PART 10

291 42 4
                                    

وەک پشتگیریەک لەماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

_-_-_-_-_-_-_




ئێڵ:ئۆو دەبوایە پێشبینیم بکردبایە کە ئەم زەڵاتە ناخۆشە لەلایەن تۆوە دروست کراوە


بەلاچاو سەیری دەکردم و دواتر ڕووی وەرگێڕا

ب.تای:واو ئەوە بەڕاستی زۆر خۆشە زۆر سپاس ئاریوم


بەخەندەوە گوتی و منیش خەندەم بۆ کردەوە دواتر سەیری تایهیۆنگم کرد و بینیم خەریکە نان دەخوات منیش کەمێک لەزەڵاتەکەم بۆ کردە نێو قاپەکەیەوە




ئاریوم:فەرموو ئازیزم دەزانم حەزت پێیە

بەخەندەوە گوتم ئەویش بەسەرسامیەوە سەیری دەکردم


داپیرە:دەی تایهیۆنگ تامی زەڵاتەکە بکە کە ئەو کچە خۆی پێوە ماندوو کردووە


دوای ئەو قسەیە تایهیۆنگ کەمێکی لەزەڵاتەکە خوارد و بەخەندەیەکی ساختەوە سەیری کردم


تای:زۆر سپاس ئازیزم بەڕاستی زۆر بەتامە


دواتر دەستی کردەوە بە نانخواردن منیش بەهەمان شێوە



~~~~~~

AFTER A WEEK:
دوای هەفتەیەک:



ئێستا وا لەماڵەوەم دوای ئەوەی هەمووان ڕۆشتنە دەرەوە بۆ خواردنی نانی ئێوارە و تەنها من و داپیرە لەماڵەوەین کاتێک کە ئەو گوتی ناتوانم بێم منیش نەمدەویست بچم لەگەڵیاندا چونکە دەزانم ئارەزووی بینینی منیان نییەو لەوانەیە خوانەکەیان لێتێک بدەم بەهارحاڵ داپیرە زۆر ماندوو بوو بۆیە خەوت وە من ئێستا خەریکی پاککردنەوەی ماڵەکەم بەوپێیەی ئەمڕۆ پشووی خزمەتکارەکانە ئێستا وا خەریکە دنیا تاریک دەکات هێشتا کەس نەهاتۆتەوە دەنگی دڵۆپەی باران و هەورە تریشقەکان ئەم ماڵە گەورەیەی پڕکردووە ڕۆشتمە لای پەنجەرە گەورەکە و سەیری دەرەوە دەکرد

ئاریوم:واو بەڕاستی کەشێکی زۆر ترسناک و بێدەنگە

لەناکاو گوێم لەدەنگی کردنەوەی دەرگای هاتنە ژوورەوە بوو کەمێک ترسام و بەهێواشی ڕۆشتم و سەیری لای دەرگاکەم کرد پیاوێکم بینی کە هاتبووە ژوورەوە و پشتی لێمبوو خەریکی مۆبایلەکەی بوو خێرا ڕۆشتمە چێشتخانەکە و گۆزەیەکم هێنا و ڕۆشتمە پشتیەوە کاتێک کە ئاوڕی دایەوە ڕاستەوخۆ هاواری کرد منیش قیژاندم و گۆزەکەم لەسەریدا شکاند دواتر بوورایەوە و دەمتوانی ئەو خوێنە کەمەی سەریشی ببینم بەخێرایی ڕۆشتمە هۆڵەکە و پەیوەندیم بە تایهیۆنگەوە کرد ئەویش دوای چەند چرکەیەک وەڵامی دامەوە


 HEARTLESS/K.THDonde viven las historias. Descúbrelo ahora