𝐁𝐋𝐀𝐂𝐊 𝐒𝐈𝐃𝐄

615 129 114
                                    

𝐕𝐨𝐭𝐞 𝐁𝐞𝐟𝐨𝐫𝐞 𝐑𝐞𝐚𝐝
.
.
.𝐒𝐭𝐚𝐫𝐭






لەناکاو ژاوە ژاو دروستبوو نازانم چی ڕوودەدات؟ هەمووان لە سەماکردن وەستان و دەستیان لەسەر دەمیان دانابوو لە شوێنێک بە بازنەیی وەستابوون بۆ سەیرکردنی وە بێگومان من و جۆنگکووکیش بەخێرایی چوین بۆ ئەوەی بزانین چی ڕوویداوە

- نەفرەت

جۆنگکووک گوتی کاتێک ئەو شتەی بینی کە لێی دەترسام و چاوەکانی لادا و دەستی لەسەر کەمەری دانا بۆ چارەسەرێک دەگەڕا، من تەنها ناتوانم هیچ بڵێم
بێگومان یۆنگ بەهۆی زۆر خواردنەوە ڕشایەوە بەسەر جلەکانی تای
چ جۆرە ڕۆژێکە خوایە
تایهیۆنگ تەنها بەستویەتی لەشوێنی خۆی و شۆکە، جۆنگهیون بەخێرایی چاکەتەکەی تاهیۆنگی دانا چونکە بەشە زۆرەکە لەسەر ئەوەبوو

- ئــاھــ لەکۆتاییدا ئازاری گەدەم نەما هە

تەنانەت یۆنگ هێشتا قسەدەکات و پێدەکەنی
ئاماژەی چاوم بۆ لونا کرد تاوەکو بییبات بۆ شوێنێکی تر ئەوانەی تریش سەرقاڵی تایهیۆنگی داماو بوون

- ئوپس دەتویست خۆشەویستی بکەیت
بەڵام نەتزانی بێبەختیت و دەکەویتە چاڵەوە

جیمین لەو کاتەدا بە تایهیۆنگی ڕادەبوارد و هەمووان پێکەنین

- واھ لەو هاوڕێ باشەی من

تایهیۆنگ وەک تانەیەک گوتی و چاوەکانی لادا

- تەنانەت من بۆتۆ ئەوەش دەکەم

جیمین چاکەتەکەی دانا و ڕووی کردە شوێنێک کە خەڵکی لێنەبوو دواتر قۆپچەکانی قەمیسەکەی کردەوە و دووبارە چاکەتەکەی لەبەرکرد و قۆپچەکانی داخست بە نزیکەیی زۆرینەی سنگی دیاربوو لەو ساردی زستانە کردی باوەڕپێنەکراوە هەمووان شۆکبوون

- لەبەری ناکەیت؟

جیمین گوتی و قەمیسەکەی ڕاگرت لەبەرامبەر چاوە فراوانەکانی تایهیۆنگ و جۆنگکووکدا ئەوانەی تریش چەپڵەیان لێدا

- - - - - - - - - - - - - - -


𝐎𝐍𝐄 𝐘𝐄𝐀𝐑 𝐋𝐀𝐓𝐄𝐑

𝐒𝐎𝐋'𝐒 𝐏𝐎𝐕

یەک ساڵ تێپەڕی
جۆنگکووک بەڕاستی کەسێکی گرینگی پێدەرە لەگەڵ ئەوەشدا ڕوویەکی تری ڕەشی هەیە کە سارد و بێ گرینگی کاتێک تووڕە دەبێت بەڕاستی کەسێکی ترە نەک ئەوە کەسایەتی ڕاستەقینەی ئەو بێت نا بەهۆی نەخۆشییە دەروونیەکەیەتی
هەرچەندە زۆربەی جار دەرمانەکانی بەڕێکی دەخوات بەهۆی منەوە بەڵام هەندێکجاریش
فەرامۆشی دەکات و دەگۆڕێت. هەموو شتێکی دەشکاند بەخێرایی و گریانەوە ڕامدەکرد بۆ سەرەوە و پەیوەندیم بە جۆنگهیون دەکرد تاوەکو بێت،
وە چەند ڕۆژێکە تەنها بێدەنگە و هیچ ناڵێت
ماوەی 8 مانگە ئەو لە کافێ کاردەکات
بەڵام ئەو چەند ڕۆژە ناچێت بوێریم نیە بپرسم

𝐅𝐀𝐋𝐋𝐈𝐍𝐆 Where stories live. Discover now