Chapter'17'

203 28 0
                                    

ئـــــــــــــــاســــــــــڵـــــــــــی!!

ئــــێـــــوارە!!

...

لە ماڵەوە بووم...دانیشتبووین و نانمان دەخوارد....

باڕک: ئێهـ ئاسڵی ئەمڕۆ کار چۆنبوو؟!

کەمێک شڵەژام...

ئەمڕۆ ئەسڵەن کارم نەکردبوو...

وتم: باشبوو...

خۆم بە خواردنەکەوە خەریک کرد...

باڕک: واتا خۆشبوو؟!

هیچ کات پرسیاری کاری لێنەکردووم...

وتم: ئێهـ...بەڵێ...

باڕک: بێگوومان...

وتم: چیبووە؟!

باڕک: هیچ شتێک...

نازڵی: چیبووە کاکە؟!

باڕک: شتێک نییە...

نازڵی: ئاسڵی؟!

وتم: بەڵێ؟!

نازڵی: ئەکرێ ئەمڕۆ کەمێک لە بیرکاری یارمەتیم بەیت...

وتم: باشە...ئەگەر زانیم

نازڵی: ئۆهـ...وامزانی تۆش دەخوێنی ببورە لە یادم کردبوو تۆ وازت لە خوێندن هێناوە...

خوایـە...

تەنها بۆ ئەوەی بیرم بهێنێتەوە...

چ خۆشیەکی تێدا هەیە؟!

وتم: کێشە نییە...لە بیرکاری باشم...ئەگەر ویستت وەرە...

دەنگی دەرگا هات...

وتم: من دەیکەمەوە...

ڕۆشتم و دەرگاکەم کردەوە...

:ـ کچم؟!

وتم: چیت دەوێت؟!

دایکم: دەمەوێت قسەت لەگەڵدا بکەم...

وتم: دەربارەی چـی؟!

دایکم: کاتت هەیە؟؟

وتم: ئەگەر هەمان قسەکانی پێشوون...کاتم نییە..

دایکم: تەنها کەمێک قسە دەکەین...

مامم: چیبووە؟!تۆ چی دەکەی لێرە؟!

دایکم: قسە لەگەڵ کچەکەم دەکەم...

مامم: کچ و شتی تۆ لێرە نییە...ئەو کچی براکەمە...

وتم: مامە...کەمێکیتر دەگەڕێمەوە...

مامم: کچم؟!

وتم: خەمت نەبێت...دەی بڕۆ ژوورەوە هەوا ساردە..

هاتمە دەرەوە و لەگەڵ ئـەو کەمێک دوورکەوتینەوە...

وتم: چی هەیە؟!

لە شوێنێک وەستاین...کەمێک لە ماڵەوە دوورکەوتبوینەوە...

دایکم: هەر بەڕاست هیچ بیری منت نەکردووە؟!

✔️"دونیایەک پەشیمانی"Where stories live. Discover now