PART 7

321 40 33
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

≣  ∶  ≣  ∶  ≣  ∶  ≣  ∶  ≣  ∶  ≣




تای:ز..زۆر سپاس شیرینەکەم

سەیرم کرد هەمووان سەیرمان دەکەن بۆیە بە ناچاری باوەشم پێداکردەوە و زەردەخەنەیەکی ساختەم کرد دواتر لەیەک دوورکەوتینەوە و منیش ڕۆشتمە ژوورەکەم و جلوبەرگێکی ئاسوودەم لەبەرکرد پاشان چوومە خوارەوە ئۆو هەمووان لەسەر مێزی نانخواردنەکەن تەنانەت ئاریومیش بەهێمنی ڕۆشتم و لەسەر کورسیەکەی تەنیشت ئەو دانیشتم

ئاریوم:تایهیۆنگ ئازیزەکەم دەمت بکەوە و بڵێ ئا

کەوچکەکەی لەبەرامبەرم ڕاگرتبوو وە هەمووان پێمان پێدەکەنین کە ئەمەش زۆر بێزاری کردبووم بۆیە دەستی ئاریومم توند گرتوو دورمخستەوە

تای:پێویست بەوە ناکات ئاریوم خۆم دەتوانم بیخۆم

بەخەندەیەکی ساختەوە گوتم جگە لە جێس کەس بۆی نییە بەوشێوەیە مامەڵەم لەگەڵدا بکات تەنانەت گەر ڕێکەوتنیشمان لەسەری کردبێت

ئاریوم:ئا ب..باشە وادیارە تۆ زۆر ماندووبویت ئەمڕۆ

بەشڵەژاویەوە دەستی گەڕاندەوە و سەری نزم کردەوە نەفرەت بۆچی بەوشێوە دەکات دەبێت شتێک بکەم

د.تای:کوڕەکەم ئەو دەستی بۆ ڕاگرتبویت بۆچی بەوشێوەیە دوورت خستەوە


بەنیگەرانی گوتی و سەیری ئاریومی کرد ئاریومیش خەندەیەکی کرد

ئاریوم:یا خاتوو سووها کێشەنییە تای ماندووە وە ئەو ئێستا شەرم دەکات بۆیە وایکرد

چی!؟ ئایخوایە ئاریوم کارەکە ئاڵۆزتر دەکات سان و مینهوو وەکو شێت پێدەکەنین ئاریومیش بەترسەوە سەیری منی کرد منیش خەندەیەکی بەزۆرم کرد و هەڵسامەوە

تای:زۆر سپاس بۆ خوانەکە ئێستاش پێویستە من و ئاریوم بڕۆین

دەستی ئاریومم گرت و ویستم بڕۆم بەڵام داپیرەم بانگی کردم



داپیرە:تایهیۆنگ ڕۆڵەکەم ئێوە هیچتان نەخوارد بەوشێوەیە بڕۆن برسیتان دەبێت...وە من دەمویست شتێکتان پێ بڵێم

بەنیگەرانی گوتی و منیش بەناچاری ڕۆشتم و دانیشتمەوە ئاریومیش هەمان کاری کرد


بۆرا:ئێ دایکە چ کارێکت پێیان هەبوو؟

بەپرسیارەوە گوتی و بەبێزاریش سەیری ئێمەی دەکرد

 HEARTLESS/K.THWhere stories live. Discover now