𝐓𝐄𝐋𝐋 𝐌𝐄 𝐔𝐑 𝐍𝐀𝐌𝐄

751 144 209
                                    


𝐕𝐨𝐭𝐞 𝐁𝐞𝐟𝐨𝐫𝐞 𝐑𝐞𝐚𝐝
.
.
.
𝐬𝐭𝐚𝐫𝐭





𝐉𝐊'𝐒 𝐏𝐎𝐕

هەمووکات بێدەنگی خۆشترین
مۆسیقای منبووە
دەمەوێت بەردەوام لە شوێنێکی بێدەنگ بم بێ ئەوەی هیچ کەسێکی لێبێت
حەزم بە سروشتە وە شەویش،
هاتم بۆ ڕووباری هان لە قەراغەکانی شوێنی دانیشتن هەیە لەوێ دانیشتم قاچەکانم بڵاوکردەوە و درێژکرد وە دەستم لەپشت سەرم دانا خۆم لەیەک کێشایەوە دەنگی "ئاااااھــــ" م دەرکرد تا مێشکم هەمووی بسڕێتەوە گوێم لە دەنگی شەپۆلی ڕووبارەکەبوو جار جارەش دڵۆپی ئاوەکە بەر قاچەکانم دەکەوتن من هێشتا لە ئاست ڕووبارەکە بەرزترم بەڵام بەهۆی با دڵۆپەکان دەگەن بە قاچم
بیرمکەوتەوە دەبوو دەرمانەکەم بخۆم گەر هەڵچووم و توڕەبووم لەناو گیرفانی چاکەتەکەم دانابوو چونکە دەمزانی وادەبێت
بوتڵە ئاوێکیشم دۆزیەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی جۆنگهیون و خواردمەوە
چاوەکانم داخست لەسەر کورسیەکە و چێژم لەو دەنگە ئارامکەرەوەیە وەردەگرت
لەناکاو هەستمکرد کەسێک لە تەنیشتمەوەیە

- ژیان قورسە وایە'ھــــ؟

کاتێک چاوەکانم کردەوە و سەرم سوڕاند بۆ ئاڕاستەی دەنگەکە کچێکم بینی لە تەنیشتمەوە بوەستە ئەوە زۆر لە سۆل دەچێت!
قژێکی خاوی قاوەیی مامناوەند بەهەمان شێوە شێوەی چاوی درێژ و ڕەنگی قاوەییەکی دەگمەن تێکەڵ بە هەنگوینی بوو، لوتێکی ڕێک و لێوەکانی پڕ و بچوکبوون، پێموایە بۆنێکی ناسکی لێدەهات هەروەک خۆی وابوو، لە ڕووبارەکەی دەڕوانی و دەستی خستبووە ناو گیرفانەکانی بەهۆی ساردی کەشەکە

"ئهم"

لە وەڵامدا گوتم و وەک ئەو سەیری بەردەمی خۆمم کرد کە ڕووبارەکەبوو، شەرمم کرد زیاتر لێی بڕوانم

"بۆچی لێرەیت؟"

بەیەکەوە سەیری یەکترمان کرد و لەهەمان کاتدا گوتمان و بەیەکتر پێکەنین وەک ئەوەی هەرگیز دڵتەنگ نەبوبین لەژیاندا

-سەرەتا تۆ بیڵێ

کچەکە گوتی دوای وەستانی پێکەنینی هەردوکمان

" باشە، من شەڕمکرد لەگەڵ ماڵەوە"

گوتم نەمتوانی زیاتر ڕوونیبکەمەوە، ئەوەی دەمەوێت بیزانم تەنها ناوەکەیەتی

- هەھـــ منیش هەمان شت... سەیرە

کچەکە گوتی، چ جۆرە ڕێکەوتێکە سۆل!
هەر لەخۆوە مێشکم ئەو ناوەی بۆ دانا

"کەواتە ناوت بێنم بە چی؟"

گوتم کاتێک بە مەراقبووم بۆ زانینی ناوەکەی

- جۆنگکووووک لێرەی؟ چەندێکە بەدواتدا دەگەڕێم

لە پشتیانەوە دەنگی جۆنگهیون هات و
بەرەو لای ئەوانچوو

𝐅𝐀𝐋𝐋𝐈𝐍𝐆 Where stories live. Discover now