King's Lover ✔️ K.TH

By yoona_yona2791418279

294K 55.2K 16.7K

كیم میرا ئەو كچەی كە بە ئامێری كات گەشت ئەكات بەرەو ڕابردوو بۆ ئەم سەردەمەی كە خوێنمژەكان بونیان هەیە ! ئەم... More

★ Part 1 ★
★ Part 2 ★
★ Part 3 ★
★ Part 4 ★
★ Part 5 ★
★ Part 6 ★
★ Part 7 ★
★ Part 8 ★
★ Part 9 ★
★ Part 10 ★
★ Part 11 ★
★ Part 12 ★
★ Part 13 ★
★ Part 14 ★
★ Part 15 ★
★ Part 16 ★
★ Part 17 ★
★ Part 18 ★
★ Part 19 ★
★ Part 20 ★
★ Part 21 ★
★ Part 22 ★
★ Part 23 ★
★ Part 24 ★
★ Part 25 ★
★ Part 26 ★
★ Part 27 ★
★ Part 28 ★
★ Part 29 ★
★ Part 30 ★
★ Part 31 ★
★ Part 32 ★
★ Part 33 ★
★ Part 34 ★
★ Part 35 ★
★ Part 36 ★
★ Part 37 ★
★ Part 38 ★
★ Part 39 ★
★ Part 40 ★
★ Part 41 ★
★ Part 42 ★
★ Part 43 ★
★ Part 45 ★
★ Part 46 ★
★ Part 47 ★
★ Part 48 ★
★ Part 49 ★
★ Part 50 ★
★ Part 51 ★
★ Part 52 ★
★ Part 53 ★
★ Part 54 ★
★ Part 55 ★
★ Part 56 ★
★ Part 57 ★
★ Part 58 ★
★ Part 59 ★
★ Part 60 ★
★ Part 61 ★
★ Part 62 ★
★ Part 63 ★
★ Part 64 ★
★ Part 65 ★
★ Part 66 ★
★ Part 67 ★
★ Part 68 ★
★ Part 69 ★
★ Part 70 ★
★ Part 71 ★
★ Part 72 ★
★ Part 73 ★
★ Part 74 ★
★ Part 75 ★
★ Part 76 ★
★ Part 77 ★
★ Part 78 ★
★ Part 79 ★
★ Part 80 ★
★ Part 81 ★
★ Part 82 ★
★ Part 83 ★
★ Part 84 ★
★ كـــۆتــایــی ★

★ Part 44 ★

3K 581 131
By yoona_yona2791418279


Vote before reading

Enjoy the story

★★★★★★★★★★★★★

Mira's P.O.V

"هەست ئەكەم من بەندكراوێك بم لێرە ! ناهێڵن لەم ژوورە دەربچم "
بە بێزاری و توڕەیی ساختەوە وتم

"نا میرا گیانەكەم تۆ بێگومان بەنكراوێك نیت ، تۆ شاژنی ئێرەیت وە تەنیا بۆماوەیەك ئەتهێڵینەوە لێرە ئەمەش بۆ پارێزراوی خۆتە .... ٠"
جییۆن بە خەندەوە وتی و دەستی لەسەر شانم دانا

"ئمم شاژن ئاوا دەژی ؟لە ژوورێك بێ ئەوەی بتوانێت بە كۆشكەكەشدا بگەڕێت؟"
بەبێزاری چاوم لێی وەرگێڕا پێش ئەوەی نزیكبمەوە لە سیسەمەكە و بازبدەمە سەری

" وەك وتم ئەمە تەنیا بۆماوەیەكی كاتیە ، ئەم ژوورە لە هەموو شوێنەكانی ئەو كۆشكە گەورە بۆ تۆ پارێزراوترە ، بۆیە كاتێك تایهیۆنگ كاری هەیە و لەلات نیە ئەیەوێت لەم ژوورە بمێنیەوە تا پارێزراو بیت"
وەك هەمیشە بە خەندەوە وڵامی دامەوە

باشە جییۆن زۆربەباشی مامەڵەم لەگەڵ دەكات ، زەردەخەنەكەشی زۆر جوانە هەروەك زەردەخەنەكەی جیمین .... وەك ئەوەی بۆ یەكتری دروست كرا بن ئەوان

