PART 13

281 36 24
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن


بادەست پێبکەین!

∼∼∼∼∼∼∼∼∼∼







ئاریوم:زۆر سپاستەکەم

بەهێمنی گوتی باشە دەبێت بۆچی سپاسم بکات

تای:بۆچی سپاسم دەکەیت؟

ئاریوم:تۆ پشتگیری منت کرد و بەگوێی داپیرەت کرد بۆ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیەکە


بەخەندەوە گوتی لەوکاتەشدا من پێکەنیم

تای:تۆ وابیردەکەیتەوە من ئەوەم بۆتۆ کردووە ئەگەر وایە تۆ زۆر هەڵەیت ئەوەم تەنها بۆ خێزانەکەم کردووە

خەندەکەی سەر لێوی نەما

ئاریوم:تۆ متمانە بە من ناکەیت؟ئەی بۆچی منت بۆ ئەم نواندنە هەڵبژارد کەوایە؟


بەهێمنی گوتی من تەنانەت خۆشم نازانم کە بۆچی ئەوم هەڵبژارد تەنها هەستێک پێی گوتم کەوا بکەم

تای:بەتۆچی وە هەروەها ئێوارە ئاهەنگێکمان هەیە لە کۆمپانیا بەبۆنەی سەرکەوتنمان لە پڕۆژەیەکدا بۆیە پێویستە تۆش بێیت و وەک هاوسەرێک مامەڵە بکەیت نەک سۆزانیەک

پرسیارەکەیم پشتگوێ خست و بەساردی قسەم کرد تێبینم کرد ڕوخساری گۆڕا لە پێشتر زیاتر خەمبارتر بوو

ئاریوم:بەڵام من سۆزانی نیم وە من هەموو هەوڵی خۆمم داوە بۆ ئەوەی وەک هاوسەرێکی باش مامەڵەت لەگەڵدا بکەم بەڵام تۆ تەنها بەساردی وەڵام دەدەیتەوە ئەی هەر تۆ نەبویت دەتگوت دەبێت وەک دوو هاوسەری ڕاستەقینە مامەڵە بکەین من کارەکەی خۆمم بەجێگەیاندووە تەنها تۆیت کە شتەکان ئاڵۆز دەکەیت



بەهێمنی گوتی باشە ئەو ڕاست دەکات من بەساردی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەم تەنانەت لەپێش خێزانەکەشمدا پێویستە شتەکان ڕاستبکرێنەوە

تای:باشە منیش هەموو هەوڵی خۆم ئەدەم تاکو بەباشی مامەڵە بکەم...دەی ئێستاش دەست بکە بە نانخواردن ئەگەرنا خواردنەکە سارد دەبێتەوە

دوای ئەوە دەستمان کرد بە خواردن


_-_-_-_-_-_-_

؟؟؟:نەفرەت نەفرەت نەفرەت کارەکە سەری نەگرت

بەهاوارەوە گوتی و ئەوەی بەرامبەریشی لەترسا ئەلەرزی

جۆیـــــ:تکایە گەورەم بمبورە

؟؟؟:بتبورم گەمژە دەبوایە بێهۆشتان بکردایە و لەنێو باوەشی ئەو پیاوە بەجێتان هێشتایە

 HEARTLESS/K.THWhere stories live. Discover now