر تووڕە بوو، چونکە بەم شێوەیە ڕقی لێی بوو، و بە قسەکانی کە لە مێشکیدا دەنگیان دەدایەوە، ناڕەحەت بوو، لەناکاو لەکاتی ڕۆشتنیدا بە تووڕەییەوە هاوارێکی کرد..."ئەمە نەفرەتییە، و لەمە خراپتر، ناتوانم باوەڕم بەوە هەبێت کە منێکی گەواد، ئارەزووی ماچیکردنی هەبووە هەرچەندە زۆر توڕە بووم،چیم لێ خراپە"

لە کاتێکدا شارلۆت بە خێرایی چووە باڵکۆنەکە، سەیری دەرەوە دەکات بینی کە تازە بەیانییە و خۆر هەڵدێت، بۆیە کەشەکە کەمێک تاریک بووە،سەیری خوارەوەی کرد و خۆی لە نهۆمی دووەم بینی، بەڕاستی شوێنەکە بەرز بوو، هەرچەندە نهۆمی دووەم بوو، بەهۆی بەرزی دیوارە گەورەکە، لە ترسدا بە توندی لیکی قوڕگی قوتدا، پاشان لە لێواری باڵکۆنەکە وەستا زۆر ترسا، و لە ترسدا دەلەرزی، جەستەی لە لەرزین نەوەستا،و هەستی دەکرد کە بە سەختی هەناسە دەدات..."مەترسە شارلۆت ناچارم ڕابکەم، ئەگینا بە دەستی ئەم شەیتانەوە دەمرم، بۆیە ئازابە باشە ئەمە تاکە چانسی هەڵهاتنی منە،هەروەها ئەگەر لێرە بکەوم و بمرم، ئەوە دەبێت باشتر بێت لەوەی بمکاتە  پارچەی بچووک، و ڕەنگە زمانی منیش ببڕن ئای خوایە گیان من بەڕاستی دەترسم تکایە هێزم پێ بدە بەڕاستی ئازار دەچێژم ئێستا هەندێک ورەم پێ بدە تەنها هەندێک"...سەیری ستوونەکەی کرد، دەمی بە دڵتەنگی و لەڕادەبەدەر ترسەوە کەوانە بوو، هەناسەیەکی زۆر قووڵی هەڵکێشا و هێواش هێواش هەناسەی دەرهێنا، پاشان بە جددی و بە ئیرادەیەکەوە سەیری کرد وەک ئەوەی ترسەکەی لەناکاو بەو شێوەیە نەمابێت، پاشان بازێکی دا بەرەو ئەو ستوونەی کە لە نزیک باڵکۆنەکە بوو و بە توندی دەستی گرت لە کاتێکدا لە ڕادەبەدەر ترساو بوو و لە شوێنی خۆی وەستابوو، ئەوەندە توند کە لێوەکانی لە ترسدا لەرزین.

Demon in love //k.thWhere stories live. Discover now