𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.II

Start from the beginning
                                    

...

کووک بە لەسەرخۆیی خەریکی خواردنەوەی قاوەکەی بوو ئەندرێش لە لای وەستابوو...شتەکان ئاسایی بوون تا ئەوکاتەی یەکێک لە پاسەوانەکان بەخێرایی و شڵەژاوی هات و چەند قسەیەکی لە بن گوێی ئەندرێ چرپاند.!کە وایکرد ڕەنگی ئەندرێ بگۆڕیت و بەرەو سپی بوون بچێ

«چی هەر ئێستا..ئێوە دڵنیان؟»ئەندرێ وتی بەهاوارەوە

«چیبووە ئەندرێ شتێکی خراپ بووە»کووک پرسی

«هیچ شتێک نیە تەنها ئەڵێن کە کەشتیەکی چەتە بەرەو ڕوومان دێت ئێمە خۆمان چارەیی ئەکەین شازادە تکایە تۆ برۆ بۆ ژوورەکەت بۆ ئەوەی سەلامەت بیت»ئەندرێ وتی بە شڵەژاوی

«چییی...چۆن ئەوان چێیان ئەوێت»کووک پرسی

«وادیارە بۆ دزینی شت هاتوون تکایە شازادە تۆ برۆ بۆ ژوورەکەت ئێمە خۆمان چارەیان ئەکەین»
ئەندرێ بە تکاوە وتی

«هەرگیززز...پێتوایە کە وەک ترسنۆکێک خۆم ئەشارمەوە شمشێرەکەمم پێبدە هەرچی رووبدات منیش هاوکاریتان ئەکەم»کووک وتی بە جدیەوە

«تکایە شازادە ئەوە...»

«من داوات لێناکەم ئەندرێ من فەرمانت پێئەکەم»
جۆنگکووک وتی بە ساردی..!
ئەندرێ هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی شمشێرەکەی پێدا

«تکایە شازادە ئاگاداربە»ئەندرێ وتی بە تکاوە

«هەوڵی خۆم ئەدەم.....دەی تۆپەکان ئامادە بکەن»
سەرەتا بە هێمنی وتی دواتر بە هاوارەوە!!!
...

لە لایەکی تر:

«واو ئەمە جوانترین کەشتیە کە بینیبێتم»
جیمین وتی بە سەرسامی..کاتی لە تەنیشت تای بوو

«بێگوومان ئەبێت کەشتی شازادە بەمشێوەیە جوانبێت...هەروەها ئەوە لە کەشتیەکەی خۆمان جوانتر نیە قەزەم»تای سەرەتا بە هێمنی وتی دواتر بە دراماتیکی...بێگوومان ئەو تووڕەبێ کاتێ شتەکە یەتە سەر کەشتیە نازدارەکەی..!

«ئەو کەشتیەیی کە هەموو پارچەکانیت بە دزی پەیدا کردووە»جیمین وتی کاتێ چاوی سووڕاند لە تای

«هەرخۆی لەبەر ئەوەیە گرنگە بەلامەوە...دەی دەی لەجیاتی ئەوەی دەمت بجووڵێ بەدەست و قاچت بجوڵی بڕۆ بە هێۆنگەکان بڵێ با چەک و شتەکان ڕێک بخەن پێش ئەوەی بگەینە ئەوێ»تای وتی...جیمین بە مۆڕەوە سەیری کرد و ڕۆشت تا بەگوێی بکات

«دڵم خۆشە گروپی چەتەم هەیە هەموویان بیست و چوار کاتژمێر سفر جەون بەس ئەزانن خۆیان مۆن کەن»تای وتی بە دراماتیکی

◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙWhere stories live. Discover now