نۆ

297 42 15
                                    

9

جێنی بۆماوەی سێ کاتژمێر دەبێت خەریکی وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆیە لە پێشانگایەک کە بەمزوانە دەکرێتەوە لەلایەن کۆمپانیاکەی بەڕێز فرانک ئەم پێشانگایە بۆماوەی مانگێک بەردەوام دەبێ شوێنەوار و کەل و پەلەکۆنەکان لەچەندان وڵاتی جیاوازەوە دەهێنرێن بۆ ئەم پێشانگایە بۆماوەیەک تاکوو خەڵک بتوانێ بیان بینێ و زانیاریان لەسەر کۆبکەنەوە

هەر لە کەل و پەلی سەربازی و پاشماوەی جەنگ لەگەڵ چیرۆکەکانیان تاکوو دۆزینەوە و داهێنانەکان لە لایەن زاناکانەوە، ئەم پێشانگایە هەندێ جلی شازادە دیانای تێدا دەبێ کە هەر یەکەو بۆ بۆنەیەک لەبەری کردووە

بێگومان ئەمە پڕۆژەیەکی گەورەیە وە بوجەیەکی زۆریشی تێدا سەرف کراوە ئەمە یەکەم پێشانگایە کە بەڕێز فرانک بڕیاری دابێ بیکاتەوە کە کورەکەی سەرپەرشتی دەکا..ئەویش بیرۆکەی دەیڤد بوو دوای ماوەیەک لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەری و داواکردن لە مۆزەخانەکان بۆ ڕێگە پێدانیان  لەکۆتایدا شتەکان ڕێک خران بەڵام ئەوە پێویستی بە ڕێکلامێک..یان باشتر بڵێین پیشاندانێکی گشتی دەبێ بۆ ئەوەی خەڵک پێی بزانێ و سەردانی بکا بۆیە دەیڤد جێنی هەڵبژارد بۆ کردنی ئەو پیشاندانە بچوکەو باسکردنی ئامانجی پێشانگاکە
.
.
.
.
.
.

"cut"

دەرهێنەرەکە هاواری کردوو جێنی وەستا لە قسەکردنەکانی ستافەکە ڕۆشتنە نزیکی ئەو و سەرچەفێکی قایمیان پێدا لەبەر ئەوەی جلەکانی کراوە بون و کەشەکەش سارد بوو دەیڤد لە پشت کامێراوە تەواوی کاتەکە سەیری تۆمارکردنی دیمەنەکانی جێنی دەکرد کە فیلم کردنەکە ڕاگیرا جێنی لە باکستەیج دانیشت بۆ کەمێک پشوو

"کارێکی باشت کرد خاتوو جێنی وەک ئەوەی چاوەڕێم دەکرد" دەنگی دەیڤد جێنی کەمێک ڕاچڵەکاند جێنی ئاوڕی دایەوە و دەیڤدی بینی

"ئۆهـ زۆر سپا......ئۆهـ !....بۆستە تۆ دەتوانی بەکۆری قسەبکەی؟" جێنی لە شۆکیدا چاوەکانی کرانەوە لەوەتەی چاوی بە دەیڤد کەوتوە هەر بە فەڕەنسی قسە دەکەن بەڵام ئێستا کە ئەو بەکۆری قسەی کرد توشی شۆکی کرد "ههههه، بەڵێ بەڵام کەمێکە ئەویش لە هاوڕێیەکەوە فێر بووم..بەڵام حەزناکەم زۆر قسەی پێبکەم هەست بە نامۆیی دەکەم"  جێنی شۆکیەکەی گۆڕا بۆ خەندەیەکی گەورە

"Pas de problème, j'étais quand j'ai essayé d'apprendre le français"

":-کێشە نیە، منیش وابووم ئەوکاتەی هەوڵمدا فێری فەرەنسی ببم" جێنی وتی دەبەیەکی ئاوی بەدەستەوە بوو کەم کەم لێی دەخواردەوە دەیڤد هات و لەتەنیشتی دانیشت

"Mais il vaut mieux lui parler souvent... Si vous le faites, vous oublierez ce petit"

":-بەڵام واباشترە زوو زوو قسەی پێبکەی... گەر بەوشێوەیە بی ئەو کەمەشت بیرئەچێ" جێنی بە پێکەنینەوە وتی و ڕوویکردە دەیڤد، ئەو نقوم بوو بوو لە جوانی خەندەی جێنی

-(••÷[first love]÷••)-TAENNIEWhere stories live. Discover now