𝐯𝐨𝐭𝐞 𝐛𝐞𝐟𝐨𝐫𝐞 𝐫𝐞𝐚𝐝
.
.
.𝐒𝐭𝐚𝐫𝐭ڕۆژێکی نوێ هەڵهات
جیاواز لە کاتەکانی تر خۆر بەدەرەوە بوو وە هەوایەکی فێنکی دڵڕفێن سییەکانی فێنک دەکردەوە
شەپۆلی ڕووبارەکە وایدەکرد کەشتیەکە
جار جارە بجوڵێتسۆل و جۆنگکووک لە بەشی دەرەوەی کەشتیەکە نانیان دەخوارد
- دوێنێ شەو بەخێرایی خەوت لێکەوت
تەنانەت کاتێک تۆم بردە ژوورەوەش بەئاگا نەهاتیجۆنگکووک گوتی کاتێک زەیتونێکی خوارد
- هەستم بە قورسی چاوەکانم کرد، پێموایە
خۆشترین خەوی ژیانمبووسۆل گوتی
- واھ سەیری ئەوانە بکە
جۆنگکووک ئاماژەی بۆ نەورەسەکان کرد کە دەفڕین و نزیکبوون لێیانەوە
سۆل نانی بۆ ئەوان هەڵدا و زەردەخەنەی دەکرد- بەتەواوی ڕۆژێکی خۆشە
سۆل گوتی بەدڵخۆشیەوە کاتێک سەیری شەپۆلی ڕووبارەکەی دەکرد
دواتر برۆکانی گرژکرد و دەستی لەسەر
سکی دانا- ئاھــ دیسانەوە د... دەزانم خراپتر دەبم
با بگەڕێینەوەسۆل بەدەنگێکی ئازارەوە گوتی
- بێگومان
جۆنگکووک بەخێرایی چووە خوارەوە بۆ ئەوەی بە کاپتنەکە بڵێت ڕێڕەوی خۆیان بگۆڕن بۆ کەنارەکە هەرچەندە هێندەش دوور نین
---------------
- تەنها تۆزێکمان ماوە بەرگە بگرە تکایە
جۆنگکووک گوتی کاتێک لە ئاوێنەی ئۆتۆمبێلەکەوە سەیری سۆلی کرد کە لە بەشی پشتەوەدا دانیشتبوو وە بەردەوام دەنگی بە ئازاری دەردەکرد
خێرایی ئۆتۆمبێلەکە زۆر زۆربوو لەکاتێکدا شەقامەکە چۆڵ نەبوو
بەڵام لەکۆتاییدا گەیشتنە بەردەم نەخۆشخانەیەکی نزیک- هەموو شتێک باش دەبێت دڵنیابە
جۆنگکووک گوتی و دەرگای پشتەوەی کردەوە و سۆلی بڵندکرد
سۆل بەردەوام دەگریا ئازارەکەی هیچ لە باش نەدەچوو- دکتۆۆۆر پەرستارەکان وەرن خێراااا
جۆنگکووک هاواریکرد و وایکرد هەموو ئەوانەی ئەوێ بگەنە لایان و بەخێرایی قەرەوێلەیان هێنا و ئەویان خستە سەر و پاڵیان نا
- تکایە لام بە جۆنگکووک
سۆل گوتی کاتێک هەموو ڕوخساری ببوو بە فرمێسک و چاوەکانی دەبریسکایەوە و بە تکاوە سەیری جۆنگکووکی کرد کە قەرەوێلەکە پاڵدەنێت
- بێگومان لات دەبم بۆ هەموو شوێنێک
جەیکەی گوتی و دەستی سۆلی گرت
YOU ARE READING
𝐅𝐀𝐋𝐋𝐈𝐍𝐆
Fantasyمــەرج نیـــە دەرمـــان چــارەســـەری نــەخۆشیـــەڪــان بێـــت لەوانــەیــە مرۆڤــێــک ببــێتە هــەتــوانی زامـــی ڪەســـێــک " تــەنـانـەت زستــان لــەگــەڵ تــۆ وەڪ گــەرمـی هــاویــن وایـــە " ⚠️تـکایە هـەموو بەشەکـان بخـوێنەوە بێ پەڕاندنی هیچ بە...