King's Lover ✔️ K.TH

By yoona_yona2791418279

293K 55.1K 16.7K

كیم میرا ئەو كچەی كە بە ئامێری كات گەشت ئەكات بەرەو ڕابردوو بۆ ئەم سەردەمەی كە خوێنمژەكان بونیان هەیە ! ئەم... More

★ Part 1 ★
★ Part 2 ★
★ Part 3 ★
★ Part 4 ★
★ Part 5 ★
★ Part 6 ★
★ Part 7 ★
★ Part 8 ★
★ Part 9 ★
★ Part 10 ★
★ Part 11 ★
★ Part 12 ★
★ Part 13 ★
★ Part 14 ★
★ Part 15 ★
★ Part 16 ★
★ Part 17 ★
★ Part 18 ★
★ Part 19 ★
★ Part 20 ★
★ Part 21 ★
★ Part 22 ★
★ Part 23 ★
★ Part 24 ★
★ Part 25 ★
★ Part 26 ★
★ Part 27 ★
★ Part 28 ★
★ Part 29 ★
★ Part 30 ★
★ Part 31 ★
★ Part 32 ★
★ Part 33 ★
★ Part 34 ★
★ Part 35 ★
★ Part 36 ★
★ Part 37 ★
★ Part 38 ★
★ Part 39 ★
★ Part 40 ★
★ Part 41 ★
★ Part 42 ★
★ Part 43 ★
★ Part 44 ★
★ Part 45 ★
★ Part 46 ★
★ Part 47 ★
★ Part 48 ★
★ Part 49 ★
★ Part 50 ★
★ Part 51 ★
★ Part 52 ★
★ Part 53 ★
★ Part 54 ★
★ Part 55 ★
★ Part 56 ★
★ Part 57 ★
★ Part 58 ★
★ Part 59 ★
★ Part 60 ★
★ Part 61 ★
★ Part 62 ★
★ Part 63 ★
★ Part 64 ★
★ Part 65 ★
★ Part 67 ★
★ Part 68 ★
★ Part 69 ★
★ Part 70 ★
★ Part 71 ★
★ Part 72 ★
★ Part 73 ★
★ Part 74 ★
★ Part 75 ★
★ Part 76 ★
★ Part 77 ★
★ Part 78 ★
★ Part 79 ★
★ Part 80 ★
★ Part 81 ★
★ Part 82 ★
★ Part 83 ★
★ Part 84 ★
★ كـــۆتــایــی ★

★ Part 66 ★

2.4K 543 211
By yoona_yona2791418279


Vote before reading

Enjoy the story

★★★★★★★★★★★★★

Mira's P.O.V


" تایهیۆنگ .... تكایە ئەوەستیت ؟ "
داوام لەم پاشایە كرد كە بەدەم بیركردنەوە مردوە ، ناوەستێت و بەردەوام دەجوڵێت وەك ئەوەی جیوەی تیا بێت ... پێت وایە ئەو بیر لە چی دەكاتەوە ؟  بێگومان بیر لە من دەكاتەوە كە دەبێت لە كوێ بم ، ئەم گەمژەیە نازانێت كە ئەو خەیاڵ ناكات و بەڵكو من بەڕاستی لێرەم

"ئاهه میرا تۆ لە كوێی؟؟؟"
دەستی بەسەریەوە گرت و بە مادووی دانیشت لەسەر جێگاكەی

ئاهێكم هەڵكێشا و لێی نزیك كەوتمەوە تا دەستم گرت ، وامكرد سەیرم بكات
"تای گوێم لێ دەگریت ؟"

چاوەكانی هێمن بوونەوە و دەستی لەسەر دەستم دانا و وەڵامی دامەوە
" ئامادەم تا گوێت لێبگرم پشیلەكەم "


"باشە كەواتە گوێبگرە من میرام ! من لەلای جین ڕامكرد بەهۆی جادووێكەوە بەڵام وادیارە جادووەكە سەركەوتوو نەبووە یاخود شتێكی تر نازانم بۆچی بەڵام تەنیا تۆ من دەبینیت و ئەتوانیت گوێت لە دەنگم بێت بەڵام ئەوانی تر ناتوانن هەربۆیە جیمین منی نەبینی و وایزانی كە تۆ نەخۆشی دەروونیت هەیە .....  باشە ئەم جادووە ناوی ( جادووی سێبەرە ) وە ئەڵێت كە دەبێت ناوی كەسێك بێنیت لەگەڵ جادووەكە بۆیە منیش ناوی تۆم هێنا ..... من ئێستا سێبەری تۆم ! ناتوانم لێت دووربكەومەوە چونكە من بووم بە سێبەری تۆ "

