-(••÷[first love]÷••)-TAENNIE

By J1S00--K1M37

10.4K 1.4K 3.8K

چیرۆکی خۆشەویستی دەست پێدەکات لە ڕێکەوتنێکەوە لەنێوان خێزانی دوو گەنجەکە، دەڕوات تا دەگاتە ئەوەی ئافرەتەکە ئا... More

پێشەکی
یـەک
دوو
سێ
چوار
پێنج
شەش
حەوت
هەشت
نۆ
دە
یانزە
دوانزە
سیانزە
چواردە
پانزە
شانزە
حەڤدە
هەژدە
نۆزدە
بیست
بیست و یەک
بیست و دوو
بیست و سێ
بیست و چوار
بیست و پێنج
بیست و حەوت
بیست و هەشت
بیست و نۆ
سی
سی و یەک
سی و دوو

بیست و شەش

275 44 123
By J1S00--K1M37

26

نایۆن هاتە بەردەم دەرگای مەدبەخە گەورەکە و بینی خواردن گەلێکی زۆر ئامادەکراون بەجۆرێک سێ مێزی ناوەند پڕ بوون لە خواردن...

لە گۆشت و مریشک و برنج و شلەمەنی و سەوزەوە...تاکوو دەگاتە جۆرەکانی شیرینی و خواردنەوەی گازی و شەڕاب هەموویان لەسەر مێزەکان دانراون

یوو-ئین...بوکی گەورەی خێزانەکە لەپشت مێزەکەوە بوو خەریکی خواردن بوو شان بەشانی چێشت لێنەرەکانی دیکە

"ئامادەن؟"

نایۆن لە ب.چۆیمینی پرسی کە وەستابوو ئەویش بەخێرایی ئاوڕی دایەوە بۆ خاتوونی ماڵەکەو ڕۆشتە نزیکەوە سەری نەوی کرد

"بەڵێ، بەنزیکەیی-"

"زۆرباشە، مێزە گەورەکە ئامادەبکەن"

"بەڵێ خانمەکەم"

ب.چۆیمین دووبارە سەری نەوی کرد و ڕۆشت، نایۆن چاوی ڕۆشتە سەر بووکەکەی کە سەرقاڵە بە ڕازاندنەوەی ئەو قاپە گەورەی لەبەر دەستێتی

"یوو-ئین؟"

بە بیستنی ناوی خۆی، ئافرەتەکە سەری بەرزکردەوە، هەرکە دایکی بینی خێرا دەستی هەڵگرت و دەست کێشەکەی لەدەست کردەوە و ڕۆشت بۆلای

"دەست هەڵگرە، ئەوەی ماوە خزمەتکارەکان تەواوی دەکەن بڕۆ خۆت ئامادەبکە کەمێکی تر خواردن پێشکەش دەکرێ"

یوو-ئین خەندەیەکی کرد و سەری ڕاوەشاند

"باشە دایکە."

لەگەڵ ئەوەدا بەروانکەکەی لەملی کردەوە لەگەڵ ئەو کڵاوە لایلۆنەی کە لەسەری کردبوو وەک پارێزەر بۆ پیس نەبوونی خواردنەکان، یوو-ئین هاتە دەرەوە و بەرەو سەرەوە ڕۆشت بۆ گۆڕینی جلەکانی

لە ڕێڕەوی هۆڵە گەورەکەوە بۆ ژوورە گەورەکە، کە بۆ میوانی تایبەت دانراوە یوو-ئین چاوی بە مێردەکەی و میۆن کەوت کە پێکەوە وەستاون و قسە دەکەن لە نزیک باڵەکۆنی ئەو پەنجەرەیە کە بەرەو باخچەی پشتەوە ڕووی کردووە

سوهـ یوک بەخەندەوە سەیری میۆن دەکات کە دیارە میۆن شتێکی پێکەنیناوی دەگێڕێتەوە بۆیە وا هەردووکیان خەندە لەسەر لێوانیانە

یوو-ئین بینی کە میۆن دەستەکانی لەقۆڵی دەخشێنێ، زۆر ینەبرد سوهـ یوک چاکەتەکەی داکەند و بە شانیدادا

"چیە؟ غیرە ئەکەی"

بەدەنگە گڕ و لەناکاوەکەی تایهیۆنگ یوو-ئین کەمێ ڕاچڵەکی و لە خەیاڵ هاتە دەرەوە ئاوڕی دایەوە بینی لە ناوەڕاستی پلیکانەکان تایهیۆنگ وەستاوە و بە جوانی خۆی گۆڕیوە

"ئـ-نە-نەخێر، چی وای کرد بەو شێوەیە بیرکەیتەوە؟"

یوو-ئین بەخەندەیەکی شڵەژانەوە وتی و سەیری تای کرد، ڕوومەتەکانی کەمێ سوور بوون لە شەرمەزاریدا

تایهیۆنگ بۆماوەیەک وەستاو سەیری ڕوخساری براژنەکەی کرد، لە چاوە بچوکەکانیەوە بۆ لووتی پاشان بۆ لێوی
چاوەکانی لەوێ جێگیر کرد

یوو-ئین بەو بێدەنگ و سەیرکردنەی تای نائاسوودەبوو، لەشوێنی خۆی جوڵایەوە و ئاڕاستەی سەری گۆڕی و چاوی لەسەر تایهیۆنگ هەڵگرت،ئەو شەوەی بیرهاتەوە کە تای سنوری بەزاند ئەوکاتەی سەخۆش بوو وە خەریک بوو-

"موحاجەرەکە تاوانی نیە، بۆچی بەو شێوەیە توند دەیگری؟"

تای لە خەیاڵەکانی هاتە دەرەوەو خەندەیەکی کرد، زیاتر هاتە خوارەوەو دەستی یوو-ئینی گرت کەلەسەر موحاجەرەکە بوو بەتوندی دەیگوشی
ئەوە یوو-ئینی شۆکک کرد، چاوەکانی کرایەوەو سەیری تایهیۆنگی کرد

"براکەم پێی وتم متمانە گرینگترین شتە لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا، بەو شێوەیە قسەی دەکرد کەچی دەبینم لە پەیوەندیەکەی خۆیدا بوونی نیە"

تای بە تەعلیقەوە وتی، پەنجە گەورەی هێنا بە پشت دەستی براژنەکەیدا کە لەناو دەستی خۆی بوو دەیویست زیاتر هەست بە نەرمیەکەی بکات، چاوەکانی لەسەر دەستی هەڵگرت و خستیە سەر ڕوخسارە ورد و بچوکەکەی کەبەشۆککی لەو دەڕوانێ

-هێشتا خاوەنی ئەو جوانیەی کە مێشکی منی برد لە شەوێکدا..لە بینینێکدا

"ئـ-هههه ئاهـ- ئەو ڕاستی وتوە تایهیۆنگ-شی..."

