Chapter'13'

239 29 0
                                    

ئــــــاســــــڵــــــــی....!!

بڕۆمە لای؟!

ئەی ئەگەر قسەیەکی دەربارەی باوکم بۆ کردم؟!

دەبێت ئەو ئاگاداری هەموو کارەکانی باوکم بوبێت....

یانی...

دەبێت ئەو بزانێت باوکم بۆچی ویستویەتی ئازاری دایکم بدات....

باشە بۆچی بیەوێت ئازاری دایکم بدات..

بێگوومان ئەوە ڕاست نییە.....

بـۆچـی خەریکە بیر لە قسە بێماناکان و ناڕاستەکانی دایکم دەکەمەوە....

.............................

دووای دە خولەک گەیشتمە ڕێستورانتەکە....

بۆ لای بەڕێوبەر ڕۆیشتم....

وتم: سڵاو؟!

هاکان'بەڕێوبەر':ـ بەخێربێیتەوە....

وتم: ئێستاش ناتوانم بزانم بۆچی منتان بانگ کردەوە؟!

هاکان: پێویست ناکات...

وتم: باشە...سوپاس...

ئەوێم جێهێشت و ڕۆشتمە شوێنی کارکردنم...کە لای مێزی داواکردنەکە بـوو...

لینا بەخێرهاتنی کردمەوە...

لینا: ئەو لێرەیە...بۆچی سوپاسی ناکەی؟؟

وتم: کـێ؟!

لینا: ئەو دەڵێم...

ئاماژەی بە لایەک کرد...

لەوێ جیمینم بینی....

کەمێک سەیرم کرد....

ئەویش سەیری کردمەوە...

سەیری لینام کردەوە...

وتم: بۆچی سوپاسی بکەم؟

لینا: ئێ بەهۆی ئەوەوە تۆ گەڕایتەوە سەر کارەکەت....

وتم: چــی؟!؟!

لینا: بەڕاستمە...کاتێک خواردنەوەم بۆ بردن ئەم بەیانیە ئەوەم بیست...

وتم: بۆچی؟!

لینا: بڕۆ هەم سوپاسی بکە هەم لێی بپرسە...

وتم: باشە...

کەمێک جلەکانم ڕێک خست و بەرەو لای ئەو ڕۆشتم....

نەهاتبوومە بەردەمی ئەویش بەرەو ڕوی من هات...

لەبەردەم یەکتر وەستاین....

وتم: بۆچی منت گەڕاندەوە سەر کارەکەم؟!

جیمین: چونکە بەهۆی منەوە ئەو ڕوداوە ڕویدا....

وتم: بۆچی گرینگیت بەو بابەتە دا؟!

وەک ئەوەی بمەوێت شتێک بزانم....

چ شتێک؟!
...

جیمین: هەر کەسێک بوایە ئەوەم بۆی دەکرد..

✔️"دونیایەک پەشیمانی"Where stories live. Discover now