PART 17

309 44 73
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

_-_-_-_-_-_-_

جۆنگکووک:مەبەستم ئەوەبوو چۆن دەتوانیت قسەی ڕەق و سوکایەتی بەرامبەر کەسێک بکەیت کە خۆی ماندوو کرد بە نواندن وەک هاوسەری تۆ و گوێگرتن لە ڕەخنەی خێزانەکەت ها؟...ئەوە بەڕاستی ڕەفتارێکی ناشرینە ئاریوم کچێکی زۆر باشە...تەنانەت لەو جێسیکایەی خۆشەویستت باشترە کە تائێستاش نەهاتۆتە لای خۆشەویستەکەی

بەبێزاری ڕستەی سێیەمی گوت و قۆڵەکانی لێکنا منیش بەتوڕەیی سەیریم کرد

تای:هەرگیز جارێکی تر بەوشێوەیە باسی جێس مەکە تێگەیشتیت؟

جۆنگکووک:بۆچی دانی پێدانانێیت کە من ڕاستم ها..هەمیشە وا مامەڵە دەکەیت کە تۆ ڕاستیت بۆ جارێکیش بێت بیر لەو قسانەی من بکەوە

بەهێمنی گوتی بەڵام من بەبێزاری سەیریم کرد

تای:من و جێس هاوسەرگیری دەکەین دوایـــ ئەوە بەتەواوی لە ئاریوم جیابوومەوە و تۆش پەیوەندیت بەو بابەتەوە نەبێت لە ئێستادا خۆم لە میزاجێکی باشدا نیم تەنها سێ کاتژمێر دەبێت کە هەواڵی مردنی داپیرەم زانیوە تۆش لەوە زیاتر سەر مەخەسەر سەرم

کە ئەو قسانەم کرد جۆنگکووک بە باوەڕپێنەکراوی سەیری کردم

جۆنگکووک:ئەزانیت لە ماوەی ئەو ۱٨ ساڵەی کە دەتناسم هیچ کاتێک بەمشێوەیە لێت بێهیوا نەبووم بۆچی لەو کچە جیادەبیتەوە ئەوە کەسە ڕاستەکەیە بۆ تۆ

تای:ئەگەر ئەوت بەدڵە دەتوانیت خۆت هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەیت بۆچی پێویست دەکات من لە پەیوەندیەکدا بمێنمەوە کە هیچ خۆشەویستیەکی تێدا نییە وە ئەگەر کارت تەواو بووە ئێستا دەتوانیت بڕۆیت

بەتوڕەییەوە گوتم ئەویش بۆ کۆتا جار بە نیگا بێهیوایەکەی سەیری کردموو پاشان ڕۆشت

≂≂≂≂≂≂≂
≃≃≃≃≃≃≃
≂≂≂≂≂≂≂



مینهوو:لەکۆتایدا من دەبمە خاوەنی پلەو پایەیەکی بەرز

بەخەندەوە گوتی و ئەوەی بەرامبەریشی بەسەرسامیەوە سەیری دەکرد

جۆیــــ:بەڕاستی ئەو ئاریومەش مارە کاتێک کە داوام لێدەکرد ناوی خۆشەویستەکەیم پێبڵێت یاخود ڕێگەم بدات بیبینم هەمیشە پاساوی دەهێنایەوە و ڕێگەی پێنەدەدام زانیاریم لەسەری دەستبکەوێت کاتێکیش هاوسەرگیریان کرد هیچی دەربارەی نێوان خۆیانی پێنەدەگوتم

 HEARTLESS/K.THWhere stories live. Discover now