یوو-ئین بەخەندەیەکەوە وتی و دەستی خۆی لەناو دەستی تای دەرهێنا کە بەتوندی گرتبووی، وەک بڵێی نەیەوێ دەستی بەردا

یوو-ئین دەستی خستە پشتیەوەو دوو پلیکانە هاتە خوارەوە تاکوو دووریەک لەنێوان خۆی و برای مێردەکەی درووست بێ

"تۆ دەبێ جیاوازی بکەی لەنێوان غیرەکردن و متمانە پێنەبوون، بەڵام ئەوە ئاساییە کە جیاوازیش نەزانی لەبەر ئەوەی تۆ خۆشەویستت نیە تاکوو ئەوهەستانەت بۆ درووست بێ..ئەوە ئاساییە غیرە لەو کەسە بکەم کە خۆشم دەوێ..."

یوو-ئین شڵەژانەکەی کەمتر بوویەوە کەمێ متمانە بەخۆبونی بۆ گەڕایەوە چیتر ترس لەدڵی نەما...

قسەکردن لەگەڵ تایهیۆنگ دۆخێکی نامۆو نائاسوودەیە بۆ یوو-ئین هۆکاری ئەوانە پەیوەندیە لاوازەکەی نێوانیانە لەوکاتەوەی بوو بە بوکی ماڵەکە تایهیۆنگ زۆر نەمایەوە تاکوو پێکەوە قسەیان هەبێ وەدوای ئەوەش گەڕایەوە بەجۆرێک هەڵسوکەتی نامۆو دژایەتی بوو بەرامبەری کە یوو-ئین وای دەزانی ڕقی لێیەتی تاکوو ئەو کاتەی زانی تایهیۆنگ هەستی بۆ ئەو هەیە وە هۆکاری ئەم هەڵسووکەوتانەی  هاوسەرگیری یوو-ئینە لەگەڵ برا گەورەکەی

تایهیۆنگ ڕوخسارە گاڵتەجاڕ و بە خەندەکەی نەما کە گوێی لە کۆتا قسەی بوو

-ئاساییە غیرە لەو کەسە بکەم کە خۆشم دەوێ

ئەوەی کە خۆشم دەوێ..؟

-ئەوی خۆشدەوێ..

چی دەربارەی من؟ هیچ منت بیرنیە؟ هیچ هەستێکت نی-

"نیگەران مەبە، کە هاوسەرگیریت کرد هەموو هەستە جوانەکانی دوونیا لە دڵت کۆدەبێتەوە، ئەوکات لە هەستی منیش تێدەگەی"

تای لە خەیاڵ هاتە دەرەوە کە یوو-ئین بەشێوەیەکی هاوڕێیانە دەستی خستە سەر شانی بە هێواشی پێیدا کێشا  بە خەندەیەکی گەورەوە ئەو قسەیەی کرد و بەلای ئەودا ڕۆشت بۆ ژوورەکەی تای بە دڵێکی توند و مێشکێکی ئاڵۆزەوە جێهێشت







بڕیارە هەموویان لەم ژوورە گەورەو تایبەتە کۆببنەوە، کە ئەم ژوورە لەهەموو ژوورەکانی کۆشکەکە جیاوازترە، گەورەترە و دیزاین و ڕەنگو شێوەیەکی نوێی هەیە بەجۆرێک هەرکە دێیتە ئێرە وادەزانی لە کۆشکێکی تری

وێنەی گەورەی تاک و خێزانی هەڵواسراون بە دیوارەکەیدا، لە یەکێ لە وێنەکان وێنەی هاوسەرگیری سوهـ یوک و یوو-ئینە  یەکێکی تریش وێنەی سێ کوڕەکەی جینهونە کە سوهـ یوک دانیشتوە لەسەر کورسیەک و دوو براکەشی لای ڕاست و چەپیان گرتوە

وێنەیەکیان دۆنگ هوان و هاوسەرەکەی دانیشتوون لەسەر قەنەفە وە نایۆن و جینهون لەدواوە وەستاون بەڵام لەم وێنەدا هەرسێیان منداڵن تایهیۆنگ لە باوەشی سوهـ یوکدایە و بە دەستە بچوکەکانی قژی براکەی گرتوەو لە ڕوخساریدا دیارە کە خەریکە دەگریە لەکاتێکدا سوهـ یوک مەمە مژەکەی ئەوی بەدەستەوەیە...وادەرەکەوێ سوهـ یوک بەمەبەستی دەرچوونی وێنەکە بەجوانی مەمەکەی لێسەندبێ و تای بچوکیش ئەوەی بەدڵ نەبوە

ئەم وێنەیان تازەیە، یانی کۆنە بەڵام تازەیی لێرەدا هەڵواسراوە نامجون کە وەستابوو لەبەردەمی و سەیری دەکرد پێی  سەیر بوو کە دایان ناوە

"ئەمە چیە؟ کێ ئەمەی لێرە داناوە؟"

سوهـ یوک هاتە لای نامجونی برای کە وەستابوو بەدیار چوارچێوەگەورەکەوە کە زیاتر ورد بوویەوە لەوێنەکە بینی کە خۆی چۆن دەرچووە تێیدا

"بەنەفرەتبێ، ئە-ئەمە چیە؟ کێ ئەمەی لێرەدا هەڵواسیوە!؟"

"چی ڕوویداوە؟"

تایهیۆنگ وتی و نزیک بوویەوە لێیان کاتێ هاتە تەنیشت سوهـ یوک و وەستا  ڕوخسارە ناشازەکەی بینی پێی سەیر بوو کە چاوی دایە وێنەکە ئەویش ڕوخساری کەوت

"ئەوە چیە؟!"

"مەبەستت چیە چیە؟ نابینی ئەوکاتیش چۆن کەسێک بووی؟"

سوهـ یوک دەستی ڕاکێشا بۆ وێنەکەو ڕوویکردە تایهیۆنگ

"بۆچی وادەڵێی؟ لەڕاستیدا تۆ نابینی چۆن کەسێکی هیۆنگ..تۆ بەمنداڵیش خراپ بووی لەگەڵ مندا!"