بینیم جییۆن پیئەكەنی ؟؟؟ بۆچی لەناكاو پێكەنی؟؟؟

" ئا میرا من دەبێت ئێستا بڕۆم ، كارم هەیە لە نەخۆشخانە بەڵام دڵگران مەبە زوو زوو سەردانت دەكەم "
جییۆن بە خەندەوە وتی پێش ئەوەی بچێتە دەرەوە لە ژوورەكە وەستا و سەیری كردم

"میرا تایهیۆنگ وتی كە نەچیتە دەرەوە لەم ژوورە بۆیە ناچارم بۆ ئێستا دەرگای ژوورەكە كلیل بدەم بمبورە "
جییۆن وتی دواتر دەرگاكەی كلیل دا

-_- دەڵێن من بەندكراو نیم ! ئەی كەواتە بۆچی دەرگام لەسەر كلیل دەدەن

هێشتا لەسەر سیسەمەكە پاڵكەوت بووم و سەیری سەقفەكەم دەكرد ، چی ڕوودەدات؟ چۆن نتوانم بیرەوەریەكانم بگەڕێنمەوە ؟ ئایا بەڕاستی پێویستە متمانە بە كێ بكەم ؟ لەم دوو ڕۆژەی ڕابردوو دوو چیڕۆكی جیاوازم بیست سەبارەت بە ژیانم لە ڕابردوو پێش ئەوەی هەمووشتێكم بیر بچێتەوە ! ئایا كامە چیڕۆك ڕاستە؟ من میرام یان ڤانێسا؟ كێ خێزانی ڕاستەقینەمە ؟ من شاژنی كامە كۆشكم ؟ كێ دەستگیرانمە ؟ تایهیۆنگ یان جاكسۆن؟ پسیارەكانم لە مێشكمدا زۆر زۆرە بەڵام متمانە بە كەس ناكەم تا وەڵامی ئەو پسیارانەم بدەنەوە ! تاكە ڕێگام ئەوەیە كە هەمووشتێكم بیربكەوێتەوە ...... بەڵام وشەكانی جاكسۆنم بیركەوتەوە وەك ئەوەی چاوەڕوانی ئەوەی دەكرد كە من بڕفێندرێم!!! ٠

Flashback 2 days ago
گەڕانەوە بۆ دوو ڕۆژ پێش ئێستا

دوای ئەوەی چاوم بە شاژنی دایك و خەڵكەكە كەوت لەكۆتایدا بەئاسودەیی سەیری ئاسمان دەكەم لە بەلەكۆنی ژوورەكەم ..... گوێبیستی دەنگی هەنگاوی پێی كەسێك بووم ، بەڵام پێویست ناكات سەیر بكەم چونكە بەبەردەوامی جاكسۆن سەردانم دەكات

"دیمەنێكی جوانە وایە ؟"
جاكسۆن لە تەنیشتم وەستا و پرسی

زەردەخەنەم كرد و سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند

"متمانەم پێ بكە "
لەدوای بێدەنگیێكی زۆری نێوانمان جاكسۆن ئەو دوو وشەیەی وت

"مەبەستت چیە؟"
بەتێنەگەیشتنەوە پرسیم

"ئێمە نازانین كە چی ڕوودەدات لە داهاتوو بەڵام ئەمەوێت متمانەم پێ بكەیت ، سەیركە خەڵكەكە چەندە دڵخۆشن بەگەڕانەوەی تۆ ، لە دوێنێوە ئاهەنگ ئەگێڕن ... شاژنی دایك دوای ساڵانێكی زۆر دوبارە توانی پێبكەنێتەوە بە گەڕانەوەی كچەكەی ، من دوبارە تۆم بەدەست هێناوە ، تۆ شازادە خاتووینی ئەم شارەیی ، لەوانەیە ڕۆژێك كەسێك بتڕفێنێت بۆ دوور ئەوكات هەرچیێكی وتیان درۆیە چونكە ئەیانەوێت هەڵتبخەڵەتێنن ! تۆ پێویستە ژیرانە ڕەفتار بكەیت لەناویاندا ..... ئەزانیت ئێمە ئەتوانین چەند جادووێك بەكاربهێنین ، وەك جادووی مێشك خوێندنەوە "
جاكسۆن بەهێمنی قسەی كرد

