Chapter'14'

231 28 4
                                    

شـــــــــــــــــــــــــــــەو!!

نـــــــــــــــووســـــــــــــــــەر!!

.......

دەنـگـی کزە بایەکی پایزە....

کـاتـەکـان ســـەخـت تێدەپەڕین.....

جـوڵەی دارەکانی بەردەم پەنجەرە کە گەرکەسێک شەیدای فیلمی ترسناک بێت ئەو دیمەنە دەناسێتەوە....

لە باڵکۆن قۆڵی لەیەک ئاڵاندبوو....سەرنجی لای ئەوێ نەبوو بەڵام لە بەردەم دیمەنی کۆڵانەکە وەستابوو...

قژە کراوەکەی بەهۆی ئەو بایەوە دەجووڵایەوە...بیر و هۆش و بایەخێک بۆ ئەوێ...لە ئارادا نەبوو....

کێ هەیە ئەم کچە تێبگەیەنێت ژیان جوانە؟!

باوکی مردووە.....دایکی کەوتە زیندان بەهۆی کوشتنی باوکی لە کاتێکدا ئەو ساتە زیاتر لە هەمووان پێویستی بە دایکی هەبوو...

لە ماڵی مامیدا مایەوە...چەندین مانگە بەرگەی ئەو قسە ناخۆشانەی مامۆژنی و ئامۆزا کچەکەی گرتووە....

دایکی لە زیندان دەرچووە و دەڵێت بێتاوانم...نازانێت بڕوا بە کێ بکات....

کوڕێکی کۆڵانەکەیان دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ بکات...نازانێت دەبێت چی بڵێت....

وە لەلایەکیتر....

ئەو هەستە کەمانەی بەرامبەر یەکێکیتر هەیەتی....

دەبێت چی بکات؟!

ئەی ئەگەر کەوتە داوی ئەو کوڕە کۆریە؟!

ئەگەر کوڕی کۆڵانەکەشیانی ڕەت کردەوە و مامی دڵی لێی بڕەنجێت؟!

ئەگەر بێت و لە دایکی خۆشبێت خیانەتی لە باوکی کردبێت....

یانیش دایکی لەسەر حەق بێت و ئەوەی ئەو کچە بیکات تاوان بێت....

وردە وردە فرمێسکی دەکەوت....
.
.
.

یاری بۆکسێنی دەکرد....

بە هێواشی و حەوت چرکە جارێک لێیدەدا...

هیچ تێڕوانینێک بۆ یاریەکەی بەردەمی نەبوو...

دایک و باوکی لە کۆریا....

دایکی کەسێکی کەمێک ڕەفتار نەگونجاو...

چۆن ئەم شتانەی ئێستا قەبوڵ دەکات کە خەریکە ئەو دەیکات؟!...

بابەتێکیتر بوونی هەیە....

دەکرێت ئەو ئاشقی کچێکی تورک بووبێت؟!
ئەسڵەن با بڵێم زۆر جیاوازتر لە خـۆی؟!

گرینگی بە جیاوازی نادات...بەڵام چۆن هەموو شتێک باش دەبێت....

دایکی کەسێکی بەم شێوەیە قەبوڵ ناکات...

وە هێشتان دیار نییە ئەو کوڕە هەستی بۆ ئەو کچە هەیە یاخود نا...!

ئەی ئەگەر کچەکە ئەوی نەویست....؟!

وە دوای گەڕانەوەی ئەو بۆ کۆریا و وڵاتەکەی...چی جێدەهێڵێت...؟!

ئەسڵەن ئەو دەتوانێت بگەڕێتەوە؟!

بـۆچـی ژەمی ئێوارەی لەگەڵ ئەو ڕەت کردەوە؟!

وە کۆتا بۆکس کە لە ئەوەی بەردەمیدا...کەمێکیش ئارامی نەکردەوە.....

.
.
.

لە ڕێگابوو بەرەو ماڵەکەی...

لە هەمان ئەو کۆڵانەی کچەکەی لەوێیە...

دوای کارکردنێکی زۆر و ماندوو بونێکی زۆر...

هێشتان دەیەوێت جەنگ بکات...

بۆ ئەوەی کچەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ ماڵەکەی و دوبارە وەک خێزانێکی بچوک بژین...

بەڵام کچەکەی بڕوای پێ ناکات...

لە هەموو ئەو ڕستە بە ئازارانەی بە ئەوی وتوە...

بە ئازارتر ئەوەبوو کە وتی...

'خۆزگە لە جێگەی باوکم تۆ مردبایت'

ئەوە ئەو ڕستەیەیە کە هەمیشە لە مێشکیدا دەگوترێتەوە....

دڵی دایکێک دەسوتێنێ کە بێ تاوانە و کچەکەی بڕوای پێ ناکات....

هەر بە ڕاست ئەو بێتاوانە....ئەو تەنها ئامرازی بەرگری بەکارهێنا لە بەرامبەر ئەو پیاوەی کە بەزۆر هەوڵی دەدا لەگەڵی بژی لە پێناو کچەکەی..

هەموو ئەو شەوانەی بە سەرخۆشی پیاوەکەی دەگەڕایەوە و هەوڵی دەدا کچەکەی هەستی پێنەکات و ئازار نەچێژێت...

نەڵێت باوکم خراپە...بڕوا بەو قسانە نەکات کە لە کۆڵان پێیان دەوت ...باوکت دزە و باوکت کەسێکی خراپە...

لەگەڵ ئەو بیرکردنەوانە فرمێسکی دەڕشت

کە بە بەردەمی ئەو ماڵەدا تێدەپەڕی کە کچەکەی لێی دەمێنێتەوە...

سەرنجی باڵکۆنەکەیدا....

کچە نۆزدە ساڵانەکەی خۆی بینی....

کچە گەنج و بێ نازەکەی....

هێشتان پەیوەندیەک ماوە پێی بگوترێت دایک و کچ؟!

سەیری یەکیان دەکرد....

قەدەر ڕێگە دەدات دوبارە بە کچ و دایک بانگی یەکتر بکەنەوە و لە ماڵێکی بچوک وەک و خێزانێکی جوان ژیان بکەنەوە؟!

دڵی و ناخی هاواری دەکرد بە دەنگێکی بەرز بڵێت کچەکەم....بگەڕێوە...

وە کاتێک کچەکەی پشتی لێکرد و بەرەو ژوورەوە ڕۆیشت....

وە ئەویش بەرەو ماڵە بچوک و تەنهاکەی کەوتەوە ڕێ....

...........................................................

خــــەوی ئـەو شـەوە حـەرام بـووبـوو.......!!
















































✔️"دونیایەک پەشیمانی"Where stories live. Discover now