"م-من؟ خراپ بووم؟ کوێر نیت کیم تایهیۆنگ نابینی چۆن قژی من ڕادەکێشی؟ هێشتاش من کەسە خراپەکەم؟"

"ئەوە هەڵەی خۆتە تۆ بۆچی بوڵی منداڵێکی ساوا دەکەی"

"من بوڵی تۆ دەکەم؟"

سوهـ یوک بە باوەڕ پێنەکراوی سەیری برا بچوکەکەی کرد

"بەڵێ! تۆ مەمە مژەکەت لێسەندم کەواتە چاوەڕێی چی دەکەی؟ ماچ؟"

"تۆ نەدەبوو ئەوە بکەی لەکاتێکدا دەتزانی من بێ ئەو مەمەمژە بێدەنگ نابم"

"من وام کرد تاکوو کەمێ جوان دەرکەوی-"

"من هەرخۆی جوان بووم ئەوکاتیش وە ئێستاش پێویستی بەوە نەدەکرد تۆ بۆیە وا ئاگرت گرتوە لەبەر ئەوەی خۆت ناشرین دەرکەوتوی"

"من ناشرین دەرکەوتوم؟ تۆ سەیر خۆتت کردووە دەڵێی بەچکە بەرازی؟"

تایهیۆنگ چاوەکانی کرایەوە سەیرێکی وێنەکەی کردەوە

-ئەو مەبەستی ناشرینی نیە وایە؟ مەبەستی ئەوەیە قەڵەوم لەوێدا بەڵێ ئەو مەبەستەی هەیە"

"تۆش دەڵێی زەڕافەی"


"هێی بێدەنگ بن میوانەکان وا دێن"

نامجون بەزۆر پێکەنینی خۆی ڕاگرتبوو کە دایکی و براژنی بینی بەرەو ئەوان دێن بڕیاری دا بێدەنگیان بکات، باشی ئەوەیە هێشتا باپیرەی و میوانەکان نەهاتوون گەرنا ئابڕوویان دەچوو

"ئەوە چیە ئەو دەنگە دەنگە؟"

نایۆن و یوو-ئین هاتنە لای کوڕەکان و وەستان،سوهـ یوک و تای بێدەنگ بوون بەڵام بە چاوێکی ترسناکەوە سەیری یەکتریان دەکرد وەک بڵێی لەسەر شتێکی زۆر گرینگ و موهیم دەمەقاڵێیان بووە

"چی ڕوودەدا؟ دووبارە بۆچی بەشەڕ دێن؟"

"کێ ئەم وێنەیەی لێرە داناوە؟"

سوهـ یوک سەیری دایکی کرد و دەستی بۆ وێنەکە ڕاکێشا، هەردوو ئافرەتەکە چاویان ڕۆشتە سەری، نایۆن برۆی بەرز کردەوە بیری نایەت کە فەرمانی کردبێ بۆ دانانی ئەم وێنەیە لێرەدا

"من بووم"

هەموویان چاویان ڕۆشتە سەر یوو-ئین کە
بەخەندەوە سەیری وێنەکە دەکات سوهـ یوک و تایهیۆنگ پێیان سەیر بوو بۆماوەیەک بێدەنگ بوون نەیاندەزانی چی بڵێن

یوو-ئین کە چاوی لەسەر وێنەکە لاداو سەیری ئەوانی کرد بەو شێوەیە سەیری دەکەن خەندەکەی نەما

"ئـ-تەنها ویستم وێنەیەکی جیاوازی تێدا بێ هەموویان وێنەی جدی و ڕێک وەستاون-"

یوو-ئین بێدەنگ بوو، بەردەوامی بە قسەکانی نەدا کە بینی ئەوان هێشتا بەو شێوەیە سەیری دەکەن

-شتێکی خراپم کرد؟

نامجون خەندەیەکی جوانی کرد

"کارێکی باشت کرد نوونا، ئەمەیان زۆر جوانە"

یوو-ئین خەندەیەکی نەرمی کرد وسەری لەقاند

"بۆیەوادەڵێی چونکە خۆت جوان دەرچووی لەوێنەکەدا"

تای ڕوویکردە براکەی و وای وت، دووبارە چاویان ڕۆشتەوە سەر وێنەکە بینیان نامجون زۆر بەڕێک و جوانی لەباوەشی باوکیدایە

نامجون خەندەیەکی خەمباری کرد نایۆن ئەو ئازارەی لە ڕوخساری کوڕەکەیدا بینی

"هەرچیەک بێ، مادام یوو-ئین ویستوێتی کەواتە لێرە دەبێ"

نایۆن وتی، سەرنجی تایهیۆنگی ڕاکێشایەوە

"چی؟ نەخێ-"

"تۆش ڕازیت؟"

نایۆن قسەکەی بە تای بڕی و سەیری سوهـ یوکی کرد

"هەرچیەک هاوسەرەکەم بیەوێ"

سوهـ یوک بە خەندەیەکی جوانەوە وتی و سەیری یوو-ئینی کرد

"منیش ڕازیم"

"دای-"

"چوار بە یەک، تۆ دۆڕای ئەزیزم"

نایۆن دەستی خستە سەر ڕوومەتی تایو ڕایکێشا، بەخەندەوە ئەوێی جێهێشت لەگەڵ بوکەکەی

هەموویان دانیشتن لەسەر مێزەکە  باپیرەیان لەسەرەوە لای دەستی ڕاست کوڕەکەی نایۆنی بووکی بوو لەگەڵ سوهـ یووک و یوو-ئین

دەستی چەپیش دوو میوانەکەی بوو لەگەڵ تایهیۆنگ و نامجون

هەرکە ئەو دەستی بەخواردن کرد ئەوانی تریش بەدوایدا دەستیان پێکرد

میۆن، کەلەتەنیشت تای و بەرامبەر سوهـ یوک دانیشتبوو سێگۆشەیەکی قسەکردنی کردبوویەوە لەگەڵ دوو براکە، ئەوانیش قسەیان دەکرد وەک بڵێی هیچ کێشەیەک نەبێ لەنێوانیان

زەنگێک لە موبایلەکەی تایهیۆنگەوە هات دەستی بە گیرفانیدا کرد و دەری هێنا بینی نامەکە لە جێنیەوە یە

"بەڵێ سبەی کاتم دەبێ"

تای خەندەیەکی کرد، ئەو پێشتر نامەی بۆ جێنی نارد تاکوو دڵنیابێتەوە کە سبەی ژەمی نیوەڕۆ لەگەڵ جێنی بخوات

"زۆر باشە، نیوەڕۆ هی منی"

بۆڕێگرتن لە خەندە بە فیزەکەی تای لێوی خوارەوەی گەست کە ئەو نامەیەی نارد زۆر باش دەیزانی ئەو دوو وشەی کۆتای چۆن جێنی شۆکک دەکەن و وای لێدەکەن کوڵمەکانی سوور بێتەوە

بۆ ساتێک بیرکردنەوە لە ڕوخسارە شەرمەزاریەکەی جێنی، تای خۆزگەی دەخواست کاردانەوەی ببینیایە

بەڵام چاوەڕێی ڕیپلەی نەکرد و بەخێرایی موبایلەکەی خستەوە گیرفانی تاکوو کەس هەستی پێ نەکردووە کە خەریکە بە موبایلەوە

FIRST LOVE

"جێنی؟ جێنی!"