"واتا منیش دەتوانم مێشك بخوێنمەوە ؟ واو"
بە پەرۆشیەوە پرسیم

"بەڵێ تۆش دەتوانی پێشتر بەڵام ئێستا هیچ شتێكت بیرنەماوە بۆیە دەبێت دوبارە ئەو جادووە بدۆزیتەوە ... ئەو جادووانەی ئێمە بەكاریان دەهێنین تەنیا دەبێت لە دڵی كەسەكەوە ئەنجام بدرێت ..... ئەگەر ڕۆژێك ڕفێندرای ئەوا ژیرانە ڕەفتار بكە ، متمانە بە كەس مەكە و چاوەڕێ بكە تا كاتێكی باشت بۆ دەگونجێ تا ڕابكەیت لە شوێنەكە ، ئەو كات ئەو دەرمانە بخۆرەوە ، ئەمە ڕێگات نیشان دەدا بۆ ئەم جیهانەی ئێمە ، ئێمە لە جیهانێكی جیاواز دەژین "
جاكسۆن وتی و لە كۆتایدا زەردەخەنەی بۆ كردم پێش ئەوەی شوشەیێكی بچوكم پێ بدا

End Flashback

جاكسۆن ئەو ڕۆژە زۆر شتی بۆ من ڕوونكردەوە ، وەك ئەوەی ئێمە لە دوو جیهان دەژین ، جیهانێك تایبەتە بە ئێمە كە زیاتر لە كۆشك و تەلاری كۆن پێكهاتووە بەڵام ئێستا من لە جیهانەكەی ترم ، خۆشبەختانە شوشەكەم زۆر بەباشی شاردۆتەوە ، لەناو جلەكانم گیرفانێكی شاراوە هەیە لە بەشی ناوەوەی كە شوشە بچوكەكەم تیایدا شاددۆتەوە ..... وە جاكسۆن شتێكی تری وت

"هەرگیز بیر لەو شوشە مەكەرەوە ! لەوانەیە ئەوانیش بتوانن مێشكت بخوێنەوە بۆیە تەنیا كاتی
پێویستت بوو بیری لێبكەوە و دەری بهێنە "

باشە هەرچەندە من دڵنیا نیم لەوەی تایهیۆنگ. و ئەوان بتوانن مێشكم بخوێنەوە یان نا بەڵام بیری لێناكەمەوە

ئەمەوێت لەم ژوورە بڕۆمە دەرەوە ، جییۆن وتی كاتێك من ئەهێنن بۆ ئەو ژوورە كە تایهیۆنگ. كارێكی هەبێت و نەتوانێت بێت بۆ لام كەواتە ئێستا كاتێكی زۆر باش و گونجاوە بۆ ڕاكرد

لەسەر سیسەمەكە هەڵاسمەوە و بەرەو دەرگاكە ڕۆیشتم ، بهێواشی دەسكی دەرگاكەم گرت بەڵام كلیل بوو نمەتوانی بیكەمەوە !!٠

كەواتە ئێستا چی بكەم ؟ پەنجەرە!! خێرا بەرەو لای پەنجەرەكە ڕۆیشتم بەڵام بە ترسەوە گەڕامەوە دواوە دوای ئەوەی بەرزی ئەو شوێنەم بینی. !!! ئەمە چیە ئەڵێ من لەناو كۆشكێكی ئاسمانیم !!؟؟؟ بۆچی ئاوا بەرزە ؟؟؟؟

ڕاكردم لەو كۆشكە زۆر گران دەبێت بەڵام بێگومان من كۆڵنادەم ئاوا بە ئاسانی

بۆ ماوەی پێنج خوڵەكە دەگەڕێم و دەسوڕێم بەماو ئەو ژوورە گەورەیە بەڵام هیچ شتێكی سوودبەخشی
لێ نیە كە بۆ ڕاكردن بەكاربێت ..... بەبێ هیوایی لەسەر ئەرزەكە دانیشتم و سەرم بەرزكردەوە بەڵام چیم بینی. ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ڕێڕەوی هەوایی بۆ گۆڕینی ئۆكجینی ژوورەكان !!!!؟؟ ئەمە لە كۆشكەكەی تریش هەبوو ! واو ئەمە زۆر باش دەبێت ... بیستومە كە ئەم ڕێڕەوە بەرەو دەرەوەی شوێنەكەت دەبات چونكە ئۆكسجینە پاكەكە لە دەرەوە دەهێنێت .... وە دڵنیام هیچ زیانێكی نابێت چونكە هەر خۆی ڕێڕەوی ئۆكسجینی پاكە