تایهیۆنگ سەرسام بوو بە بیستنی ئەمە و لەهەمان كاتدا دڵخۆش بوو كە من لەلایەتیم بە پارێزراوی ، بە قوڵی سەیری چاوەكانمی كرد و وتی
" كەواتە دەبێت چی بكەین ؟ واباشترە یۆنگی ئاگادار بكەمەوە چونكە ئەو زانیاری لەسەر جادوو هەیە "


من خێرا ڕەتیكردەوە
"نابێت !! ئەگەر نا من و ئاریوم ئەمرین بە دەستی داهێنەر یۆنگیەوە !!! ئێمە كتێبەكەی ئەومان دزی وە ئەگەر ئەو بەمە بزانێت ئەوا تۆ چیتر من نابینیتەوە "
من وتم و چاوەكانم پڕ بوون لە فرمێسك وەك ئەوەی كۆتا جاری بێت قسە لەگەڵ تایهیۆنگ بكەم چونكە هەست ئەكەم بە دەستی یۆنگی ئەمرم


"مەترسە پشیلەكەم ڕێگا نادەم ئازارت بدات بەڵێن بێت ، بۆیە من ئەو ئاگادار دەكەمەوە وە قسەی لەگەڵ دەكەم تا توڕە نەبێت لە تۆ و ئاریوم "
تایهیۆنگ بە هێمنیەوە وتی و ماچی نێوچەوانی منی كرد
"زۆرم بیر كرد بوویت پشیلە هاروهاجەكەم "


منیش دەستم ئاڵاند لە دەوری تایهیۆنگ
" هەروەها منیش بیرم كرد بووی ، وە مناڵەكەشمان "


تایهیۆنگ زەردەخەنەیەكی خۆشبەختانەی كرد و دڵخۆشە بە گەڕانەوە میرا و مناڵەكەی بێگومان ئێستا ئەتوانێت ئاسودە بێت و لەگەڵ پشیلە هاروهاجە ئاقڵەكەی بمێنێتەوە



★★★★★★★

.
.
.
.
.
.
.

★★★★★★★

No one's P.O.V

" كچە پورەكەم لە كوێیە ؟"
مینا ڕاستەوخۆ پسیاری كرد كاتێك گەیشت بە ژووری دانیشتنی كۆشكە گەورەكەی تایهیۆنگ

پێشتر جونگكوك تایهیۆنگ و جیمینی ئاگادار كردبەوە كە كچە پورەكەی میرا هاتووە

" تۆ ناتوانیت لە ئێستدا ئەو ببینیت یان گوێت لە دەنگی بێت "
جونگكوك وەڵامی دایەوە


"نااااا میرا كچە پورە جوانەكەم !! بۆچی تۆیان كردوە بە تارمایی !!!! ئاخررر بۆچی من نامەوێت بەرگە ناگرم "
مینا دەستی كرد بە گریان و هاوار

جونگكوك بەزەیی پێدا هاتەوە وایزانی كە مینا نیگەرانی میرایە
" خەم مەخۆ ڕێگایێك دەدۆزینەوە بۆ گەڕانەوەی هەرچۆنێك بێت "


مینا بە چاوە پڕ لە فرمێسكەكانی سەیری جونگكوكی كرد و وتی
"چۆن خەم نەخۆم هاا !؟  نازانیت ئەگەر ئەو بوو بێت بە تارمایی ئەوا شەوانە هەموو خواردنەكانی من دەخوات !! هەموو شیرینیەكانم تەواو دەكات ! پێشتر ڕێگریم دەكرد بەڵام ئێستا ئەو تارماییە بۆیە ناتوانم بیبینم و ڕێگری لێ بكەم "


جونگكوك چاوی وەرگێڕا و دواتر زەردەخەنەیەك لەسەر لێوی پەیدا بوو چونكە مینای بەدڵە ، كوكی هەمیشە حەزی بە كچێك كردوە كە وەك میرا بێت وە ئێستاش مینا زۆر لە میرا دەچێت تەنیا كەمێك كیوتتر و مناڵتر دەردەكەوێت ... بەڵام ئایا میناش هەمان هەستی بەرامبەر بە جونگكوك هەیە ؟

"كێشە نیە من شیرینیت بۆ دەهێنم ئەگەر میرا شیرینیەكەی تۆ بخوات "
جونگكوك بە خەندەوە وتی و قژە كورتەكەی مینای شێواند


مینا وەك مناڵێك دوبارە بە چاوە پڕ لە فرمێسكەكانی سەیری جونگكوكی كردەوە و وتی
"بەڵام هۆكارێكی تریش هەیە ! ئەگەر داپیرە لینا بزانێت ئەوا سزام دەدات چونكە ئاگاداری میرا نەبوومە "