هیۆنجۆنگ دەستی خستە سەر شانی جێنی و ئەوی ڕاچڵەکاند

"چی ڕوویداوە؟ بۆچی وا سوور بویتەوە؟ نەخۆشی؟"

جێنی بە چاوی کراوەوە سەیری دەکرد بۆ ساتێک هەستی کرد دڵی وەستاوە کاتێ بەو شێوەیە هیۆنجۆنگ بانگی کرد، دوای بەهۆش هاتنەوەی موبایلەکەی کوژاندەوەو داینا

"پێم بڵێ چی بووە؟ دەمترسێنی"

جێنی سەری ڕاوەشاند کەمێ، پاشان خەندەیەکی بۆ هاوپیشەکەی کرد

"ن-ناهـ، هیچ نیە، تەنها- تەنها خەیاڵم ڕۆشتبوو"

"تەنها خەیاڵت ڕۆشتبوو؟ وا دەرناکەێ تۆ زۆر سوور بوویتەوە تات نیە وایە؟"

هیۆنجۆنگ دەستی خستە سەر نێوچاوانی بەڵام جێنی دەستی بەهێواشی گرت و هێنایە خوارەوە، خەندەیەکی گەورەتری  کرد

"من باشم، زۆریش با کارەکان تەواو بکەین پێش پشووی نیوەڕۆ"

هیۆنجۆنگ کەمێ وەستا پاشان سەری لەقاند

"دیزاینی ملپێچ و دەستکێشەکە کەکردت قبوڵکراوە"

"بەڕاست؟!"

"بەڵێ، بە ڕەنگی ڕەش و ڕەساسی و ماڕۆن"

هیۆنجۆنگ تابلێتەکەی دایە دەستی جێنی سەیری دیزاینەکانیان دەکرد

"سەبارەت بە دووەکەی دیکە، جارێ بڕیار نەدراوە بەڵام ئەگەری پانتۆڵە فراوانەکە کەمترە"

"بۆچی؟ کێ وتی؟"

"ئەمە تەنها پێشبینی خۆمە، کۆمەڵێ دیزاین بۆ جینس کراوە پێم باشە سەیریان بکەی"

هیۆنجۆنگ لەسەر کورسیەکە دانیشت لەتەنیشت جێنی بۆسەیرکردنی دیزاینە نوێیەکان










"باشە، من بە یەکێکدا نمونەیەک لە دەستکێشەکان دەنێرم، کاتێکی خۆش"

"کاتێکی خۆش~"

جێنی خەندەیەکی کرد، پاشان تەزووی گیانی دەرکرد و لەسەر کورسیەکە هەستایەوە دەستی برد بۆ موبایلەکەی بینی نیوەڕۆیە و پشووی نیوەڕۆ دەستی پێکردووە

بەخێرایی ڕۆشتە سەر بەشی نامەکان تاکوو بزانێ هیچ نامەیەک لە تایهیۆنگەوە نەهاتووە، بەڵام هیچ نەبوو تەنها ئەو نامەیەی دوێنێ شەو ناردی

"زۆر باشە، نیوەڕۆ هی منی"

لەوکاتەی جێنی ئەوەی بینی شۆککیەکی زۆر گرتیەوە بەجۆرێک نەیتوانی ڕیپلەی بکات، تەواوی شەو تەنانەت تاکوو خەویشی لێکەوت سەیری ئەو نامەیەی دەکرد ڕوومەتەکانی وەک ئاگر وابوون بەجۆرێک جێنی سەهۆڵی خستە سەر ڕوومەتی

-هی منی

هی ئەوم...

جێنی لێوەکانی بردە ناوەوە تاکوو خەندەکەی بشارێتەوە، ڕۆشتە سەر بەشی پەیوەندیەکان تاکوو پەیوەندی بە دەزگیرانەکەیەوە بکات، چەند زەنگێک بەڵام تای هەڵی نەگرت

"تۆ بڵێی سەرقاڵ بێ؟"

جێنی دووبارە پەیوەندی کردەوە لەوکاتەدا کەسێک هات

"خاتوون جێنی میوانت هەیە."

جێنی وەستا و پەیوەندیەکەی داخستەوە

"م-میوان؟ کێیە؟"

"ئافرەتێکە..وتی پێی بڵێ کە هاتووە بۆئەوەی قسەی لەگەڵدا بکات"

جێنی برۆی گرژ کرد،ئەو هاوڕێی زۆر نزیکی نیه وە بیری نایەت کە بەکەسێکی وتبێ پێکەوە قسەبکەن یان کەسێک پێی وتبێ دێتە سەردانی

"ناوی چیە؟"

سکرتێرەکە سەیری دەفتەرەکەی ناو دەستی کرد

"کیم یوو-ئین"

جێنی بۆماوەیەک وەستا کاتێ بیری لەناوەکەکردەوە و بۆی دەرکەوت کێیە چاوەکانی کرایەوە

"بەڕاست؟!! چ-چۆن؟"

جێنی سەیرێکی خۆی کرد کە بەجلێکی ئاساییەوە بە سەرو قژێکی شێواوەوەیە

"ئـ-لەکوێیە؟"

"لە ژووری پشوودانە چاوەڕێی ئێوە دەکات"

"باشە، بڕۆن و خزمەتی بکەن من ئێستا دێم بەخێرایی"

جێنی لە ژوورەگەورەکە هاتە دەرەوە و ڕۆشتە ژووری خۆگۆڕین، لەوجلا جۆراو جۆرانەی کە هەڵواسرابوو بە چڵاکە گەورەکانەوە جێنی گەڕا بەناویاندا بۆئەوەی دانەیەکی تازە بدۆزێتەوە

"ئـ-ئەمە؟ نا ئەمە نا ئەوە زۆر تۆخە"

جێنی درێسێکی سوری هەڵگرت سەیرێکی کرد، بەڵام پەشیمان بویەوە لێی و داینایەوە، دەستی برد بۆ دانەیەکی دیکە کە ئەمەیان گوڵداربوو ئەویشی دانایەوە

"ئاهـ، ئەمەیان باشترە"


دوای تەواو بوون جێنی هاتە دەرەوە بە هەنگاوی گەورە دەڕۆشت تاکوو بڕواتە ژووری پشوودان، ئەو ژوورە بۆ میوانی وا لەناکاو یان کاتێکە کە سەرۆک و ستافەکان لە کۆبونەوەبن ئەوکات میوانەکانیان لەوێ دادەنیشن

ئەو ژوورە لەتەنیشت ئۆفیسەکەی خۆیەتی، دەرگاکەی جامخانەیەکی گەورەی سپیە کە لەجیاتی شووشە پلاستیکێکی زبر و سپیە تۆ کەسی ناوەوە نابینی بەباشی وە بە پێچەوانەشەوە