بەڵام سەقفەكە زۆر بەرزە چۆن پێی بگەم ؟؟؟

سەرەتا مێزێكم هێنا دواتر كورسیێك لەسەری ، باشە ئێستا پێیگەیشتم

ڕێڕەوەكە تاریكە بەڵام ناچارم ئاوا بە تاریكی بڕۆم .... بەردەوام بووم لە ڕۆیشتن لەناو ڕێڕەوەكە تا  ڕووناكیێكم بینی لە دوورەوە !!!بەڵێێێێ ڕێگایی دەرچوونم دۆزیەوە واو ئافەرین ڤانێساااا كارەكەت بە سەركەوتووی ئەنجام دا

بەردەوام بووم لە ڕۆیشتن بەرەو ئەم ڕووناكیە

.
.
.
.
.
.
.
.
.

بەڵام

.
.
.
.
.
.
.
.
.

پێش ئەوەی بە ڕووناكیەكە بگەم ، بەبێ ئاگاداری كەوتمە خوارەوە لە دەرگایی ڕێڕەوێكی تر لە ژوورێكی تر !!!٠

.
.
.
.
.
.

چاوەڕێ بووم بەر زەوی بكەوم بە ئازارەوە بۆیە چاوەكانم بە توندی داخست

.
.
.
.
.
.

بەڵام

.
.
.
.
.

لە جیاتی ئەوەی بەر زەویەكە بكەوم ، كەوتمە نێوان دوو قۆڵی بەهێز و گەورە

بە هێواشی چاوەكانم كردەوە تا ئەو كەسە ببینم كە منی گرتەوە ، ئەویش ........٠

.
.
.
.
.
.
.
.

كەسی تر نابێت لە تایهیۆنگ زیاتر نەبێت ! ئاخ من تیا چووم ماڵئاوا T_T ........٠

"چیت دەكرد لەسەرەوە پشیلەكەم ؟"
تایهیۆنگ برۆیێكی بەرزكردەوە و پسیاری لێكردم

"ئا_ئێ _ئەوە_ئێ_لەڕاستیدا_ئا_ئا _ئەوە بوو _ من ئۆكسجینی پاكم بۆ نەدەهات بۆیە بڕیارم دا كە ڕێڕەوە هەوایەكە پاك بكەمەوە بۆیە لەسەرەوە بووم بەڵێ بەڵێ"
بە شڵەژاویەوە وتم ، خۆشم بەتەواوی تێنەگەیشتم چیم وت

"كەواتە تۆ ئەوەندە حەت لە كاری پاك كردنەوە تا ئەو كارە بكەیت لە جیاتی خزمەتكارەكان ؟ ها پشیلەكەم؟"
تایهیۆنگ دوبارە وتی لەگەڵ بەرزكردنەوەی برۆیێكی

"ئەی چۆن بەدڵنیایەوە پاك كردنەوە خۆشترین كاری منە ، من هەمیشە شوێنەكان پاك دەكەمەوە"
خێرا ئەو درۆیەم بۆ كرد !!! ئاخخ دوژمنی سەرەكی من پاك كردنەوەیە هەرچەندە بیرەوەریەكانم نەماون بەڵام هێشتا ڕقم لە پاك كردنەوەیە

"زۆرباشە كەواتە من بەمبۆنەیەوە سوپڕایزێكت بۆ دەكەم"
تایهیۆنگ بە زەردەخەنەیێكی شەیتانانەوە وتی كە هیچ لەشتێكی باش نەدەچوو

"باشە بەڵام سەرەتا بمهێنە خوارەوە "
زەردەخەنەیەكی ساختەم كرد و بیرمكەوتەوە كە هێشتا لە باوەشی ئەودام

"نەخێر من ئاوا دڵخۆشم .... ئاوا لە باوەشم دەمێنیتەوە تا سوپڕایزەكەت نیشان دەدەم "
تایهیۆنگ بە زەردەخەنە شەیتانانەكەیەوە وتی و بەرەو دەرگاكە ڕۆیشت

بیرم نەبوو كە من. لە ژوورێكی ترم ، پێش ئەوەی بمباتە دەرەوە تێبینی ئەوەم كرد كە ئێرە ئۆفیسە
لەوانەیە ئۆفیسی یان ژووری كاركردنی تایهیۆنگ بێت

★★★★★★★

.
.
.
.
.
.
.

