CHAPTER{2}

856 119 10
                                    







پاشنیوەڕۆ،لە لای تایهیۆنگ کە لە ئۆتۆمبێلە زۆر سەرنجڕاکێشەکەی دابەزی و ویستی بچێتە ناو کۆمپانیاکەی خۆیەوە،کە بەڕاستی زۆر زەبەلاح بوو و لە ئاستێکی تری جوانی و وردبینیدا بوو،پاسەوانەکان وەک ئەوەی بارەگایەکی دەوڵەت بێت دەوری دەدەن،بە چاوی تاریکەوە دەستی خستە گیرفانی پانتۆڵەکەیەوە بە کەمێک خۆشییەوە لە کاتێکدا جگەرەیەکی دەکێشا لە جۆری گورگا بلاک دراگۆن کە بە گرانترین جگەرەی جیهان دادەنرێت کە نرخەکەی ۱۱۵۰ دۆلارە. هەموو کارمەندەکان ئەوەندە دڵتەنگ بوون کە کاتێک سەیریان دەکرد دەترسان، هەتا لەناکاو چاوەکانیان بە ترسێکی زۆر گەورەوە فراوان بوو کاتێک ئاڕاستەکەی گۆڕی و نەچوو بۆ ئۆفیسەکەی ئەوە مانای ئەوە بوو کە شتێکی زۆر خراپ ڕوودەدات،وە تایهیۆنگ هێندە بە توندی لە دەرگای یەکێک لە ئۆفیسەکان دەدات کە بە یەک لێدان دەیشکێنێت و دەبێتە هۆی ئەوەی بە توندی بەر دیوارەکە بکەوێت، دەچێتە ژوورەوە و بە بێدەنگی جگەرە دەکێشێت و بە چاوی ڕەشەوە سەیری دەکات لە کاتێکدا پیاوەکە لە ڕادەبەدەر ترساوە و بە ترسەوە دەڵێت..."بەرێز تایهیۆنگ، دەبێت شتێکی هەڵە هەبێت، تکایە ڕەحمم پێ بکەن،من خێزانێکم هەیە..."

قسەکانی تەواو نەکردبوو تا تایهیۆنگ بە هێزێکی زۆرەوە مشتێکی لە سکیدا، وایکرد پیاوەکە بە ئازارێکی زۆرەوە هاوار بکات کاتێک نیوەی جەستەی بەرەو خوارەوە دەچەمێنێتەوە و دەمی بە تەواوی کردەوە، ویستی شێتانەتر هاوار بکات لەکاتێکدا ئازارێکی وای هەبوو، بەڵام هەوڵیدا زیاتر هاوار نەکات لە کاتێکدا تایهیۆنگ پێستی سەری گرت و لە پشتیەوە ڕای کێشا وەک ئاژەڵێک،و پیاوەکە لە ترس و دڵەڕاوکێدا هاوار دەکات..."زۆر ببورە،ببورە،تکایە لێم ببورە،تکایە بەرێز تایهیۆنگ جارێکی تر کارێکی واناکەمەوە لێت دەپارێمەوە"...تایهیۆنگ بە ساردی و بێدەنگی جگەرەی دەکێشا تا ئەو کاتەی جگەرە ئەستوورەکەی خستە نێوان لێوەکانیەوە و دەستی درێژکرد و پاسەوانەکە چەقۆیەکی گرانبەهای خستە دەستی تایهیۆنگ ئەویش بەخێرای ئاڕاستەی ملی ئەو پیاوەی کرد کە بە ترسەوە هاواری دەکرد، دوای ئەوەی تایهیۆنگ یەکێک لە قاچەکانی پیاوەکەی بریندار کرد و پیاوەکەش چۆکی لەسەر زەوی دا..."تکایە مەبەستم ئەوە نەبوو ئەمە بکەم،لێم خۆشبە بۆ..."


قسەکانی تەواو نەکرد، چونکە تایهیۆنگ بە ساردی و خێرا ملی بۆ بڕیبوو،دواتر سەری پیاوەکەی پاڵ دەنا بۆ پێشەوە بە جۆرێک کەوتە سەر زەوی لەکاتێکدا بە هەردوو دەستی ملی گرتبوو،تایهیۆنگ چەقۆکەی فڕێدا بۆ لایەک بۆیە پاسەوانەکە هەڵیگرتەوە، لە کاتێکدا پاسەوانێکی دیکە بەپەلە هاتە لای دەستەسرێکی پێدا تا تایهیۆنگ بتوانێت خوێنی دەستی بسڕێتەوە و بە ساردییەوە سەیری کابراکەی کرد و دوکەڵەکەش لە لایەکی دەموچاوی تایهیۆنگەوە دەفڕی، بۆیە دەستەسرەکەی بەرەو ئەو پیاوە فڕێدا، کە وەک مریشکێک بوو کاتێک ملی بڕی، لە کاتێکدا هەموو کارمەندەکان خەریک بوو لە ترسادا بلەرزن، هەندێکی تریش وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت ڕەفتاریان دەکرد و سەیریان نەدەکرد،یەکەمیان چونکە شێت دەبن ئەگەر ببینن چی ڕوویداوە، زیاتر لەوەی پێشتر کردوویانە، تایهیۆنگ جگەرەکەی لە لێوەکانی دوور خستەوە و بە ساردییەوە وتی..."من هەرگیز لە هەڵەی بچووکیش خۆش نابم، دەبوو ئەمە لەو کەسانە فێر ببیت کە پێش خۆت کوشتوو من"...

Demon in love //k.thUnde poveștirile trăiesc. Descoperă acum