جێنی هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی تاکوو شڵەژانەکەی نەهێڵێ، ئەوە یەکەمجارە چاوی بە بوکی گەورەی خێزانەکە دەکەوێ لە نزیکەوە، بێگومان جێنی ئەو دەناسێ مەگەر کێ نایناسێ؟ ئەو ئافرەتێکی بەناوبانگە وە بوکی خێزانێکی تەواو ڕێزدار و گەورەیە

-تۆ بڵێی بۆچی هاتبێ؟

دەرگاکەی کردەوە و چاوەکانی ڕۆشتنە سەر ئافرەتەکە، کە دانیشتبوو سەیری  گۆڤاری دەکرد کوپێک قاوە لەبەردەمی دانرابوو

یوو-ئین سەری بەرز کردەوە و چاوی ڕۆشت سەر جێنی هەرکە دەرگاکە کرایەوە
خەندەیەکی کرد و هەستایەوە

"سڵاو، لەکۆتایدا چاوم پێتکەوت"

یوو-ئین دەستی ڕاکێشا بۆ جێنی ئەویش قبوڵی کرد و تەوقەکەی گەڕاندەوە

"ئاهـ، س-سڵاو خاتوون کیم زۆر بەخێر بێی"

"زۆرسپاس، من دەناسی وایە؟"

جێنی چاوی تروکاند چەند جارێ

"بەڵێ! بەڵێ بێگومان، تکایە دانیشە"

یوو-ئین دانیشتەوە لە شوێنی خۆی جێنیش بەرامبەری

"ببوورە کەبەو شێوە لەناکاو هاتمەئێرە هیوادارم لە کارەکانتم نەکردبی"

"ئاهـ نەخێر نەخێر تکایە من کارم نەمابوو لەدوای پشووی نیوەڕۆ، بۆیە نیگەران مەبە"

یوو-ئین سەری لەقاند

"سەرەتا، تکایە بە ئونی بانگم بکە نامەوێ فەرمی بوون لەنێوانمان هەبێ دەزانم یەکەمجارە یەکتر دەبینین لە نزیکەوە بەڵام نامەوێ هەست بە شڵەژان بکەی"

یوو-ئین بە خەندەوە وتی، تێبینی شڵەژانی جێنی کرد، هەر لە قسەکردنیەوە تاکوو دانیشتنی

"هههه، زۆر باشە ئوونی"

جێنی هەناسەیەکی قوڵی دایەوە، خەندە گەمیەکەی هاتە سەر ڕوخساری یوو-ئین دڵخۆش بوو بەو ڕوخسارە ئاسوودەی جێنی

-کیووتە

"من لەسەر داواکاری ئوما هاتم، ئەو پلانی وابوو سەردانی تۆ بکات لەم ڕۆژانەدا بەڵام بەهۆی ئەو میوانە گرینگانەوە کەهاتنە سەردانمان ئوما نەیتوانی ئەمڕۆ بێت ئەو نیگەرانی تۆ بوو کەبەتەنها خەریکی بابەتی هاوسەرگیریەکەبی لەکاتێکدا سەرقاڵی بە کاروباری کۆمپانیا، بۆیە من لێرەم ئەمڕۆ قسەلەسەر ئەوە بکەین"

جێنی زۆر بەباشی گوێی بۆ یوو-ئین گرت لەوەی کە وتی ئوما، دڵنیابوو مەبەستی خ.نایۆنە

-واا، ئەو ویستوێتی بێتە سەردانم؟

"من زۆر سوپاسگوزارم ئوونی، بەڕاستی پێویستم بە یارمەتیت دەبێ"

جێنی سەری نەوی کرد، یوو-ئین پێکەنی

"تۆ زۆر کیووتی وە زۆر جوانی،هەرکاتێک دەمبینیت لە گۆڤار یان تیڤی سەرسام دەبووم بەو کاریزما بەهێزەت، نەمدەزانی ئەو لایەنە کیووت و شیرینەت هەیە"

جێنی ڕوومەتەکانی تەمی پەمەیی هەڵگرت خەندەیەکی شەرمنانەی هاتە سەر لێوو

"باشە، بالەوەزیاتر بوکەکەمان شەرمەزار نەکەین، بێینە سەر بابەتی هاوسەرگیریەکە هیچ بیرۆکەیەکت لەمێشکە؟"

جێنی بێدەنگ بوو، بیری دەکردەوە لەوەتەی بڕیاری هاوسەرگیریەکەیان دراوە ئەو هەرگیز بیری لەئاهەنگەکە نەکردۆتەوە لەوی چ جلێک بپۆشێ، یان لە چ شوێنێک ئاهەنگەکەی بکرێ،یان کارتەکانی بانگهێشت کردنی چۆن بن، ئایا ئاهەنگێکی گشتی دەبێ یان شاراوە

ئەو هەرگیز نەگەشتوە بەم قۆناغە لە ژیانیدا یەکەم جارێتی، وە ئەوەی کە تاقانەیە و هاوڕێیەکی نزیکی نیە جێنی بەتەنهایە لەم بابەتە گرینگ و گەورەی ژیانی ئەو لەم چەند ڕۆژە لە تایهیۆنگ نزیک بۆتەوە هێشتا کەمێ نائاسوودەیی و فەرمی بوون هەیە لەنێوانیان لەکاتی گفتوگۆ هەرچەندە تایهیۆنگ چەند جارێک ئەوەی شکاندووە بە هەندێ قسە کە هەمیشە جێنی شەرمەزار دەکات و ڕوومەتەکانی سوور هەڵدەگەڕێ یان هەندێ دەست لێدان، باسکردنی جوانی و سەرنجڕاکێشی جێنی

هەرچەندە هەموو  ئەمانەلە یەکەم ژوانیان ڕوویدا، لەدوای ئەوە جێنی تایهیۆنگی نەبینیوە لە نزیکەوە بەڵام هەندێ گفتوگۆیشیان گۆڕیوەتەوە لەناو نامەکانیان

نە جێنی، نە تایهیۆنگیش باسی ئاهەنگەکەیان نەکردوە تا ئێستا

-بەڵام ئەوکات بڕیار درا لە مانگێک یان دوومانگی داهاتوو بکرێ، کەچی هیچ بیریشم لێی نەکردۆتەوە

یوو-ئین بە ئارامی وەستابوو و سەیری جێنی دەکرد کە کەوتبویە خەیاڵەوە ڕێگەی دا بە ئارامی بیربکاتەوە

"لە-لە ڕاستیدا..."

