PART 16

317 44 108
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

_-_-_-_-_-_-_-_

؟؟؟:ههه هەر دەمزانی شتێکی هەڵە هەیە لەنێوان ئێوەدا

بەترسەوە سەیری دواوەم کرد و مینهووم بینی کە بەخەندەیەکی شەیتانیەوە سەیرمان دەکات

تای:بەتۆچی ها بەتۆچی وە بۆچی ئەوەندە دڵت خۆشە نەکا دڵت بە مردنی داپیرە خۆشبێت

تای بەهاوار و توڕەییەوە گوتی و مینهووش پێکەنی کە زیاتر کەشەکەی تێکدا

مینهوو:یا بێگومان ئەم بابەتە پەیوەندی بەمنەوە هەیە وە تۆ ئامۆزای بچووکی منیت پێویستت بە یارمەتی من دەبێت وە بەڕاستی شەرمە بۆت تایهیۆنگ کێ لەکاتی لەدەستدانی کەسێکی نزیکی دڵخۆش دەبێت هم

تای بەخێرایی بەرەو مینهوو ڕۆشت و پڕ بەدڵی بۆکسی پێدادەکێشا بەخێرایی ڕۆشتمە نێوانیانەوە و هەوڵی دوورخستنەوەیانم دەدا

ئاریوم:تکایە هێمن ببەوە تای هەمووان سەیرمان دەکەن...تای هێمن بەرەوە تکایە

هەموو ئەوانەی لەدەرەوە بوون سەیریان دەکردین وە دوو پاسەوانیش هاتن تا تای و مینهوو لێکجیابکەنەوە بەڵام بێسوود بوو تاکو خێزانەکەی تای هەموویان هاتنە دەرەوە و باوکی تای بەڕێز کیم هاواری کرد

ب.تای:هێی ئێوە گەمژەینە ئەو شەڕە بوەستێنن!

بەهاوارەوە گوتی کەوای کرد بەخراپی ڕابچڵەکم ئایخوایە ئەم خێزانە تەنها کاریان ترساندنی منە بەڵام ئەوەی لە ئێستادا زیاتر ترساندمی مینهوو بوو چیئەگەر هەموو شتەکانی ئاشکرا کرد بێگومان من هەرگیز ناتوانم جارێکی تر تای ببینمەوە و هەمووان زیاتر ڕقیان لێم دەبێتەوە ئایخوایە چیــــبکەم

م.دانتێ:ئەم شەڕە لەسەر چییە؟

بەتوڕەییەکی هێمنەوە گوتی و چاوەڕێی وەڵامی مینهوو و تای بوو




مینهوو:هههه ئایا ئێوە بەو پەیوەندیەی نێوان تایهیۆنگ و ئاریوم دەزانن


بەپێکەنینەوە گوتی و وایکرد هەمووان بەگومانەوە سەیرمان بکەن من بەڕاستی زۆر دەترسم چی ئەگەر نەمتوانی جارێکی تر تای ببینمەوە




د.تای:ئەوە تۆ باسی چی دەکەیت ها تۆ چ پەیوەندیەکت بە نێوانی تای و ئاریومەوە هەیە

خاتوو کیم بەتوڕەییەوە گوتی کەوای کرد مامۆژنە بۆراش هاوار بکات

بۆرا:هێی بەوشێوەیە قسە لەگەڵ کوڕەکەمدا مەکە هەم دەبێت چی لەنێوانی کوڕەکەت و بوکە گەمژەکەت ڕویدابێت دەی کوڕم پێمان بڵێ ئازیزم



 HEARTLESS/K.THWhere stories live. Discover now