𝐈𝐍𝐒𝐀𝐍𝐄

486 101 512
                                    

𝐕𝐨𝐭𝐞 𝐛𝐞𝐟𝐨𝐫𝐞 𝐫𝐞𝐚𝐝
.
.
.𝐒𝐭𝐚𝐭𝐭




𝐓𝐎𝐌𝐌𝐎𝐑𝐎𝐖
𝐄𝐕𝐄𝐍𝐈𝐍𝐆 8:00

بەتەواوی کەشی ئەمڕۆی سیۆل جیاوازبوو
لەگەڵ دوێنێ لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ
زستان و ساردی گەڕایەوە
وەل هەمووکات بارانێکی زۆر دەستیپێکردەوە

سۆل پێشنیاریکرد بچن بۆ ماڵی بەڕێز جۆن
پێی شەرمە دوای زیاتر لەیەک ساڵ
هەرگیز نەچوون بۆ ئەوێ
پێیوایە ئەگەر هەرچەندێکیش خراپبن
ئەوا دەبوو سەردانیان بکەن
دوای هەوڵدانـێکی زۆر لەگەڵ جۆنگکووک
توانی ڕازیبکات
ئێستا ئەوان نازانن چۆن لەماڵی کەسێک
دانیشتوون کە ڕێگریانبوون؟
لەکۆتاییدا ئەوە بەهۆی باشی دڵی سۆل'ە

𝐒𝐎𝐋'𝐒 𝐏𝐎𝐕

خاتوو جۆن تەنانەت لەو کاتەوەی هاتوین
هیچ قسەیەکی نەکردووە
کەواتە ناکرێت ناهەقی جەیکەی بگرم
ماڵێکی زۆر بێدەنگ تاکە دەنگ کە دێت
هی بارانە
لە نزیک جۆنگکووک دانیشتم نازانم بۆچی
بەڵام لای ئەو هەست بە پارێزراوی دەکەم

- چی دەربارەی باوکم و جۆنگهیون؟

لەناکاو جۆنگکووک دەستیکرد بە قسەکردن
مەبەستی ئەوەبوو لەکوێن

- باوکت لە ئۆفیسەکەیەتی، جۆنگهیون لەگەڵ هاوڕێکانی لەدەرەوەیە

تەنها بە ساردی ئەوەی گوت

- ئایا پێتوانیە دەبوو بەخێرهاتنی سۆل بکەیت بۆ ئەو ماڵە؟ لەکاتێکدا ئەو زۆری لێکردم بێین و یەکەمینجارە

جەیکەی بەڕەقی ئەوەی گوت
باوەڕ ناکەم ئەوەی بەچاوی دایکی دادایەوە
بەخێرایی دەستم برد بۆ ئەو دەستەی جەیکەی کە زۆر دیارنەبوو وە دەستیم گوشی و برۆکانی گرژکرد لێم و سەیریکردم
پێموایە ئازارمدا بەڵام ناکرێت بێڕێز بێت

- ئۆو کەواتە دەبێت بەزۆر ئەوە بڵێم، ئۆھـ بوکە جوانەکەم بەخێربێیت

بە گاڵتەوە گوتی
هەر بەڕاستی شایەنی ئەوەبووم؟
هەمووکات لۆمەی خۆم دەکەم کە خاوەن
دڵێکی باشم لەکاتێکدا هیچ کەسێک شایەنی ئەوە نیە جگە لە جۆنگکووک
کەواتە ئەو شایەنی قسەکانی جەیکەیبوو
بمبوورە کە ئازارمدایت، وەک ئەوەی جۆنگکووک قسەکانی مێشکمی زانیبێت
لەناکاو لەپێش چاوی دایکیەوە دەستی گرتم
ئەو زانی.... ئەو زانی کە داوای لێبوردنم لێیکرد لەمێشکمدا
خاتوو جۆنیش بە مڕ و مۆچی سەیری کردین

-ئۆھ کێ لێرە دەبینم، کچەکەی کانگ لێرەیە

بەڕێز جۆن بەدەنگێکی بەرز گوتی کاتێک لەسەر پەیژەکاندا دەهاتە خوارەوە
کەواتە ئێستا نۆرەی گاڵتەکانی ئەوە
بەخێرایی هەستامەوە و ڕێزم بۆی نیشاندا
لەبەرامبەر ئەوەدا 'سوپاس'ێکم وەرگرت
ئەو وا دەرناکەوێت کە خراپبێت
بەڵام لەوانەشە وەک باوکم دووڕوو بێت

𝐅𝐀𝐋𝐋𝐈𝐍𝐆 Where stories live. Discover now