جێنی سەری داخست و گازی لەلێوی گرت یاری بە پەنجەکانی دەکرد

"هیچ بیرت لێی نەکردۆتەوە؟"

جێنی سەری بەرز کردەوەو سەیری ئافرەتەکەی بەرامبەری کرد

-ئەو چۆن زانی؟؟

چاوە کراوەو شۆکیەکەی جێنی یوو-ئینی دڵنیاکردەوە لە پرسیارەکەی

"کێشە نیە، کاتێکی زۆرمان لەبەردەستە هێشتا، دەزانم ئەمە یەکەمجارە بۆیە لەوانەیە زانیاریەکی زۆرت لەسەری نەبێ یان مێشکت سەرقاڵ بێ بەوەی لەکوێوە دەست پێکەی، چونکە بەڕاستی کاری زۆری دەوێ بۆچی نەڕۆین و لەکاتی خوانی نیوەڕۆ قسەی لەسەر بکەین؟"

جێنی سەری لەقاند، یوو-ئین هەستایەوەو جانتاکەی هەڵگرت

"وتت کارم نیە دوای نیوەڕۆ، کەواتە با ڕۆژەکە پێکەوە بەسەر بەرین، پێت چۆنە؟"

"زۆرباشە"

جێنی هەستایەوە و بەدوای یوو-ئیندا ڕۆشتنە دەرەوە، لەوێ بەسکرتێرەکەی وت کە جانتاکەی بۆ بهێنێ، هەرلەوکاتەدا هانسوک دەرکەوت

"ئۆهـ، خاتوون کیم! زۆر خۆشحاڵبووم بە بینینت ئەوە چ سوپڕایزێک بوو؟"

هانسوک هاتە لای ئەوان لەگەڵ سکرتێرەکەی، تەوقەی لەگەڵ یوو-ئیندا کرد و بەخەندەیەکی گەورەو جوانەوە سەیری ئەوانی کرد

"زۆر سپاس، بەڕێز هانسوک..منیش"

"تۆ کەی هاتی؟ بۆچی ئاگادارت نەکردمەوە جێنی تاکوو بەجوانترین شێوە پێشوازی لێکەین"

هانسوک چاوی ڕۆشتە سەر جێنی لەوکاتەی جێنی ویستی وەڵامی بداتەوە
یوو-ئین قسەی کرد

"ئەوە هەڵەی جێنی نیە، من خۆم لەناکاو هاتم بۆ کارێکی گرینک لەگەڵ جێنیدا بڕۆم پێویستی نەکرد تۆ سەرقاڵ بکەم"

یوو-ئین بە خەندەوە ڕونکردنەوەی دا هانسوک سەری کەمێ لارکردەوە

"کارێکی گرینگ؟ من دەتوانم شتێکتان بۆ بکەم..هم کچم؟"

هانسوک لەکۆتایی چاوی ڕۆشتە سەر جێنی، بەو سەیرکردنە جێنی دەیزانی باوکی بەدوای وەڵامدا دەگەڕێ دەیەوێ بزانێ چ کارێکیان هەیە پێکەوە بێگومان گەر نەزانێ دڵی دەتەقێ

"ئەوە دەربارەی ئاهەنگەکەیە کۆبونەوەیەکی ئافرەتانەیە ب.هانسوک تکایە نیگەران مەبە کچە تاقانەکەت پارێزراوە"

هانسوک هەرکە گوێی لەوە بوو ڕوخسارە پرسیارەکەی نەما لەجیاتی ئەوە خەندەیەکی جوان و گەش هاتە سەر ڕوخساری چاوەکانی دەبریسکایەوە وەک بڵێی ئەو شوو دەکات

"ئاااهـ، بەڕاست. زۆر باشە زۆر باشە من ئەوەم لەبیر نەبوو،تۆ ڕاست دەکەی ئاهەنگێک بەڕێوەیە دەبێ ئامادەکاری بۆ بکەی، ئـ،ههههه ببوورە من هەمیشە نیگەرانی جێنیم لەکۆتایدا ئەو تاقانەی منە تاکە هۆکارە بۆ دڵخۆش بوونم دەمەوێ هەمیشە سەلامەت بێ"

یوو-ئین و هانسوک پێدەکەنین جێنی دەیویست چاوی بسوڕێنی لە درۆ بریقەدارەکانی باوکی بەڵام نەیدەوێرا بۆیە ئەویش خەندەیەکی فەیکی لەسەر ڕوخسار بوو

"تکایە نیگەران مەبە، ئەو لەژێر چاودێری و ئاسایشی خێزانی کیم جینهونە، پێم وانیە لەوە پارێزراوتر هەبێ"

"وایە، بەڵام دڵە لاوازەکەی من بەرگە ناگرێ کە بیر لە تاقە منداڵم دەکەمەوە"

"تێدەگەم، ئێستاش دەمەوێ کچەکەت لەگەڵم بێ بۆ باسکردنی ئاهەنگەکە و پلان دانانی"

"بێگومان بێگومان..فەرموون چەند کاتتان دەوێ بەئاسوودەیی باسی بکەن، چێژ لە کۆبونەوەکەتان وەرگرن"

هانسوک لاچوو لەسەر ڕێگاکە، یوو-ئین سەری کەمێ نەوی کرد و ماڵئاوایی کرد

"ئاگاداری خۆتبە کچە جوانەکەم"

هانسوک باوەشی بە جێنیدا کرد

"نەکەی هیچ هەڵەیەک بکەی، یان پەشیمان بیتەوە، گەر بێت و بە هەرشتێک بزانن تۆ باجەکەی دەدەی"

بە کزی چرپاندی بەگوێی جێنیدا پاشان لێی دووکەوتەوە و جێنی ڕۆشت لەگەڵ یوو-ئین

"خۆشیەکان لێرەوە دەست پێدەکەن، ئاییی هانسوک ئەوەی خەونت پێوەی دەبینی وا بەرەو ڕووت دێ"

هانسوک وەستاو سەیری کرد تاکوو دوو ئافرەتەکە ڕۆشتنە ناو بەرزکەرەوەکە پاشان بەخەندەیەکی گەورەوە لەسەر لێوی بەڕێکەوت بۆ ئۆفیسەکەی

جێنی و یوو-ئین هەرکە هاتنە دەرەوە لە دەرگای کۆمپانیاکەوە خێرا دوو پاسەوان دەرگای ئۆتۆمبێلێکی گەورەو ڕەشیان کردەوە، ئۆتۆمبێلێکی تری ڕەشی ئاسایی کە پڕبوو لە پاسەوان لەدەرەوە وەستابوون تاکوو جێنی و یوو-ئین سەرکەوتن پاشان ئەوانیش سەرکەوتن و بەدوای ئۆتۆمبێلە گەورەکەوە بوون

جێنی لەبەرامبەر یوو-ئین دانیشت ئەم ئۆتۆمبێلە زۆر گەورەتر و گرانبەهاتر بوو لەو ئۆتۆمبێلە گەورەو خێزانیەی خێزانەکەی خۆی بەکاری دێنێ

ئۆهـ بێگومان، بۆچی شۆکک بین لەکۆتایدا ئەوە سامانی جینهونە

جێنی موبایلەکەی دەرهێناو سەیری کرد کە نامەی بۆ هاتووە لەلایەن تایهیۆنگەوە بینی کە یوو-ئین بە موبایلەکەی قسەدەکات و پەیوەندی لەگەڵە ئەویش ڕۆشتە سەر بەشی نامەکان

