𝐓𝐇𝐄 𝐒𝐓𝐑𝐀𝐍𝐆𝐄 𝐁𝐎𝐘

747 140 245
                                    

𝐕𝐨𝐭𝐞 𝐁𝐞𝐟𝐨𝐫𝐞 𝐒𝐭𝐚𝐫𝐭
.
.
.𝐒𝐭𝐚𝐫𝐭



𝐉𝐊 𝐀𝐍𝐃 𝐒𝐎𝐋'𝐒 𝐒𝐈𝐃𝐄

جۆنگکووک و سۆل بەرامبەر یەکتر دانیشتن ئەوە یەکەمین جارە لەدوای 16 ساڵ و گەورەبوونیان بکەونەوە بەرامبەر یەکتر
دواتر گارسۆنەکە هات و پرسیاری لێکردن دەربارەی ئەوەی کە چی دەخۆن
جۆنگکووک سەیری سۆلی کرد بەڵام هێشتا سەری لەسەر مینووەکە بوو بەدوای خواردنێک دەگەڕا، جۆنگکووک بە گارسۆنەکەی گوت کەوا جارێ بڕوات و دواتر بگەڕێتەوە
هەردووکیان بەدوای خواردن دەگەڕان

- چی دەخۆیت؟ من نازانم چی بخۆم،
بۆیە بڕیارمدا تۆ چی بخۆیت منیش هەمان شت بخۆم

سۆل گوتی، سەیری چاوەکانی جۆنگکووکی کرد دواتر لەوێوە بۆ قژی و لووتی و لێوەکانی

"کەواتە من تۆکپۆکی دەخۆم"

جۆنگکووک گوتی ، بەوەی زانی کە بە قووڵی سەیرکراوە لەلایەن ئەوەوە تۆزێک شەرمیکرد بەڵام دەرینەخست

- منیش حەزم بەوەیە کەواتە ڕێکدەکەوین

سۆل گوتی، دواتر جۆنگکووک ئاماژەی بۆ گارسۆنەکە کرد و داواکارییەکانی پێگوت وە سپڕایتی وەک خواردنەوەیەک زیادکرد ،
کەشەکە ئارامبوو بەهۆی ئەوەی نیوەڕۆبوو
بە نزیکەیی کاتژمێر 12یە هیچ کەسێکی لێ نەبوو جگە لە ئەوان
میوزیکێکی ئارام لێدەدرا و گوڵی سوور لەسەر مێزەکە هەبوو هەردووکیان بێزاربوون لەوەی کەسیان قسەیان نەدەکرد
جۆنگکووک بیرۆکەیەکی بۆهات و نامەی بۆ تایهیۆنگ نارد


سۆل گوتی، دواتر جۆنگکووک ئاماژەی بۆ گارسۆنەکە کرد و داواکارییەکانی پێگوت وە سپڕایتی وەک خواردنەوەیەک زیادکرد ،کەشەکە ئارامبوو بەهۆی ئەوەی نیوەڕۆبووبە نزیکەیی کاتژمێر 12یە هیچ کەسێکی لێ نەبوو جگە لە ئەوان میوزیکێکی ئارام لێدەدرا و گوڵی سوور لەسەر م...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بەختم هەبوو لەوەی لەوکاتەدا تای ئەو بیرۆکەیەی پێدام ئەوە زۆر باشە
بەخێرایی مۆبایلەکەم دانا، سۆل سەیری دیمەنی خوارەوەی دەکرد

" کەسایەتییەکەت چیە؟
مەبەستم ئێم بیتی ئای"

جۆنگکووک گوتی و سۆل سەیری جۆنگکووکی کرد

- ئای ئێن ئێف پی INFP

سۆل لەوەڵامدا گوتی

" لەوەی من نزیکە تەنها یەک پیت!
ئای ئێن تی پی  INTP "

جۆنگکووک گوتی

- کەواتە بەیەکەوە گۆشەگیر و خەیاڵی و نا پلاندەرین ، بەڵام تۆ بە مێشک بڕیاردەدەیت من بە دڵ

𝐅𝐀𝐋𝐋𝐈𝐍𝐆 Where stories live. Discover now