𝐌𝐎𝐍 𝐀𝐌𝐎𝐔𝐑

606 130 224
                                    

𝐕𝐨𝐭𝐞 𝐁𝐞𝐟𝐨𝐫𝐞 𝐒𝐭𝐚𝐫𝐭
.
.
.𝐒𝐭𝐚𝐫𝐭




- بەڵام نا ناکرێ خەون بوبێت چونکە ئەوەی تریش خەون نەبوو، سۆل دڵنیای هیچ شتێکت نەکردووە؟

جۆنگکووک پرسی هەرچەندە دڵنیابوو

- چیم کردبێت؟ مەبەستت چ.....یا ناکرێ هەستت پێی کردبێت خوایە

سۆل بیریکەوتەوە و گریانی درۆینەی کیوتی کرد و چاوەکانی شاردەوە لەکاتێکدا ڕومەتەکانی پەمەیی بوون

- ئەوە بەچێژترین شتبوو کە پێمتدابێت
مون ئاموۆ

-م؟ مون چی؟

سۆل خۆی دزیەوە لە قسەکانی تری جەیکەی و جۆنگکووک پێکەنی بەوجۆرەی کە نازانێت بیڵێت

- مون ئاموۆ

جۆنگکووک دووبارەی کردەوە

- واتای چیە؟

سۆل پرسی کاتێک قاپەکانی کۆدەکردەوە

- ڕۆژێک دێت دەیزانیت بەڵام ئێستا نا

لەناکاو سۆل دانیشت لەسەر کورسیەکە وەک ئەوەی سەری گێژی خواردبێت جەیکەی چاوەکانی بزکردەوە

- تۆ باشیت؟ چی بوو؟

جۆنگکووک گوتی سۆل بەڕاکردن تاوەکو دەستشۆرەکە چوو و دەرگاکەی داخست وە جەیکەیش لەدوایدا ڕایکرد و بەپەلە لە دەرگاکەی دەدا

- سۆل چیتە؟ دەرگاکە بکەوە

جۆنگکووک گوتی دوای ماوەیەک سۆل هاتە دەرەوە

- هیچ نیە تەنها کەمێک ڕشامەوە لەناکاو واملێهات بەهۆی دوێنێ شەوە زۆر سەرمامبوو

جۆنگکووک هەناسەیەکی ئاسوودەی دایەوە


------------

𝐌𝐚𝐥𝐥

5:00 PM

جۆنگکووک و سۆل ڕۆیشتن بۆ مۆڵ لەبەر ئەوەی بەرە بەرە کەش و هەوا دەگۆڕێت و بەرەو بەهار دەچن بۆیە ویستیان جل بکڕن و خواردن بکڕن لە مارکێت بۆ ئەوەی کاتێک خۆر لە دەرەوەبوو بچن بۆ سەیران

- تەراااا جوانە؟

سۆل گوتی کاتێک لە ژووری تاقیکردنەوەی جل هاتە دەرەوە بە درێسێکی پەمەیی کاڵ درێژییەکەی تا سەر چۆکی بوو
وە قۆڵەکانی فش بوون

-باشە ئەوە چەندەمین جارە بڵێم پێویست ناکات جلەکان تۆ جوانتر دەربخەن چونکە تۆ جوانترینی

جۆنگکووک گوتی کاتێک تاڵە قژێکی سۆلی خستە دواوە سۆل تەنها بە زەردەخەنەیەک سوپاسیکرد دواتر جۆنگکووک درێژەی بە قسەکانیدا

- بەخێرایی خۆت بگۆڕە

- بۆچی؟

سۆل سەری سوڕما و برۆیەکی بەرزکردەوە

𝐅𝐀𝐋𝐋𝐈𝐍𝐆 Where stories live. Discover now