Chapter'23'

203 28 55
                                    

جـــــیــــــمـــــیــــــــــن!!

..

وتم: ئەرێ بۆ جارێکیش بێ تێبگە ئیتر....

دایکم: پێویستە تۆ تێبگەی نەوەک من...تۆ ئاگاداری خۆتی کە چی دەڵێی....

وتم: بەڵێ زۆر باش ئاگادارم...ئەوەی هەڵەیە تۆی...بەهۆی بیرکردنەکانتەوە خەریکە هەڵە دەکەی...

دایکم: ئەوەی کە نامەوێ کچێک بۆ کوڕەکەم بهێنم کە لە ئاستی ئەودا نییە هەڵەیە؟!

وتم: بەڵێ....بیر لە دڵخۆشیم بکەوە نەک ئەوەی کەسێک کە لە ئاستی مندا نەبێت...ئاستی ئەو چیەتی؟!

دایکم: ئەرێ جیمین تۆ شێتبوی یان ئەقڵت لە دەست داوە....!!

ئەوەندە توڕە بووم کە دەستم کرد بە هاوار کردن...

وتم: دوای ئەو هەموو ساڵە تاکە کاری ڕاست و بڕیاری ڕاست دابێتم ئەوە بووە...تکایە کەمێک بیر بکەوە...

باوکم: بەسەە...بێدەنگ بن ئیتر....خەریکە چی دەکەن...دایک و کوڕ کەی بەم شێوەیە بوونە...

دایکم: پاڕک.تۆ ئاگادار نیی کە جیمین باسی چی دەکات؟!ئەو دەیەوێت کۆمپانیاکەمان لە ناو ببات یان چی؟!

وتم: بە نەفرەت بێ ئەو کۆمپانیایەی بەم شێوەیە دەیپارێزن...

دایکم: لەسەر کچێکی هەژار و پیس...بەم شێوەیە دەکەی...؟!

وتم: نەکەی بە ئەو بڵێی پیس...ئەو زۆر پاکترە لەو کچانەی کە لەبەر بەرژەوەندی خۆت دەیانهێنیتە بەردەمم...

دایکم: ئەوە بێ ڕەوشتیە جیمین...

وتم: بەڵام ئەوە ڕاستیە...تۆ هەمیشە وایت...هەر لە منداڵیەوە منت بەم شێوەیە گەورە کرد...زوو گەورەبە با ببیت بە جێگرەوە و خەڵک بتناسێت...با بزانن کوڕی خێزانی پاڕک چۆنن و چۆن دەبن....هیچیتر نەبوو بیری لێ بکەیتەوە هەمیشە هەر ئەوە بووە....کە گەنجیش بووم هەمیشە هەوڵی ئەوەت دەدا کچی خێزانێکم بۆ بهێنی کە لە ئاستێکی بەرزدابن...ویستوتە خێزانێکم بۆ درووست بکەی کە هەمووان باسی بکەن...ئەسڵەن تۆ کەی لە مانای درووستکردنی خێزان تێدەگەی..؟؟

باوکم: کوڕم...بەم شێوەیە....

وتم: تۆش باوکە....تۆش هیچ کات گرینگیت بەمن نەداوە....ئەگەر بە کڕینی پێداویستی و ئۆتۆمبێل و دامەزراندنی من لە کۆمپانیا و باشترین کۆلێژ و کڕینی شتی زیاتر دەڵێی گرینگینم پێت داوە هەڵەیت....چونکە گرینگی پێدان ئەوە نییە....تۆ بۆ یەکجاریش بێت هاتویتەوە و بڵێی کوڕم کێشەت چییە؟!هیچ کات لە هۆکاری دڵتەنگیم گەیشتووی؟!قەت پرسیوتە ئاواتی من چییە جگە لە وەی ببم بە باشترین گیتارژەن؟!نـا....دەزانی ئاواتی من چییە؟!خێزانێکم هەبێت لێم تێبگەن...هەمیشە نەڵێن کار...کۆمپانیا...ناوبانگ...بیر لە دڵخۆشی من بکەنەوە کە بە پارەی زۆر نابێت...خۆزگە ئەوەندە بێ خەم نەدەبوویت باوکە...

✔️"دونیایەک پەشیمانی"Where stories live. Discover now