PART 8

307 36 0
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

_-_-_-_-_-_

تای:نازانم جۆنگکووک نازانم....نەفرەت بۆچی شتەکان ئەوەندە ئاڵۆز بوون

بەبێزاری گوتم و دەستم خستە نێو قژمەوە ئەویش هەستایەوە و هاتە لام پاشان دەستی خستە سەر شانم

جۆنگکووک:تێدەپەڕێت براکەم تێدەپەڕێت...لە ئەنجامدا تۆ ئەوەت بۆ دڵخۆشی داپیرەت کردووە دەبێت ئەوەش لەبەرچاو بگرین ئەی وانیە...بەهارحاڵ ئەوەندە خەم مەخۆ دڵنیام ئەو کچەش ڕازی دەبێت...وە من دەبێت ئێستا بڕۆمە کۆمپانیا هەندێک کارم هەیە

تای:زۆر سپاس براکەم وە بەڵێ ئێستا درەنگە بڕۆ بۆ کۆمپانیا

ئەوەم گوت و ئەویش ڕۆشتە دەرەوەی ئۆفیسەکەم منیش بەبێزاری دەستم کردەوە بە کارکردن

≂≂≂≂≂
≃≃≃≃≃
≂≂≂≂≂

خەریکی سڕینی ڕەفەکانی دوکانەکە بووم جۆیش هەر خەریکی قسە کردنە بەڕاستی ئەو کچێکی زۆر شیرین و جوانە ئەو وتی کە دەیەوێت ئەمشەو لێرە بێت لای من منیش بەبڕیارەکەی قایلبووم هەست دەکەم تای لەهەرکاتێکدا بێت دێت و دەمبات لەگەڵ خۆیدا


جۆیــــ:ئاریوم...کچێ ئاریوم هێی تۆ لەکوێیت؟

چەقەنەیەکی لێدا و منی لە خەیاڵەکانم هێنایە دەرەوە

ئاریوم:ئا..بەڵێ جۆیـــــ فەرموو چیت پێویست بوو

جۆیــــ:ئەڵێم من دەمەوێت خۆشەویستەکەت ببینم و بیناسم بەڵکو هاوڕێیەک شتێکی هەبێت و بۆمی ڕازی بکات

بەکیوتی وایگوت منیش پێکەنیم و گوتم

ئاریوم:خەمت نەبێت هەر دەیبینیت....وە هەروەها پێم سەیرە کە تائێستا خۆشەویستت نییە تۆ کچێکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشیت

کەئەوەم گوت جۆیــــ خەندەیەکی بەفیزی کرد و قژی بردە پشت گوێیەوە

جۆیـــ:ڕاستە منیش دەزانم کە زۆر جوانم...بەڵام لەبەر ئەوەی زۆر عەجولم کوڕەکان لێم دەترسن

بەلەخۆباییەوە ڕستەی یەکەمی گوت وە دواتر پێکەنی و منیش لەگەڵیدا پێکەنیمەوە تا بە دەنگی مۆبایلەکەم وەستام و سەیریم کرد ئۆو ئەوە تایهیۆنگە نامەی ناردووە کەمێک بزەم کرد کاتێک سەیری ناوەکەیم کرد

ورچە توڕەکە:

سڵاو

بێگومان دەزانیت کە ئێستا کاتژمێر هەشتە بۆیە خێرا وەرە دەرەوە چاوەڕێتم




 HEARTLESS/K.THWhere stories live. Discover now