PART 15

277 39 49
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!



___---___---___---___---___


ئاریوم:ئەی نەتانزانی کێ ئەوی ڕفاندووە و بردویەتی؟

بەگریانەوە گوتی

جۆنگکووک:نەخێر ئێمە چوینە بنکەی پۆلیس بەڵام چونکە خوشکەکەم دەیتوانی بەپێیەکانی بڕوات و تەمەنی ۳ ساڵ بوو ئەوا وابیریان کردەوە کە خۆی ڕۆشتووە و کەیسەکەیان داخست بەڵام خوشکەکەم هێشتا لە دڵی ئێمەدا دەژیت و هەمیشە هەوڵی دۆزینەوەی دەدەین

بەهێمنی گوتم کاتێک فرمێسکەکانم سڕی و فرمێسکەکانی ئاریومیشم سڕی

جۆنگکووک:یا تۆ بۆچی دەگریت؟

ئاریوم:بەڕاستی هیوادارم خوشکەکەت بەزووترین کات بدۆزیتەوە ئەوە تاکە شتە کە من دەتوانم بۆتی بکەم بەڵام من بەڕاستی لەناخی دڵمەوە ئەم نزایە دەکەم

بەدڵپڕیەوە  گوتی منیش خەندەیەکم کرد دواتر بیرۆکەیەکم بۆهات بۆ ئاساییکردنەوەی ئەم کەشە

جۆنگکووک:دەزانیت کە دەگریت شێوەت چۆنە؟

ئەو تەنها سەری بەشێوەی نەخێر جوڵاند منیش پێکەنیم

جۆنگکووک:تۆ شێوەت زۆر ناشرینە کاتێک دەگریت هههههه ئاریومی گرینۆک

بەپێکەنینەوە گوتم ئەویش ڕوخساری گرژکرد

ئاریوم:بەوشێوەیە بانگم مەکە ئەوە بێزارکەرە

وایگوت کاتێک دانەیەکی کێشا بۆ شانمدا منیش زیاتر پێکەنیم و کارم بە ئۆتۆمبێلەکە کردوو گەڕاندمەوە ماڵەوە بەڵام پێشئەوەی دابەزێت سەیری کردم


ئاریوم:تکایە ئەو شتانەی کە ئەمشەو ڕویدا هیچی بە تایهیۆنگ مەڵێ باشە...وە زۆر سپاس جۆنگکووک

منیش تەنها سەرم لەقاند ئاریوم دابەزی و ڕۆشتە ژوورەوە منیش هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و کارم بە ئۆتۆمبێلەکەم کردوو ڕۆشتم





END JUNGKOOK POV:



≂≂≂≂≂≂≂
≃≃≃≃≃≃≃
≂≂≂≂≂≂≂





بەنیگەرانی لەسەر قەنەفەی ژوورەکەی تای دانیشتووم ئەو هەتا ئێستا نەهاتۆتەوە من بەڕاستی خەمی ئەومە کاتێک بە خێزانەکەیم گوت کە هەندێک کاری گرنگی هەیە ڕووبەرووی گاڵتەکانی و سان و مینهوو و هاوسەرەکانیان بوومەوە و دایک و باوکی تایهیۆنگیش پشتگیری کوڕەکەیان دەکرد و داپیرەش بەهۆی ماندووبونەوە خەوتبوو بەڕاستی ئەو زۆر ماندووە ئەم ڕۆژانە کە ئەوە زۆر خەمباری کردووم ڕاستە داپیرەی ڕاستەقینەم نییە بەڵام تەنها ئەو لەم خێزانە گەورەیەدا بەڕووە خۆشەکەی پێشوازی لێکردم بۆیە ئەوە دڵتەنگی کردووم کە بەمشێوەیەیە


 HEARTLESS/K.THTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon