Chapter'19'

194 19 20
                                    

نــــــــــــووســــــــــــــەر!!

جانتاکەی لە ئەرز دەخشا و دەنگە دەنگی کۆڵانەکە بچوکترین کاریگەریشی لەسەر ئەو نەبوو...

ئەوەندە نقوم ببوو کەمێک هەناسەدان بۆ ئەو لەو دونیا سەختە ئازار بوو...

بڵێت خودایە بمبەوە بۆ خۆت تاوانە و نەشیڵێت بەردەوام دەبێت...

ژیان ئەوی بەرەو کوێ برد....بەرەو چ ڕێگایەکی هەڵە کە لە ناو دڵڕەقی خۆیدا ڕاستی ونکردبوو...

بۆ کوێ بڕوات؟!

بۆ لای دایکی؟!

ئاخۆ دەرفەتێک هەیە ئەوان وەک جارانیان لێ بێتەوە؟!

ئەمجارەیان دایکی لە ئەو خۆشدەبێت؟!

بڕوات بۆ لای و چی پێ بڵێت؟!

بڵێت قەدەر هەڵەی پێم کرد یان خۆم؟!

ئەرێ چ شتێک ئەوەندە دەهێنێ دڵی دایکتی لەسەر بشکێنی...؟!

بەرەو دوکانە بچوکەکەی دایکی دەچوو...

ئەوەندەی نەمابوو بگات بەڵام زۆر بە هێواشی ڕێیدەکرد....

:ـ ئاسڵی؟!تۆ باشی؟!

هاتە بەردەمی و ئەوی وەستاند...

ئازارەکانی ئەو کچە پێیەوە دەرکەوتبوو..

سەیری چاوە ئاوساوەکان و سوربوەوەکانی ئەوی دەکرد....

:ـ چی ڕوویداوە؟!

ئاسڵی تەنها تەماشای دەکرد...

سەختی بارودۆخەکەی ئەوی بە شێوەیەک بێدەنگ کردبوو کە توانای دەربڕینی هەست و شتی نەبوو...
...........................................................
جــــــــیــــــــمـــــــیــــــــن!!

دەستم بە قۆڵیەوە گرتبوو...

کورتترین وەڵامیشم لە ئەو وەرنەگرت...

نازانم شۆک بوون یان ئازار ئەوی بێدەنگ کردبوو...

چاوەکانی و برژانگە بەیەکەوە نوساوەکانی...

ئازاری دام.....

وتم: ئاسڵی؟!گیانەکەم تۆ چیتە؟!

چاوەکانی داخست و بەر لەوەی بە زەویدا بکەوێت لە نێو باوەشمدا ئەوم هێشتەوە...

لە هۆشخۆی چوو...

لە باوەشم کرد و داوای یارمەتیم کرد...

نازانم کێ بوو....بەڵام ئافرەتێک بەپەلە هات و کەمێک یارمەتی دام...

:ـ کچم؟!چی بەسەر هاتووە؟!

وتم: نازانم...لە هۆشخۆی چوو...

بەرەو دوکانێک ڕۆشتین...

پێم وابێ دوکانی ئافرەتەکە بوو...

لەسەر کورسیەک دام نـا...

ئاوی هێنا و کەمێکی بە ڕوخساریدا کرد....

✔️"دونیایەک پەشیمانی"Where stories live. Discover now