"ببوورە جوانکیلە، کۆبونەوەیەکی لەناکاو و گرینگ هاتە پێشەوە کە دەترسم نەتوانم ئامادەبم"

جێنی بەوە بێتاقەت بوو، بەڵام لەلایەکی تر باش بوو چونکە ئەمڕۆ گەر ڕۆشتبان ئەوە یوو-ئین دەهات و چاوی بە جێنی نەدەکەوت

"ئۆهـ، کێشە نیە"

جێنی گازی لەلێوی دەگرت، نەیدەزانی دوای ئەوە چی بنوسێ

"بۆجارێکی تر|"

"بۆ جارێ|"

"|"

-چی بنوسم؟؟ چی بنوسم؟؟

"تکایە ژەمی نیوەڕۆت فەرامۆش مەکە|"

-ئەوە باشە، مەگەر وانیە؟

"دەڕۆین بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ دواتر هاوڕێیەکم دێ لەگەڵ ئەودا پلانێک دادەنێین"

جێنی ڕاچڵەکی بە دەنگی یوو-ئین خێرا موبایلەکەی کوژاندەوە و خستیەوە جانتاکەی، خەندەیەکی بۆ کرد و سەری لەقاند

"ئەوە زۆر باشە"

FIRST LOVE

تایهیۆنگ تەواو پەست بوو، ئەو پلانی وابوو ژەمی نیوەڕۆ لەگەڵ جێنیدا بخوات بەڵام ئەم بەیانیە باپیرەی و دوو میوانەکەشی لەگەڵ ئەوان هاتن بۆ کۆمپانیا، لەبەیانیەوە کۆمپانیا سەرقاڵە و هەموو کارمەندەکان خەریکی کارن جگە لەوەی چەند سەرۆکێکی کۆمپانیایی تر هاتن بۆ سەردانی دۆنگ هوان کاتێ بیستویانە گەڕاوەتەوە

تای توانی بە باوکی بڵێ کە دەڕوات و ژەمی نیوڕۆ لەگەڵ جێنیدا دەخوات وە باوکی ڕازی بوو بەڵام پێش ئەوەی تای بڕوات دۆنگ هوان پێی وت کە کۆمپانیاکە نیشانی میۆن بدات ئەوەتا لە بەیانیەوە تای لەگەڵ ئەو ئافرەتەدا گیری خواردووە

"وااا، کۆمپانیا سەرەکیەکەی کیم گرووپ زۆر لەوە سەرنجڕاکێشتر بوو کە بیرم لێی دەکردەوە"

میۆن بەخەندەوە سەیری ئەو دیزاینەی دەکرد کە کۆمپانیاکە هەیبوو، شان بە شان لەگەڵ تایهیۆنگدا لە ڕێڕەوێکی چۆڵی کۆمپانیاکە پیاسەیان دەکرد

"بەڵێ، ئێرە دەست پێکی زنجیرە کۆمپانیاکانی کیم گرووپە باپیرەم لێرەوە دەستی پێکرد بۆیە ئێرە گرینگترین لقی کۆمپانیاکەیە"

تای دەستی لەدواوە گرێدابوو بە خەندەیەکی نەرمەوە وتی و میۆن ئاوڕی دایەوە

"هەواڵی دەست بەکاربوونت بۆماوەیەکی باش بووبە ترێندی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ئەوەی منی بە مەراق هێشتەوە ئەوەبوو بۆچی هێندە درەنگ هاتیە ئێرە؟"

تای بیری لە قسەکەی دەکردەوە، بەدوای وەڵامێکی گونجاو دەگەڕا بەڵام باشتر بڵێین درۆ، چونکە هۆکاری دەست بەکار بوونی بەزۆری و ئاژاوە بوو لەلایەک وە لایەنەکەی دیکە ئەو هەستە ژەهراویە بوو بۆ هاوڕێکەی دەیڤد، بینینی ئەو لە هەواڵەکان و وەسفکردنی کارەکانی لەلایەن ڕۆژنامەنوس و کەناڵە بەناوبانگەکانەوە هەستی دۆڕانی بە تایهیۆنگ دەبەخشی

بیری دەکردەوە ئەوەی تای و خێزانی تای هەیەتی شتێکە کە دەبێ دەیڤد و خێزانەکەی تەنها لەخەونیان بیبینن ئەوکات کە تایهیۆنگ لە ژوورەکەی بوو بە ڕوخساری شێواو وە ئەویش ئاهەنگی سەرکەوتنی دەگێڕا

"ئحـم، لە ڕاستیدا من ڕۆشتمە دەرەوە بۆ خوێندن، ئەوە حەزی خۆم بوو باوکم ڕێگری لێنەکردم بەڵام دواتر کە زانیم بەتەواوی ئامادەم بۆی گەڕامەوەو هەرزوو دەستم بەکار کرد"

"دەبێ زۆر سەخت بوبێ، دەزانی ئەوەی لەناکاو بێیتە ناو جیهانی کارکردنەوە کە هیچ شتێکی لێ نازانی"

"لەڕاستیدا ئەو سەختەش نەبوو کەتۆ بیری لێدەکەیتەوە، من ماستەرم هێناوە لەم بوارەی ئێستا تێیدا کاردەکەم بۆیە کارکردن هێندەش سەخت نابێ"

تای بەڕوخسارێکی جدیەوە ڕونکردنەوەی دا بەردەوام بو لە هەنگاو نان لەگەڵ میۆن دووریەکی باشی لەنێوان خۆیاندا درووست کردبوو هەرچەندە لەگەڵ هەر هەنگاوێک میۆن نزیکتر دەبوویەوە

"ئااهـ، ئێوە لێرەن بەدوای ئێوەدا دەگەڕام"

لەناکاو دەنگێکی ئاشنا هات، تایهیۆنگ سەری بەرز کردەوە کە سوهـ یوکی بینی ڕوخساری ئاسوودەیەکی پێوە دیار بوو

-ئۆهـ، زۆر سپاس بۆ هاتنت

"بەڕێز سوهـ یوک، بۆچی بەدوای ئێمەدا دەگەڕای؟"

"کاتی پشووی نیوەڕۆیە، هاتم ئاگادارتان بکەمەوە هەموومان دەچینە ڕێستۆرانتێک"

تای بە بێستنی ژەمی نیوەڕۆ ڕاستەوخۆ چاوەکانی کرایەوە، جێنی بیر کەوتەوە

-دەبێ ئێستا زۆر بێهیوا بووبێ

میۆن لەگەڵ سوهـ یوک و پاسەوانەکەیدا ڕۆشتن و تایهیۆنگ موبایلەکەی دەرهێنا نامەکەی جێنی بینی

"ئۆهـ، کێشە نیە"

