وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەنبادەست پێبکەین
≈≈≈≈≈≈≈≈
جێسیکا:ئ...ئایخوایە تای ئەوە تۆ بەڕاستیتە؟
بەدڵخۆشیەوە گوتی کاتێک دەستی خستە سەر دەمی
تای:بێگومان بەڕاستیمە ئازیزم...کەواتە وەڵامت چییە؟
بەخەندەوە گوتم ئەویش بەدڵخۆشی قیژاندی
جێسیکا:ئای بێگومان دەڵێم بەڵێ!
خەندەکەم فراوان بوو وە هەستامەوە و ئەڵقەکەم خستە نێو پەنجەیەوە و ماچێکی دەستیم کرد
تای:خۆشمدەوێیت
جێسیکا:منیش هەروەها تاتاکەم
تای:دەی وەرە باخواردنەکان بخۆین تاوەکو سارد نەبۆتەوە
بەهێمنی گوتم و دەستیم ڕاکێشا بۆلای مێزی نانخواردنەکە و دەستمان کردەوە بە خواردن
_-_-_-_-_-_-_
میرایــــ:بەڕاستی سەرسەری و خوێڕیە
بەبێزاری گوتی منیش بەخەندەیەکی شەیتانیەوە سەیریم کرد ئێستا لەگەڵ میرایـــ بەڕێوەین بۆ ماڵەوە و ئەویش باسی قسەکانی جۆنگکووک دەکات
ئاریوم:بۆچی پێی دەڵێیت خوێڕی لەکاتێکدا ئەو ڕاستیەکانی گوتووە؟
میرایــــ:واتا تۆ دەڵێیت کە قسەکانی ئەو ڕاستن و من لە بۆقێکی توڕه و بێزارکەر دەچم؟
بەخێرایی سەیری کردم
ئاریوم:باشە بۆ بۆقەکە پێموانیە تۆ شێوەت لە بۆقێک بچێت بەڵام بۆ توڕەییەکە و بێزارکەریەکەت ڕاستە
بەپێکەنینەوە گوتم ئەویش بەمۆنی سەیری کردم
میرایـــ:واتا ئاوا؟
ئاریوم:بەڵێ ئاوا
میرایــــ:کەواتە خۆت بگرە بۆ هێرشەکانی میرایـــ!
بەهاوارەوە گوتی و بەرەو ڕووم هات منیش بەخێرایی ڕامکرد ئەو بەڕاستی کچێکی زۆر باشە ئەو دەزانێت کە بەو ڕوداوانە چەند خەمبار و بێچارە بووم بۆیەش هەمیشە لەگەڵ جۆنگکووک هەوڵی ئەوە دەدەن دڵخۆشم بکەن
YOU ARE READING
HEARTLESS/K.TH
Romanceنەمزانی کەی و چۆن ئەوە ڕوویدا بەڵام لە کۆتایدا خۆمم دۆزیەوە کە کەوتبوومە داوی خۆشەویستیەوە لەگەڵ کەسێکدا کە هیچ هەستێکی بۆ من نەبوو ئەوە تەنها ڕێکەوتنێک بوو بەڵام کۆتاییەکەی زۆر بە ئازار بوو ئەگەر پێشتر بمزانیبایە ئەمە ڕوودەدات ئەوا هەرگیز لێی نزیک...