★★★★★★★

Taehyung's P.O.V

پشیلە هاروهاجەكەم ئێستا بەتەواوی شەیتان تر بووە ، بەڵام لەهەمان كاتدا گەمژە بووە پێی وایە كە من نازانم ئەو هەوڵی ڕاكردنی داوە نەك پاك كردنەوەی ڕێڕەوە هەواییەكە

پشیلە هاروهاجەكەی من هەرگیز ئاقڵ نابێت و لە شوێنی خۆی بە ئاقڵی دانانیشێت بۆیە پێویستە وانەكەی فێر بكەم تا جارێكی تر هەوڵی ڕاكردن نەدات

هێشتا لە باوەشمدایە ، وەك مناڵێك بە چاوە گەورەكانی چاودەگێڕێت بە كۆشكەكە .... وادیارە ئاسودەشە بە ئاسودەی پاڵكەوتووە لەناو باوەشم .... هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ مناڵێك تەنیا پشیلەكەی من زۆر زۆر زۆر هاروهاجترە ......٠

"ئەمەش سوپڕایزەكەت پشیلەكەم"
دەرگایی ئەو ژوورەم كردەوە كە لەژێر زەمینی كۆشكەكەمە ، پیسترین ژووری كۆشكەكە كە چەندین ساڵە پاك نەكراوەتەوە ..... بە بێزەوە سەیری ژوورەكەی دەكرد دواتر چاوەكانی فراوان بوون و بەخێرایی سەیری منی كردەوە ، پێم وایە پشیلەكەم لە مەبەستی من تێگەیشت كە بۆچی هێناومە بۆ ئێرە ......٠

"تایهیۆنگ _ بۆچی منت هێناوە بۆ ئێرە ؟ ئەوە كەی سوپڕایزە !؟"
بە ترسەوە تفێكی قوت داوە

"دیارە كە بۆچی تۆم هێناوە پشیلەكەم تۆ وتت كە حەزت لەكاری پاكردنەوەیە و زۆر حەزی پێ دەكەیت بۆیە منیش تۆم هێناوە بۆ پیسترین ژووری كۆشكەكە تا پاكی بكەیتەوە ودڵخۆش بیت "
بە زەردەخەنە شەیتانانەكەمەوە وتم و ئەو چاوەكانی فراوان بوون

"چی بوو ئەی نەتوت حەزت لە پاك كردنەوەیە ؟"
بە خەندەوە پرسیم

پشیلەكەم لچی شۆڕ كرد پێش ئەوەی وەڵامم بداتەوە
"بەڵێ وتم"

"كەواتە دەی تۆ كارەكەت بكە و منیش سەیرت دەكەم پشیلەكەم"
ئەو لەسەر ئەرزەكە دانا و پاڵكەوتم بە دیوارەكەدا

بەبێزاری سەیری كردم كە چاوەكانی پڕن لە ڕق وقینە ... ئەزانم كە ئەمە باشترین سزا دەبێت بۆی چونكە هەمیشە ڕقی لە كاری پاكردنەوەیە تەنانەت كاتێك هەمووشتێكیشی بیر بوو ...... هەمیشە هەموو كارێكی دەكرد بەس تەنیا كاری پاكردنەوە نەكات

بەبێزاری چاوی لێم وەرگێڕا و قۆڵەكانی هەڵكرد تا دەست بەكار بكات ..... نزیكبەوە لە سەرچەفێك كە بەسەر كەلوپەلەكان درا بوو ، سەرچەفەكەی گرت و لایبرد بەڵام دوای ئەمە قیژەی هاواكردنەكەی هەموو كۆشكەكەی گرتەوە

لە چركەیێكدا خێرا ڕایكرد بۆ لای من و بازیدا بۆ باوەشم
"ناا ناا تكایەە تایهیۆنگگ ئەوە جورجج بوو جورججج !!!!! تكایە لێرە بمبە دەرەوە پێش ئەوەی ئەو جورجە ڕەشە بمخوات !!! تكایەە بمبورە تەنیا لێرە بمبە دەرەوە"
بە گریانەوە ئەو وشانەی وت و توندتر دەستی لەملم دەئاڵاند لەكاتێكدا قاچەكانیشی لە كەمەرم ئاڵەندووە

وادیارە پشیلە هاروهاجەكەی من لە جورج دەترسێت ، چۆن دەبێت پشیلە لە جورج بترسێت ؟؟ ..... ئەمە لە پلانەكەی من نەبوو كە ئاوا بیترسێنم بەڵام دڵخۆشم

