CHAPTER{4}

772 119 86
                                    







سەیری خوێنی سۆنگ مینی دەکرد و بە توندی دەگریا، جەستەی بە هەمان شێوە دەلەرزی، کاتێک لەسەر زەوی ئەژنۆی دانا و بە ستەم و ترسێکی زۆرەوە سەیری سۆنگ مینی دەکرد و بە سۆز و بە دەنگێکی زەق و گریانەوە دەیگوت..."تۆ..تۆیت ئەو کەسەی کە دەبێت بمریت نەک ئەو"...تایهیۆنگ دەستی درێژ کرد بۆ ئەوەی بەشی سەرەوەی قۆڵی بگرێت، ڕاکێشا و وای لێکرد لە نزیکی خۆی بوەستێت، ئەویش لە ترسدا هەوڵیدا هەڵبێت، دەستی بە سەری پەنجەکانیەوە گرت کە بە توندی فشاری خستە سەر پێستی و ئەویش لە ترسدا هاوارێکی کرد..."ئای وازم لێ بێنە ئەی بکوژ تۆ شێتی و دەبێت لە نەخۆشخانەی دەروونی وەربگیرێیت، تۆ نەخۆشیت"...بە دەستەکەی بە زۆر دەمی داخست کاتێک ڕاکێشا بۆ لای خۆی، وای لێکرد پشتی بەر سنگی بکەوێت، ڕاست لەبەردەمیدا وەستابوو، لە نزیکەوە، ئەویش بە هەردوو دەستی هەوڵی دەدا دەستە گەورەکەی لەسەر دەمی دووربخاتەوە،و دەستی لەلای ئێسکی قۆڵییەوە جێگیربوو، بە هێمنی وتی، کاتێک سەری دابەزاند بۆ لای ئەو،لوتی بە پێستی سەری کەوت،زۆر نزیک بوو..."وادیارە تۆ ئەو جۆرە کەسەیت کە هەموو شتێک دەڵێت کاتێک ئەوان تووشی شۆک دەبن، بۆیە دەمت دابخە بۆ ئەوەی نەتکوژم ئەگەر زیاتر گوێ لە تۆ بگرم و نامەوێت بە ئاسانی بتکوژم..."

تایهیۆنگ سەری زیاتر دابەزاند کاتێک بە پەنجەی ئاماژەی بە سۆنگ مین کرد، بە ئارامییەوە سەیری لاشەکەی کرد..."ئایا تەرمەکەی دەبینیت؟"...‌
فرمێسکەکانی دەهاتنە خوارەوە کاتێک بە ترسێکی زۆرەوە سەیری دەکرد، ئەو ئەوەندە شێتانە ترساندبووی بەو قسانەی و چۆنیەتی ڕەفتارەکانی، هەرچەندە ئارام بوو، لە کاتێکدا یەکێک لە پاسەوانەکان بە شۆکەوە بە ئەوی دیکەی گوت..."ئەمە سەیرە،بەڵام..ئەمە یەکەمجارە کە بەڕێز تایهیۆنگ ڕاستەوخۆ کەسێک نەکوژێت کە بێزاری دەکات"...یەکێکی تر بە چرپە و سەرلێشێواوی وەڵامی دایەوە..."دەزانم مەبەستت چییە،منیش هەست بە نامۆیی دەکەم"...تایهیۆنگ شارلۆتی بەجێهێشت، ئەویش بە پەلە لە ترس و دڵەڕاوکێ لێی دوورکەوتەوە، فرمێسکەکانی شێتانە دەکەوتنە خوارەوە و هەوڵیدا بە بێدەنگی بگری،لە ترسی لێی، تا لە ترس و شۆکدا هەناسەی هەڵکێشا.


تایهیۆنگ لە خوارەوە کراسەکەی گرت و بەلای خۆیدا ڕاکێشا،وایکرد نیوەی گەدەی دەربکەوێت و شارلۆتیش لەڕادەبەدەر ترساو بوو، قۆڵەکانی بە سکیدا پێچایەوە،تایهیۆنگ زەردەخەنەی کرد کاتێک بینی کە چۆن سەرەڕای فرمێسکەکانی بە شۆکێکی زۆرەوە سەیری دەکرد، تا وازی لەکراسەکەی هێنا،خێرا سکی داپۆشی و ئەویش بە هێمنی و بە زەردەخەنەیەکی خراپەوە سەیری کرد..."وەرە بیبە بۆ زیندان"...ئەو بە فرمێسکەوە سەیری چاوەکانی کرد و بە ترسێکی زۆرەوە گوتی..."نەخێر، ناتوانیت ئەمە بکەیت.پێویست ناکات ئەوە بکەیت"...ترسا کاتێک بینی نزیک دەبنەوە، بۆیە بە خێرایی ڕایکرد و پاسەوانەکان بە خێرایی گرتیان، چونکە پێشتر بە شێوەی بازنەیەک دەوریاندا بوو،بۆیە هەوڵیدەدا هەڵبێت و وتی..."جێم بهێڵە، بۆچی ئەمە دەکەیت؟ هەست بە خراپی ناکەیت لەو کارەی کە دەیکەیت؟ئەی نەفرەتلێکراو، وازم لێ بێنە"

Demon in love //k.thWhere stories live. Discover now