PART 22

345 46 71
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

≈≈≈≈≈≈≈


میرایــــ:جۆنگکووک ئاریوم تووشی ڕوداوێک بووە و ئێستا لە ژووری
نەشتەرگەریە و حاڵی زۆر خراپە!

بەگریانەوە گوتی و منیش لەشوێنی خۆم وشک بووم

جۆنگکووک:چ..چی؟!..وتت ئاریوم تووشی ڕوداو بووە و حاڵیشی خراپە..بوەستە مەگری ناوی نەخۆشخانەکەم پێبڵێ و منیش خێرا دێمە ئەوێ

بەشپرزەییەوە قسەکانم دەکرد بەڕاستی شۆکببووم

میرایـــ:ن...نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی بوسان ت..تکایە خێرا وەرە جۆنگکووک

بەهەنسکەوە گوتی

جۆنگکووک:ئا..ئارامبەوە میرایـــ من 15 خولەکی تر دێمە ئەوێ باشە تەنها ئارامبەوە

دوایی ئەوە پەیوەندیەکەم داخستەوە و بەخێرایی هەستامەوە و ڕۆشتمە دەرەوە و سەر ئۆتۆمبێلەکەم کەوتم و ڕۆشتمە ئەو نەخۆشخانەیەی کە میرایــ پێیگوتم

جۆنگکووک:نەفرەت ئەو کچە خۆی کەمی بەسەر نەهاتبوو ئێستاش ئەمەی هاتە سەر










~~~~~~~~







میرایـــ:ئیتر بەوشێوەیە پەیوەندیان پێوەکردم و بانگیان کردم بۆ ئێرە من...زۆر دەترسم ئاریوم شتێکی بەسەردا بێت

بەهەنسکەوە گوتی و منیش باوەشم پێداکرد

جۆنگکووک:هێمن بەرەوە میرایـــ ئاریوم سەلامەت دەبێت بەڵێن دەدەم

بەهێمنی گوتم بەڵام لە ناخەوە زۆر دەترسم دوای کەمێک پەرستارێک بەخێرایی لە ژووری نەشتەرگەریەکە هاتە دەرەوە و ئێمەش بەرەو ڕووی چوین

میرایـــ:ئایا ئاریوم باشە؟...بۆچی تا ئێستا لەژوورەوەیە؟...ئایا سەلامەت دەبێت؟



هەموو وشەکانی بەخێرایی بەسەر یەکەوە گوت

پەرستار:نەخۆشەکە سەری زیانی بەرکەوتووە و تووشی خوێنبەربوون بووە بۆیە پێویستیمان بە خوێنە

جۆنگکووک:جۆری خوێنەکەی چییە؟

بەخێرایی و نیگەرانیەوە گوتم



پەرستار:جۆری خوێنەکەی +A


جۆنگکووک:منیش جۆری خوێنەکەم هەمان شتە +A

 HEARTLESS/K.THWhere stories live. Discover now