Chapter'18'

194 27 30
                                    

ئـــــــــێـــــــلـــــــڤــــــــــــــــان!!

دەرگای دوکانەکەم کردەوە و پەنجەرەکانیشم کردەوە...

بە هیوای بەڕێکردنی ڕۆژێکی نوێی جوان ئەنجام...

ئەمڕۆ هەستێکی سەیرم هەبوو...

نازانم باشبوو یان خراپ....

بەڵام هەست دەکەم ئەمڕۆ زۆر شتی سەیر ڕوودەدەن...

:ـ سڵاو؟!

وتم: وەرە فواد...بەخێربێیت...

فواد: سوپاس...بۆچی وای؟!

وتم: چیمە؟!

فواد: نازانم...کەمێک ڕەنگت گۆڕاوە!!

وتم: منیش نازانم....ئەمڕۆ شتی جیاواز دەبێت...وا هەست دەکەم....

فواد: هیوادارم باش بێت....

وتم: هیوادارم...

زەنگی مۆبایلەکەی فواد لێیدا....

ئەویش وەڵامی دایەوە...

فواد: بەڵێ دایکە؟!

فواد: چی؟!کەی؟!

فواد: چۆن بە بێ ئاگاداری من ئەوە دەکات؟!

فواد: واتا ئێستا لەوێن؟!

فواد: بە نەفرەت بێ ئیتر...

فواد: باشە...

چیبووە؟!

پەیوەندیەکەی داخستەوە...

وتم: چی ڕوویداوە؟!

فواد: توبا...کچەکەمی بردووە و ڕۆشتوون...

وتم: بۆ کوێ؟!

فواد: هۆڵەندا...

وتم: چۆن بێ ئەوەی تۆ ئاگادار بکاتەوە؟!

فواد: کچەکەم ئەم ماوەیە فشاری دەروونی زۆری لەسەر بوو....دڵنیام دایکی قسەی بۆ کردووە...ئەو نەیدەویست بڕوات...

وتم: باشە ئارامبە....

فواد: دواکەوتم....دواکەوتم لەوەی بۆ جارێکیش بێ لە هەستی کچەکەم تێبگەم...نەمتوانی جارێک لەگەڵی دابنیشم و باسی کێشەکانیم بۆ بکا...

وتم: لەبەر من؟!ئەوەندە سەرقاڵ بوی بە کارەکانی منەوە هیچت بۆ نەکرا...

فواد: ئێلڤان...کچەکەی من ١٨ ساڵ بـوو...یانی من ١٨ ساڵ کاتم بۆ ئەو نەبوو؟!

وتم: تۆ باوکێکی باشی...بۆچی وا بیردەکەیتەوە...

فواد: چۆن کچەکەم بهێنمەوە؟!

وتم: دەزانم سەختە....دووری منداڵەکان زۆر سەختە...

خەریک بوو دەگریا....

کێ لە هەستی باوکێک تێدەگا کە خەریکە لە دووری کچە تاقانەکەی دەگری...

چاوەکانم پڕببوو...

✔️"دونیایەک پەشیمانی"Where stories live. Discover now