PART 19

340 47 29
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکە

بادەست پێبکەین!

_-_-_-_-_-_-_

بەهێواشی چاوەکانم کردەوە یەکەمین شت کە بینیم سەقفە سپیەکە بوو کەمێک جوڵام و سەیری تەنیشتمم کرد میرایم بینی کە لەسەر کورسیەکەی تەنیشت جێگاکە خەوتبوو وادیارە ئێرە نەخۆشخانەیە بە هێمنی هەستامەوە و ڕۆشتمە لای پەنجەرەکە و سەیری دەرەوەم کرد کەشەکەی زۆر هێمنە سەیری کاتژمێری ژوورەکەم کرد کاتژمێر چوار و دەخولەکی بەیانیە بەردەوام بووم لەسەیرکردنی دەرەوە تا گوێم لە دەنگی کرانەوەی دەرگاکە بوو کە دەریخست کەسێک هاتە ژوورەوە

؟؟؟:ئاریوم!

بەهێمنی سەیری دواوەم کرد یەکەمشت کەبینیم ڕوخسارە شڵەژاوەکەی جۆنگکووک بوو

جۆنگکووک:ئایا تۆ باشیت؟...بۆچی هەستایتەوە پێویستە پشوو بدەیت

بەنیگەرانی گوتی و بەرەو ڕووم هات

ئاریوم:من باشم هێمن بەرەوە

بەهێمنی سەیری دەرەوەم دەکرد لەپەنجەرەکەوە پێویستە ئیتر تای لەبیربکەم ئەو ئیتر دەبێتە پیاوێکی هاوسەردار


میرایـــ:ئاریوم!؟...ئایخوایە تۆ باشیت؟

هێشتا ڕووم لە پەنجەرەکە بوو بەڵام هەستم بەباوەشەکەی میرایـــ کرد

ئاریوم:من باشم خەمت نەبێت

دوای کەمێک دوورکەوتەوە و سەیری کردم

میرایـــ:گەمژە دەزانیت چەند ترسام کاتێک بەوشێوەیە بورایتەوە

بەتوڕەییەوە گوتی و دانەیەکی پێداکێشام منیش خەندەیەکی کەمم کرد

جۆنگکووک:ئاریوم دەتوانیت پێمبڵێیت چیبووە پێشتر لەبەر بارودۆخەکەت میرایـــ هیچشتێکی بەمن نەگووت تەنها پەیوەندی پێوەکردم و گوتی کەوا تۆ باشنیت و پێویستە ببرێیتە نەخۆشخانە


بەهێمنی گوتی و منیش هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا

ئاریوم:تەنها کەمێک هەناسەم توند ببوو هەرئەوەندە بوو

جۆنگکووک:ئایا بەهۆی تایهیۆنگەوە بوو؟

ئای نەفرەت ئەو زۆر زیرەکە چۆن زانی کە بابەتەکە پەیوەندی بەتایهیۆنگەوە هەیە

ئاریوم:نە....

دەمویست بڵێم نەخێر بەڵام میرایــ قسەکەی پێبڕیم

 HEARTLESS/K.THWhere stories live. Discover now