Chapter'12'

234 26 0
                                    

ئـــــــــــــــــــاســــــــــڵــــــــــــی!!

دوای ئەوەی خەریک بوو زیاتر دوور بکەومەوە...

زۆر ئازارم چەشت...

بۆچی هەموو شتێک لەمن تێک دەچێت؟!

سەیری دەستمم کرد...

ئازاری هەیە...هێشتانیش بەردەوام خوێنی لێ دەڕوات...

بۆچی ئاگادار نەبووم بەم شێوەیە برینەکە گەورەیە...

جیمین: ببورە بەڵام ناتوانم تۆ بەم شێوەیە جێبهێڵم...

قۆڵیگرتم و بە زۆر منی بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکەی دەبرد...

وتم: ئێ بەرمدە....تۆ چی دەکەی؟!

بەردەوام قسەم دەکرد و ناڕەزاییم دەردەبڕی...

جیمین: تەنها دوو خولەک...دوو خولەک بێدەنگبە....

لە تەنیشت شۆفێر سەری خستم...

دەرگاکەشی قوفڵ کرد...

وتم: ئەرێ تۆ خەریکی چی؟خۆت دەزانی چ کارێکی بێ مانا دەکەیت؟؟دەرگاکە بکەوە ئیتر بیکەوە...

خەریکی هەڵکردنی ئۆتۆمبێلەکە بـوو...

وتم: بیکەوە ئیتر بیکەوە....

خەریک بووم دەنگم بەرز دەکردەووە...

بەڵام دەستی خستە سەر دەمم...

وە بەو شێوەیە سەیری دەکردم....

ئەو هەستەت هەبووە؟!دڵت بلەرزێت....؟!

بێدەنگ مامەوە....ئەویش دەستی کرد بە لێخوڕین...

ئەو پەڕۆیەی قژم پێ بەستیبوو....

لە قژمی کردەوە و لە برینەکەی بەست...

لە هەمان کاتدا سەرنجێکی کەمی لەسەر شەقامەکە هێشتبوویەوە....

تەنها بە بێدەنگی سەیریم دەکرد....

لەگەڵ ئەوەی زۆریش لێی توڕە بووم....

گەیشتینە بەردەم نزیکترین نەخۆشخانە...

دابەزین و لە تەنیشت یەکەوە بەرەو ژوورەوە دەڕۆیشتین...

جیمین: تکایە کەمێک بەپەلە....

بە دەنگی بەرز وتی....لەبەر ئەوەی خوێنێکی زۆر لە دەستم ڕۆیشتبوو.....

پەرستارێک: چیبووە؟

جیمین: خوێنی زۆری لێ ڕۆشتووە....پێویستمان بە تیمارکردنی برین و دورینەوە هەیە...

وتم: چـی؟ئەوە تۆ چی دەڵێی؟!

جیمین: چی؟

وتم: دورینەوەی چی پێویست ناکات...

بەرەو ژوورێک کە پەرستارەکە ئێمەی بەرەو ئەوێ دەبرد دەڕۆیشتین...

جیمین: بەڵام برینەکەت گەورەیە...

✔️"دونیایەک پەشیمانی"Where stories live. Discover now