𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.I

Start from the beginning
                                    

«کەی شازادە ئەگەڕێتەوە؟؟»خانمە شۆخ و شەنگەکە بە پرسیارەوە لە پاسەوانە تایبەتەکەی پرسی؟

«شاژنەکەم بە پێی هەواڵەکان بێت بەیانی شازادە بە کەشتیەیەکەی لەگەڵ ئەڵماس و شتەکان بەڕێئەکەوێت بۆ گەڕانەوە بۆ شانشین»بە ڕێزەوە قسەکانی بۆ شاژنەکەی کرد کە لەسەر تەختەکەی بوو!

«باشە کەواتە لە ئاسایشی کەشتیەکە دڵنیابن ئەمەوێت شازادە بە سەلامەتی بگەڕێتەوە»بە هێمنی قسەکانی کرد!!

«بێ خەمبە خانمەکەم ئێمە بەهێزترین و باشترین پاسەوانەکانمان ناردوون لەگەڵ شازادە جۆنگکووک هەروەها خۆشت ئەزانی شازادە هێزی خۆی هەیە»پاسەوانەکە بۆ شاژنەکەی ڕۆنکردەوە!

«باشە کەواتە....شازادە یۆری لە کوێیە؟؟»

«شاژنەکەم ئەو لە ژووی کارکردن خەریکی ڕێکخستنی داواکاری هاوڵاتیانی شانشینە»پاسەوانەکە وتی
شاژن زەردەخەنەیەکی کرد بە بیستنی ئەمانە کچەگەورەکەی ڕێک وەک خۆیەتی ئاشقی کار کردنە
پێچەوانەی جۆنگکووکی برا بچووکی

«باشە کەواتە منیش ئەچم بۆ لای تا پێکەوە کارەکان بکەین»شاژن وتی و لەسەر تەختەکەی هاتە خوارەوە!

«بێگوومان شاژنەکەم فەرموون»
پاسەوانە وتی ڕێنوێنی شاژنەکەی کرد

...

لــە لایـەڪـی تـر:

هەموو ئەندامەکان هەڵساون خەریکی نانخواردنی بەیانین جگە لە کاپتنەکە!

«دە ئەوە کاپتنم بێت چاوەڕێی مردنیش ئەکەم سەیرکە هێشتا بە ئاگانەهاتووە»یۆنگی بە گلەی و مۆنی وتی.. ئاخر لە خۆی ئەپرسێ کە بۆچی ئەویان بە زۆر بە ئاگاهێناوە کەچی کاپتنەکەش لێرە نیە!
جیمین چیتر بەرگەی نەگرت و بە خێرای خواردنی لە نیو دەمی یۆنگی نا وتی

«ئەرێ دەبەسە یۆنگی هیۆنگ لە بەیانیەوە هەر بۆڵەبۆڵتە»بە گلەیەوە وتی... یۆنگی تەنها بەمۆنی سەیری ئەکرد و خواردنەکەی ئەخوارد

«بەیانیتان باش ئەندامانی چەتەی بانگتان...کاپتن تایهیۆنگتان لەگەڵە»بە هاوار و دڵخۆشیەوە قسەکانی ئەکرد وەک ئەکتەرێک دواجار لەسەر کورسیەکەیی دانیشت!!

«چی بووە شەیتان دووبارە چیت لە مێشکە وا دڵخۆشی»..نامجوون وتی ئەو ئەزانێت ئەو تەنها کاتێک وا دڵخۆشە کە شتێکی لە مێشکە!!

«هیۆنگگگ...من شەیتان نیم باشە راستە هەواڵێکی دڵخۆشکەرم پێیە با نان بخۆم بۆتان ڕۆنئەکەمەوە»
تای سەرەتا بە گلەیەوە وتی دواتر بە شەیتانی

◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙWhere stories live. Discover now