Chapter'22'

194 24 52
                                    

ئــــــــــــــــــاســــــــــــڵــــــــــــی!!

هەمووان وەستابوون بۆ وەڵامی من....

ئەوەندە ئاڵۆزی هەبوو مێشکم...هیچ شتێکم بۆ نەدەوترا...

مامم تاکە کەس بوو کە هەمبوو....

ئەوە بە بەردەوای لە مێشکمدا دەگوترایەوە...

وە ژیانێک کە بە دڵی خۆم نییە....بەرگەی دەگرم؟!

وتم: ئێ...من...

سەیری جیمینم کرد...

چاوەڕێی وەڵامی من بوو...

دایکم بە خەمباریەوە...

مامم و مامۆژنم چاوەڕێی وەڵامی گونجاو بون بۆ خۆیان...

کاکە باڕک نەیدەویست...نازڵیش بە هەمان شێوە...

وە خێزانی میران....و میران....

وتم: من ڕازی نیم....

دەنگم بە هۆی گریانەکەمەوە گۆڕا بوو....

وە بە وەڵامەکەم چەند کەسێکم خەمبار کرد...بەڵام ناتوانم...

جیمین بەرەو لای من هات و دەستی گرتم....

جیمین: تکایە...بۆ ماڵەکەی خۆتان...

باوکی میران: بەداخەوەم بۆت....

بە ماممی وت مامیشم سەری نزم کردبوویەوە...

میران: خۆشبەخت بی....

ئەوەی پێم وت و ئەوان ڕۆیشتنە دەرەوە....

دەتوانم بڵێم میران تێگەیشتووترین کەسە کە بینیبێتم.....

ئەو شایەنی باشترە لەمن....

ڕۆیشتمە بەردەمی مامم....

وتم: مامە...تکایە سەرت بەرز بکەوە....

ئەها...وەک هەموو ساتەکانیتر چاوەکانم ئامادەن بۆ دەربڕینی هەستەکانی ناخم....

مامم: تۆ سەری منت نزم کردەوە...

وتم: مامە..تکایە وامەکە..

مامم: تەنها مەیەنەوە بەردەمم...

بە تەنیشتم دا تێپەڕی...

هاتمەوە بەردەمی...

وتم: چۆن؟!ئاوا لەگەڵ مندا مەکە تکایە...ئەی تۆ دڵخۆشی برازاکەتت ناوێ؟!ئێ...ئێ مامە من لەگەڵ ئەو دڵخۆش نابم....

مامم: دڵخۆشی تۆم دەویست..ژبەڵام بێ ئەوەی سەری مامت نزم بکەیتەوە...بڕۆ دڵخۆشبە...

وتم: واتا دەڵێی کە نەیەمەوە بەردەمت؟!بەڵام تۆ نازانی چەندە بۆمن گرینگی...تۆ هاتیت شوێنی باوکمم بۆ بگریتەوە...باوک کچەکەی جێدەهێڵێ....؟!دەزانی باوکەکان چیان دەوێت؟!باوکم هەمیشە دەیوت کە دەمەوێ ببینم کە کچەکەم خۆشبەختترینە...تۆ ئەوەت ناوێ؟؟دەکرێ بەهۆی بیرکردنەوەیەکی هەڵەوە ژیانی کچەکەت لە ناو ببەیت؟!

✔️"دونیایەک پەشیمانی"Where stories live. Discover now