" داپیرە لینا ؟"
جونگكوك بە تێنەگەیشتنەوە پرسی


"بەڵێ ئەو داپیری داپیری دایكمە ، دایكی میرا كاتێك هاوسەرگیری كرد گوندەكەی ئێمەی جێهێشت و هات بۆ شار بەڵام باشە كە میرا وەك ئێمە ئاقڵ و زیرەك دەرچووە نەك وەك خێزانی باوكی "
مینا خێرا فرمێسكەكانی سڕی و بە شانازیەوە وتی


جونگكوك بەدەم خۆیەوە قسەی دەكرد
" ئەگەر ئێوە خێزانە ئاقڵەكە بن ئەوا خێزانی باوكی دەبێت چۆن بن ؟"


هەردوكیان ڕەق بوون لە شوێنی خۆیان كاتێك كەسێكی زۆر توڕە كە گڕی گرت بوو هاتە ژوورەوە ، چاوە توڕەكانی كەوتنە سەر مینا وەك ئەوەی بیەوێت ئێستا بە دەستەكانی خۆی بیكوژێت و لەناویببات

"جیمین___٠"
جونگكوك ویستی شتێك بڵێت بەڵام جیمین هاواری كرد


"تۆ چۆن توانیت گۆزە بە نرخەكەم بشكێنیت !!؟؟"
جیمین ئاماژەی بۆ مینا كرد

مینا زەردەخەنەیەكی گەورەی كرد بۆ جیمین و خێرا پێشنیاری شتێكی بۆ كرد
"بمبورە بەڕاستی مەبەستم شكاندنی نەبوو تەنیا ویستم كێشەی زەنگەكە چارەسەر بكەم بۆیە لە بەرامبەردا منیش شتێكی زۆر بە نرخت پێشكەش دەكەم "
مینا بە متمانە بەخۆبوونەوە وتی


جیمین برۆیێكی بەرزكردەوە بە تێنەگەیشتنەوە
"چ شتێك هەیە لە گۆزەكەم بە نرختر بێت ؟"


مینا بە دڵخۆشیەوە لە جونگكوك نزیك بوویەوە و لە پشتی وەستا تا پاڵی پێوەبنێت بۆ بەردەم جیمین
"ئەمە بە نرخترینە زۆر زیاتر لە گۆزەكەت ، سەیركە بیست و چوار كاتژمێر كار دەكات و فەرمان جێبەجێ دەكات بڕوا بكە ئامێرێكی ناوازەیە تازە دروستم كردوە بەڵام دڵم باشە پێشكەشی تۆی دەكەم "
مینا بە خەندەوە وتی و سەری بە مانایی بەڵێ جوڵاند


"من ؟ بەنرخم "
تەنیا وشەیی بەنرخ گەیشت بوو بە گوێچكەی جونگكوك وەك ئەوەی گوێبیستی هیچ وشەیەكی تر نەبوو بێت .... جونگكوك لە خۆشیا باڵی گرت بوو كە مینا بانگی كرد بە بەنرخترین

جیمین بە بێزاری سەیری مینای كرد
" چیە ؟ گاڵتە لەگەڵ مناڵێك دەكەیت ! خێرا شتێكی ترم دەوێت"


مینا هەناسەیەكی بە بێزاری هەڵمژی پێش ئەوەی دەست بەرێت بۆ گیرفانی و مژمژەیەك دەربهێنێت تا لەبەردەم ڕووخساری جیمین ڕایبگرێت
"ئەمەتا ئەمە كۆتا سامانمە كە مامبێت ! بە نرخترینی منە "


"ئایششش بۆچی دەبێت من خراپەكانم توش بێت !! بۆچی ناتوانم بۆ یەك ڕۆژ ئاسودە بم و دوور لە شێتەكان بمێنمەوە !!؟"
جیمین بە بۆڵە بۆڵەوە دووركەوتەوە


مینا زەردەخەنەیەكی پاڵەوانانەی كرد وەك ئەوەی لە پێشبڕكێ بردبێتیەوە لە كاتێكدا كوكی لە حاڵەتی شۆكی دایە و هێشتا بیر لە وشەی ( بەنرخ ) دەكاتەوە

بێگومان هەروەكو یەكەم دیداری میرا و تایهیۆنگ ، كاتێك میرا وایكرد تایهیۆنگ ئاشقی بێت لە یەكەم بینینەوە ..... وە ئێستاش مینا هەمان كاری ئەنجام دا كە جونگوك ئاشقی خۆی بكات لە یەكەم دیدارەوە



