PART 14

289 43 69
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن


بادەست پێبکەین!

_-_-_-_-_-_


میرایـــــ:ئایخوایە ئاریوم؟!

بەدڵخۆشی و هاوارەوە گوتی دواتر باوەشی پێداکردم

میرایــــ:زۆرم بیردەکردیت کچێ...لەوکاتەوەی هاوسەرگیریت کردووە منت لەیاد کردووە

لەڕستەی دووەمدا دانەیەکی کێشا بەشانمدا بەڵام کاتێک ڕوخسارە خەمبارەکەمی بینی شۆک بوو

میرایــــ:یا ئاریوم چیبووە بۆچی خەمباریت ئایا لێدانەکەم بە ئازار بوو؟

بەخەمباریەوە گوتی و منیش خۆم پێنەگیرا و دەستم کردە گریان

میرایــــ:هێی ئاریوم!؟ئەوەچیتە؟بۆچی دەگریت؟

بەترسەوە گوتی و قۆڵی گرتم و بردمیە ژوورەوە لەسەر قەنەفەکە داینیشاندم و پەرداخێک ئاوی پێدام خواردمەوە کەمێک هێمن بوومەوە

میرایـــ:ئێستا پێمبڵێ کێشەت چییە بۆچی دەگریت چ گەمژەیەک بوێری ئەوەی هەبووە ئازارت بدات ها ناوەکەیم پێبدە خۆم چارەی دەکەم...یانیش نەکا هەر بەهۆی لێدانەکەی منەوە بووبێت نانا ئەوەندەی بزانم تۆ ئەوەندە هەستیار نیت بۆ ئەو جۆرە لێدانانە کەواتە پێمبڵێ چیبووە

بەتوڕەیی قسەکانی دەکرد لەکاتێکدا دەستی گرتبووم

ئاریوم:میرایـــ من بەخراپی ئاشق بووم

بەدڵپڕیەوە گوتم ئەویش بەدڵخۆشی سەیری کردم

میرایـــــ:بەڕاست ئایخوایە جا ئەوە گریانی بۆ چییە نەکا لەوە بترسیت تایهیۆنگ توڕە بێت ئای خەمت نەبێت من ڕازی دەکەم

ئاریوم:نەخێر میرایـــ من ئاشقی کەسێکی هەڵە بووم...ئەویش کیم تایهیۆنگ خۆیەتی

بەدڵپڕیەوە قسەکانم دەکرد میرایش بەشۆکەوە سەیری کردم

میرا:چی!؟ ئایخوایە ئەوە تۆ بەڕاستە؟

منیش تەنها سەرم لەقاند

میرایـــ:ئێ کەواتە بڕۆ و هەستەکانی خۆتی پێبڵێ

بەدڵخۆشیەوە گوتی

ئاریوم:بەڵام ئەو منی ناوێت ئەمڕۆ خۆشەویستەکەی هاتەوە لەدەرەوەی وڵات ئێستا ئەوان پێکەوەن

 HEARTLESS/K.THWhere stories live. Discover now