21 PART

299 42 32
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!




≃≃≃≃≃≃≃
≂≂≂≂≂≂≂
≃≃≃≃≃≃≃


"THE WEDDING DAY"
"ڕۆژی هاسەرگیریەکە"







لە هۆڵی ئاهەنگەکە وەستابووم هەموو شتێک ئامادەیە و هەمووان لێرەن تەنها جێس ماوە بێتە ئێرە و هاوسەرگیریەکەمان بکەین بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە وە ئەمڕۆ ئاریومیش هاتووە جگە لەو هاوڕێ بێزارکەرەی بەهارحاڵ جۆنگکووکیش شایەتی دەدات بەڵام بەزۆری من ئەو زۆر بەم هاوسەرگیریە تۆڕە و بێزارە نازانم هۆکارەکەی چییە بەڵام هەمیشە کاتێک باسی جێسیکای بۆ دەکەم توڕە دەبێت و دەڵێت کە ئەو کەسە ڕاستەکە نییە و تۆ کەسە ڕاستەکەت لەدەست داوە بەڵام من قسەکانی پشتگوێ دەخەم




د.تای:تای کوڕم جێسیکای هاوسەرت باوکی کۆچی دوایی کردووە و براشی نییە ئەی کەواتە خۆت بچیت و بیهێنیتە ئێرە جوانتر نییە


بەهێمنی بە گوێمدا چرپاندی منیش سەرم لەقاند و بەرەو ئەو ژوورە ڕۆشتم کە جێسیکای لێیە و ویستم لەدەرگا بدەم بەڵام وەستام کاتێک گوێم لە پێکەنینی جێسیکا  بوو



جێسیکا:یا ئازیزم خەمی ئەوەت نەبێت خۆت باش من دەناسیت وە دڵنیام دەشزانیت کە من شتێکم بوێت هەر دەیکەم ئەی وانیە

قسەکانی زۆر ئاڵۆز و سەیر بوون وە هەروەها ئەوەی سەرسامی کردم ئەو ناوە بوو(ئازیزم)دەبێت ئەو کەسە کێبێت



جێسیکا:‌بێگومان من تەنها بۆ دوو هەفتە لایان دەمێنمەوە دواتر پارەکان دەدزم و دێمە لات دواتریش پێکەوە دەڕۆینە سویسرا بەڵام سەرەتا پێویستە متمانەی خێزانی کیم بەدەست بهێنم




شۆک بووم جێسیکا باسی چی دەکات پارەی چی ئایا ئەو بەنیازە دزیمان لێبکات



جێسیکا:خەمی تایهیۆنگە گەمژەشت نەبێت من ڕێگە نادەم ئەو دەستم لێبدات وە هەروەها ئەو زۆر گەمژەیە خۆشەویستی بەر چاوەکانی ڕەش کردووە ناتوانێت بە پلانەکەمان بزانێت دڵنیابە ئازیزم...ئێستاش ماڵئاوا دەبێت وریا بم نەک ئەو گەمژەیە یان یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی پێم بزانن...ماڵئاوا منیش خۆشمدەوێیت


بەپێکەنینەوە گوتی کە بەڕاستی قسەکانی شۆکیان کردم ئەو بەنیازە من و خێزانەکەم هەڵبـخەڵەتێنێت و پارەکانمان بدزێت بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەی بڕواتە دەرەوەی وڵات هەستم بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشم دەکرد هەستم بەتوڕەییەکی زۆر دەکرد لە توڕەیدا دەمارەکانی ملم و دەستم هەمووی دەرکەوتبوو لەلایەکی تریشەوە زۆر دڵتەنگ و شکاو بووم بەڵام توڕەیی بەرچاوی ڕەش کردبووم




 HEARTLESS/K.THWhere stories live. Discover now