" ئۆو گیانەكەم بەخێربێیت بۆ كۆشكەكە "
جییۆن بە خەندەوە پێشوازی لە مینا كرد ، مینا زەردەخەنەی بۆ كرد


"نونا ، ئەی تایهیۆنگ لە كوێیە ؟ "
جونگكوك پسیاری لە جییۆن كرد



" تایهیۆنگ چوو بەرەو لای داهێنەر یۆنگی لەگەڵ میرا تا چارەسەرێكی بۆ بدۆزنەوە و بیگەڕێنەوە سەر شێوە ئاساییەكەی "
جییون وەڵامی دایەوە


" ئا من زۆر بیری میرام كردوە ئەمەوێت بە زووترین كات ببینم "
جونگكوك بە دڵخۆشیەوە وتی و جییۆنیش هاوڕا بوو ژەگەڵی هەرچۆنێك بێت میرا یەكێكە لە خێزانی ئەوان لە ئێستادا و خۆشیاندەوێت



لەناكاو خێرا دەرگاكە كرایەوە و میرا بە ڕاكردنەوە هاتە ژوورەوە تەنانەت بواری ئەوەی نەدا تا پسیاری لێ بكەن كاتێك خێرا بەرەو لای مینا ڕایكرد

"میناااا "


جییۆن و جونگكوك بەلایانەوە سەیر بوو كە مینا ناجوڵێت و ڕاناكات بۆ لای میرا ......... بەڵام مینا بیری لە شتێكی تر دەكردەوە ، ئایا نامۆ نیە كە میرا ئاوا ڕابكات ؟ بێگومان كێشەیەكی دروستكردوە و ئەیەوێت كێشەكەی هاوبەش بكات لەگەڵ كەسێكی تر كە ئەویش مینا هەروەك چۆن پێشتر ئەنجامیان دەدا


" خێرااا وەرە با خۆمان بشارینەوە "
مینا كچە پورەكەی ئاگادار كردەوە و باشترین شوێنی دۆزیەوە تا خۆیان تیا بشارنەوە كە شاردنەوە بوو لە پشت لاشە گەورەكەی جونگكوك


" میراااااااااا "
یۆنگیێكی توڕە هاتە ژوورەوە لەگەڵ تایهیۆنگێكی ئارام و دڵخۆش ، چاوەكانی یۆنگی ڕاستەوخۆ كەوتنە سەر جونگكوك كاتێك سەری میرا و مینای بینی لە پشت كوكیەوە هاتوونەتە دەرەوە

"جونگكوك دووركەوە !٠"
یۆنگی بە توڕەیی فەرمانی كرد و ویستی میرا ڕابكێشێتە دەرەوە لە پشتی كوكی بەڵام میرا خێراتر بوو كاتێك ڕایكرد بۆ لای تایهیۆنگ كە پارێزراوترین شوێنی میرایە كە كەس ناتوانێت ئازاری بدات ئەگەر تایهیۆنگی لەلا بێت


یۆنگی ئاهێكی هەڵكێشا كە بۆی دەركەوت ناتوانێت میرا بگرێت بەهۆی تایهیۆنگەوە
"باشە ئازاری تۆ نادەم بەڵام پێم بڵێ ئاریوم لە كوێیە ؟ ئەو وەڵامی پەیوەندیەكانیشم ناداتەوە "
یۆنگی پسیاری لە میرا كرد


میرا سەری هەڵبڕی لە پشت تایهیۆنگەوە تا ڕووخساری یۆنگی ببینێت
"من خیانەت لە هاوڕێكەم ناكەم !٠"
میرا وتی و هەمووان گوێبیستی دەنگی چەپڵەیەك بوون دوای قسەكانی میرا


"ئافەرین میراا ئاوا ئەتوانم شانازیت پێوە بكەم "
مینا بە شانازیەوە وتی و چەپڵەی بۆ میرا لێدەدا


یۆنگی بە بێزاری سەیری ئەو دووانەی كرد و ئاهێكی هەڵكێشا
" بەڕاستی هیچ سوودی نیە لەگەڵ ئێوە "
یۆنگی بە بێزاری دووركەوتەوە بێگوما خۆی ئەزانێت چۆن سزایان ئەدات بەڵام هێشتا كاتی ماوە



میرا ویستی لە تایهیۆنگ دووربكەوێتەوە بەپام تایهیۆنگ ڕێگری كرد و خێرا میرای هەڵگرت وەك هەڵگرتنی بوك
" یا تای ئەوە چی دەكەیت خێرا بمێنە خوارەوە "
میرا وتی بەڵام سوودی نەبوو چونكە تایهیۆنگ ناهێڵێت