"تکایە ژەمی نیوەڕۆت فەرامۆش مەکە"

تای لە خوێندنەوەی کۆتا نامە ناخی گەرمیەکی پێدا هات، خەندەیەکی جوانی هێنایە سەر لێوانی




"تۆ وتت ژەمی نیوەڕۆ دەخۆین"

تای دانەکانی جیڕ کردەوە و بەهێواشی بە سوهـ یوکی وت کە لەبەرامبەری دانیشتبوو
میۆن ڕۆشت بۆ دەست شۆر بۆیە ئێستا هەر خۆی و براکەین

"اێ، ئەوەتا دەیخۆین"

سوهـ یوک پارچەیەک گۆشتی خستە دەمیەوە و بە ڕوخسارێکی ئاسایی سەیری براکەی دەکرد

"بەڵێ، دەبینم! بەڵام وتت هەموومان پێکەوە نەک من لەگەڵ ئەو ئافرەتەدا گیربدەی لێرە"

سوهـ یوک وەستا لە جوینی گۆشتەکە چەتاڵەکەی دانایەوە

"وتم هەموومان مەبەستم من و تۆ و ئەوبوو"

تای چاوی سوڕاند، هەناسەیەکی بێزاری هەڵمژی

"بۆچی وا پەست و توڕەیی؟ تۆ دەبێ لە ئەو ڕابێی"

تای بە خێرایی ئاوڕی دایەوە بۆلای بەچاوێکی تیژەوە سەیری کرد

"مەبەستت چیە؟ من بۆچی دەبێ ڕابێم لێی؟"

سوهـ یوک پارچەیەکی دیکەی خستە دەمیەوە، شانی هەڵتەکاند و دەستی لەسەر سنگی گرێدا

"نازانم، تۆ هەڵی بێنە بۆچی باپیرە ئەوی هێناوە لەگەڵ خۆی؟ گەر بۆ هاوسەرگیری نەبێ"

تای وەک بت وەستابوو، سەیری هیۆنگەکەی دەکرد

"ها-هاوسەرگیری؟ بۆ خۆی؟ بەڵام ئەو ئافرەتە گەنجە-"

سوهـ یوک کێشایی بەناو چاویدا ئەو ڕەفتارەی تای بێدەنگ کرد

"پێم بڵێ ڕادەی گەمژەیی تۆ چەندە تایهیۆنگ؟ فەحست نەکردووە؟"

"نا"

وەڵامدانەوە بە ڕوخسارێکی ئاسایی سوهـ یوکی بێ قسە کرد بۆ چەند ساتێک

"باشە، مادام وایە با ڕونتر پێتی بڵێم ئەو دەبێتە هاوسەرت"

"چی؟!"

بە ڕوخسارێکی شۆککەوە تای سەیری براکەی کرد

"یانی من تۆم بەئەگەر داناوە، لەبەر ئەوەی باپیرەمان نامجونی زۆرخۆشەوێ نایەوێ بەم زووانە هاوسەرگیری بکات کەواتە کێ مایەوە؟ تـۆ"

تایهیۆنگ بێ قسە بوو، بۆماوەی چەند خولەکێک تاکوو سوهـ یوک هەستایەوە

"بۆکوێ؟"

"کارێکی گرینگم هەیە، خوانەکەت تەواو بکە لەگەڵ ئەو و هەوڵدە هاوسەری داهاتووت بەباشی بناسی، پرسیاری گەمژانە مەکە وە نیگەران مەبە پارەکەی من دەیدەم"

"چ-چی؟! ب-بۆستە! تۆ ناتوانی من بەتەنها لەگەڵ ئەم ئافرەتەدا جێبهێڵی، ئەوە بیرۆکەی تۆبوو ئێمە هاتینە ئێرە"

تای بە پەشۆکاوی قۆڵی براکەی گرت و وەستاندی لەوەی چاکەتەکەی لەبەر بکات

"بیرۆکەی من نەبوو، باپیرم داوای کرد بیبەمە خوانێک"

"چی؟ کەواتە بۆچی منت توش کرد؟"

"لەبەر ئەوەی من هاوسەرم هەیە نامەوێ  بمبینێ و غیرەبکات"

سوهـ یوک ویستی زیاتر تایهیۆنگ توڕە بکات،تای پێکەنینێکی گاڵتەجاڕی کرد

"جا ئەوە کەی کێشەی منە؟"

"وامەڵێ، تۆ دەبێ یارمەتی براکەت بدەی لەوەی پەیوەندی تێک نەچێ لەگەڵ هاوسەرەکەی وانیە؟ تۆ پێت خۆشە ئێمە بەشەڕ بێین و جیابینەوە؟"

-بەڵێ تکایە، جیاببنەوە

تایهیۆنگ بێدەنگ بوو هیچی نەوت سوهـ یوک خەندەیەکی کرد و ڕۆشت






















.
.
.
.
.
.
.
.

سڵاو هاوڕێیان....🙂👋

پاڕتی نوێ🎉🎈هەستەکەم زۆر بێزارم کردوون وا باشە بۆ ماوەیەک پاڕت دانەنێم😂

ئەنیوەیس....

look at thisss‌😭😶

هەر بە جدی کە بینیم مترێک دەمم کردەوە

ئەوە چیە ڕۆزانێ😓دەڵێی کچە ماسیە🧜‍♀️


جا من بڕیارم دا ئەمە لەم پارتە دانێم وتم نوێترین دەرکەوتنێتی  تا ئەمەم بینی ئەمڕۆ😭


ڕۆزێ و ڕەش و سپی=پێرفێکشن👌

بەڕای من جوانترن شەیپی جەستەی هەیە لەناو بلاکپینک

‌‌🤭⛄

سوهـ یوکم لۆ بێننە کوردستان وەعد هەموو ڕۆژ پاڕتان لۆ دانێـم😭💅

لەهەڵە ببوورن

Continue Reading

You'll Also Like

11.7M 443K 38
تصبح جارية لملك عرف عنه قسوته وجبروته ملك لا يرحم وليس لديه قلب يخاف منه الجميع ، وينحني له الملوك كيف ستكون مع وحش مثله ؟!!
15.5K 2.5K 9
هەرچەندە تۆ کەسێکی بیانی بویت! بەڵام لە هەموو کەس باشتر بویت... Written by :chimchim
162K 3.9K 57
المقدمة الدنيا دي عبارة عن بحور كتير واحنا بنعدي فيها من بحر لبحر ساعات البحر بتكون أمواجه هادية فنعدي منه بسلام وساعات البحر بتكون امواجه عالية وخط...
385K 17.2K 54
(عزيزي القارئ / عزيزتي القارئة ..... انا ليسى كاتب روائي انا مجرد كاتب يشكل صراعه الداخلي على هيئة حروف ان كنت تبحث عن رواية اسطورية ذات احداث عميقة...