بە پێكەنینەوە دەستم هێنا بەسەریدا و زیاتر لە باوەشم كرد
"باشە دەتبەمە دەرەوە ئەگەر بەڵێنم په بدەیت جارێكی تر هەوڵی ڕاكردن نادەیت"

ئەو سەری بەرزكردەوە و فرمێسكەكانی سڕی
"بەڵێن بێت بەڵێن بێت تكایە تای بمبە دەرەوە"
وتی پێش ئەوەی دوبارە سەری نقوم بكا لە ملم

زەردەخەنەم كرد ، ماوەیەكی زۆرە بەو نازناوە بانگی نەكردووم
بردمە دەرەوە لە ژێر زەمینەكە ، هێشتا بە توندی لە باوەشی گرتووم ... ئەوەش تەنیا من دڵخۆش تر دەكات

★★★★★★★

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

★★★★★★★

Someone's P.O.V

"خانمەكەم جەنەڕاڵ جاكسۆن زیندانیكراو جینی ئازاد كرد !٠"
بام بام فەرماندەی متمانە پێكراوم وتی دوای ئەوەی چەمایەوە بۆم

"چی!!! چۆن ئازادی كردوە !! ئای جاكسۆن نازانێت كە من چەندە ماندوو بووم تا سیۆك جینم دەستگیر كرد !!!؟؟"
بە توڕەیەوە هاوارم كرد و گڵاسەكەی دەستمم بە ئەرزەكە دادا

"خانمەكەم پاسەوانەكانمان دوای گەڕان بەدوای زانیاری وتیان جاكسۆن وای كردوە بەهۆی شازادە ڤانێساوە ، ئەوان دەڵێن كە شازادە ڤانێسا گەڕاوەتەوە بەڵام دواتر كەسێك هاتووە شازادە ڤانێسای ڕفاندووە ... پاسەوانەكان بیستوویانە كە ئەو كەسە شازادە ڤانێسایی بە میرا بانگ كردوە"
بام بام وتی

"چی!!! چۆن ئەمە ڕوویداوە ؟؟؟ "

"خانمەكەم پێموایە ئێستا كاتی گەڕانەوەی تۆیە"

★Stop Here★

😂😂میرا بەڵێنی دا ئەم جارە ئاقڵ بێت ، بڕوای پێدەكەن؟؟😂😂

ئەو كەسە كێ بوو كە بام بام بە خانمەكەم بانگی دەكرد 😳كوا زیرەكەكان

ئا بیرمكەوتەوە بەڕاستی دان بە زیرەكیتان دەنێم 😍😍😉😁 زۆربەی زۆرتان زانیتان كە ئەو كەسە جین بوو 👏👏👏👏

وە شتێكی تر پڵیس بڕۆن ئەو چیڕۆكە نوێیە بخوێنەوە كە لە زمانی ئینگلیزیەوە وەریدەگێڕمە سەر كوردی ، دڵنیام بەدڵتان دەبێت ☺️بۆ دۆزینەوەی چیڕۆكەكە بڕۆنە ناو ئەكاوونتی من و لەناو كارەكانم هەیە بەناوی
(Yakuza )
لەبیر نەكەن بیخوێنەوە 😂😁

بای تا پاڕتێكی تر 😚

Continue Reading

You'll Also Like

9.2K 1.7K 9
حەوت چیرۆکی ترسناک و سامناک کە لە کەسانی نەناسراوەوە گێڕاونەتەوە... کەس نازانێت نوسەرە ڕاستیەکانیان کێن، یان چیرۆکەکە تا چەند ڕاستە... لەوانێیە ئێستا...
259K 45.7K 57
ඩේ අම්මු.... නා උන්නෙයි කාදිලික්කිරේන් ❤ (පරිනත අන්තර්ගතයකි...)
86.7K 15.7K 24
-سڵاو؟؟ -چۆن ڕەقەمەکەمت دەستکەوت؟ . . . Ad:bunny Start:16/4/2020 End:18/6/2020 Highest ranking #kurdish🥇
54.3K 9.5K 46
මන්දාරම් අහස යට දී එකතු වුන ඒ ආදරය .. ඒ මන්දාරම් අහස යටදීම වෙන් වුනොතින් ..! රෂාන් ♡ මිහික Start = 2023. 11. 12 End = .................. Cover by...