" من پشیلەكەمم تەنیا بۆ خۆم دەوێت ! ئەمەوێت بەتەنیا بم لەگەڵ ژنەكەم و مناڵەكەم "
تایهیۆنگ چرپاندی بە گوێی میرادا كە وایكرد میرا سوور هەڵبگەڕێت و زەردەخەنەیەكی شەیتانانە لەسەر لێوی تایهیۆنگ پەیدا بوو كاتێك شێوە كیوتەكەی میرای بینیەوە



"یااا خێرا واز لە كچە پورەكەم بهێنە ئەگەرنا جونگكوك دەتكوژێت !٠"
مینا هەڕەشەی لە تایهیۆنگ كرد كاتێك جونگكوكی لە بەردەم تایهیۆنگ وەستاند بوو وەك ڕێگریێك



"كوكی مینا ببە بۆ پیاسەیەكی شیرین "
تایهیۆنگ بە زەردەخەنەیەكی شەیتانانەوە وتی و بەدڵنیایەوە ئەزانێت كە كوكی مینای بەدڵە .... یاخود بڵێین بە ئاشكرا بە ڕووخساری جونگكوكەوە دیارە كە مینای خۆشدەوێت



تایهیۆنگ میرای برد بۆ ژوورەكەیان تا كات بەسەربەرن بەتەنیا و بەیەكەوە لەگەڵ مناڵەكەیان لە كاتێكدا جونگكوك دەستی مینای گرت و بەدوای خۆیدا ڕایئەكێشا بۆ دەرەوەی كۆشك
"وەرە مینا ئەچین بۆ شوێنێكی خۆش كە حەزی لێبكەیت "



"ئەزانم ئەچین بۆ ڕێستورانت ! چونكە ئەمە تاكە شوێنە كە زۆر ئارەزووی لێ دەكەم "
مینا بە خەندەوە وتی



جونگكوك پێكەنی و ددانە سپیەكانی بەدیار كەوتن ، پەمجەكانیان لە یەكتر ئاڵاوە و بە دڵخۆشیەوە قسە ئەكەن لە ڕێكا بەرەو كڕینی كەمێك خواردن ..... ئاشكرایە كە بەمزوانە ئەبن بە خۆشەویستی یەكتر



دووری نێوانیان خۆشەویستیەكەی كەم نەكردۆتەوە بەڵكو زۆر زیاتری كردوە ، لە كۆتایدا میرا گەڕایەوە بۆ ناو باوەشی تایهیۆنگ

ئەمە چیڕۆكی خۆشەویستی پاشایە
بەڵام
هەمیشە كێشەی زیاتر بوونی هەیە
بەڵام
میرا و تایهیۆنگ ئەتوانن بەیەكەوە چارەسەری بكەن



Waiting


👏👏👏👏👏👏
واو بەڕاستی سەرسام بووم ئەمجارە هەموو كۆمێنتەكان وەڵامی ڕاست بوون 😃 وامبیرئەكردەوە كە كەس نازانێت وەڵامی ڕاست چیە بەڵام هەڵە بووم بەڕاستی ئێوە سماڕتن 😳😉😁😚

هیوادارم بە دڵتان بوو بێت 😊 چاوەڕێی پارتی نوێ بن 💜

Continue Reading

You'll Also Like

1M 81.1K 46
" أنت تشبه المطر جداً تشبههُ بقسوتهِ وهجره الطويل .. تأتي فجأه لتخلق في قلبي فرحاً وأملاً وبعدها أتفاجأ برحيلك .. تأتي بلا موعد وترحل بلا وداع " Ki...
92.3K 4.3K 43
တစ္ခ်ိန္ က ကြၽန္ေတာ္ကိုယ္တိုင္ ေစာင့္ေရွာက္ခဲ့ တယ့္ကေလးက....ဆယ္ႏွစ္အၾကာမွာ ကြၽန္ေတာ့္ကို အပိုင္လိုခ်င္တယ္တယ့္...... တစ်ချိန် က ကျွန်တော်ကိုယ်တိုင် စေ...
3K 835 20
ئەو چارەسەری دڵ و دەروونی هەموو کەسێکی ئەکرد بەڵام لەناکاو قسەکردنی کچێک دڵی ئەوی لەگەڵ باسەکانیدا برد + لۆرێنس بۆچی ئەتەوێ ناوی بزانیت ؟ ~ ئەو ئ...
220K 40.7K 52
ඩේ අම්මු.... නා උන්නෙයි කාදිලික්කිරේන් ❤ (පරිනත අන්තර්ගතයකි...)