𝐒𝐔𝐑𝐏𝐑𝐈𝐒𝐄

900 167 251
                                    


𝐕𝐨𝐭𝐞 𝐁𝐞𝐟𝐨𝐫𝐞 𝐑𝐞𝐚𝐝
.
.
.
𝐬𝐭𝐚𝐫𝐭






𝐍𝐨 𝐎𝐧𝐞 𝐏𝐨𝐯

دوای چـەند خولـەکێـک جۆنگکووک هـاتە دەرەوە لـە ژوورەکـەی و کـوڕەکان لەسەر مێزەکەبوون و نـانی بەیانـیان دەخـوارد
جۆنگکـووک دوای ڕۆتیـنی بـەیانیانی هـاتە سەر سـفرەکە و کـوڕەکان پلانەکـەیان بـۆ باسـکرد
ئەوە وایـکرد دڵـخۆشبێت و ڕۆژی ڕابـردووی بـیرچێتەوە جـۆنگهیون زانـی دڵخۆشە و پلانـەکەی بەدڵە ئـەو هـەلەی لەدەسـت نەدا و پێیگوت کـە دەبێـت بچن بۆ مـاڵی بـەڕێز جۆن لـەبەر ئـەوەی دوێنێ خـاتوو جـۆن زۆر دڵتـەنگ بـووە
دوای هەوڵدانـێکی زۆر لـەگەڵی تـوانیان ڕازی بکەن بـە هۆکـاری ئەوەی بـابەتی سـۆل بکەنەوە و جـۆنگکووک بـە دایک و بـاوکی ڕابگەیـەنێت کە دەیـەوێت هاوسەرگیـری بکات
وە بەپێی پـلانەکەشیان جـۆنگکووک خۆی نزیکبکاتەوە لـە سۆل ئەو دڵنـیایە ئـەوەیان
سەردەگـرێت







𝐀𝐭 𝐌𝐫 & 𝐌𝐬 𝐉𝐞𝐨𝐧'𝐬 𝐇𝐨𝐮𝐬𝐞
11:30 AM

خاتـوو جـۆن سەرقـاڵی خـوێندنەوەی کتـێبێک بوو دەربـارەی نـەخۆشی دەروونـی بـۆ ئەوەی ئاگـاداری قـسەکانی و هـەڵسوکەوتی بـێت لـەکاتێک جـۆنگکووک لای دەبـێت، بـەڕێز جۆنیش وەک هەمـووکات لـە کـۆمپانیا بوو
تاوەکـو شەشی ئێـوارە نـاگەڕێتەوە مـاڵەوە
هـەرخۆی بـگەڕێتەوە یان نـا هەر وەک یـەکە بەڵکو باشتریشە چـونکە لە ماڵەوەش سەرقاڵی کاری کـۆمپانیایە یـان توڕەیـە و نـاڕازیە

لەناکـاو زەنگی مـاڵەکە لێـدرا
خاتوو جـۆن چاویلکـەکەی چـاوی لادا و لای سەیـربوو دەبـێت کـێ بێت؟ یـەکێک لـە خزمەتکـارەکان لە سـەرەوە جلـەکانی ڕێکـدەخست ئـەوەی تریشیان مـۆڵەت درابوو بەهۆی نەخۆشی دایـکیەوە ناچـار خـاتوو جـۆن بـەرەو دەرگـاکە چوو تـا بیـکاتەوە کاتێک کـردیەوە تـەنها جۆنگهیون بـوو! دووبارە هەمان هـەستی ڕۆژی ڕابـردوو
خـۆی نـوێ کـردەوە
دەی کـەواتە دەبـێ ڕابێت لـەوەی فـەرامۆشـبکرێ
لەلایـەن جۆنگکـووکەوە لـەکاتێکدا 16 سـاڵە لـە ئەمریکا بـووە و دەبوو یـەکەم چـرکە بێت و بۆنـی دایکی بـکات بەڵام چـی؟
لەنـاکاو دەنـگێکی گـەورە هات ئـەوە وایـکرد خاتوو جۆن لـەناو ئەو خـەیاڵە خـەماویانە بێتـە دەرەوە و ڕابـچڵەکێت

" واااااا"

جـۆنگکووک بـە هاوارەوە گـوتی و هـاتە دەرەوە لـە شوێنێک کـە خۆی تێیـدا حەشـاردابوو

خاتـوو جۆن نەیـدەزانی کـە دەبێت بـگریت یان لەئامێزی بـگرێت و دڵـخۆشبێت، ئـەوە ئەو خـەیاڵە بوو کـە دوێنێ وایـدانابوو وادەکـات
ئەوڕۆ کردی بـە ڕاستی، دوودڵ دەکـرێ هـەست بەیـەکتر بـکەن گەر هـەرچەندێکیش دووربـن لـەیەکتـر
کـەواتە ئازارەکـەی دوێنێی دڵـی کـووک هـەر بـەهۆی ئـەوەبوو کـە دایکی ئـازاردابوو!

𝐅𝐀𝐋𝐋𝐈𝐍𝐆 Where stories live. Discover now