بیست و شەش

272 44 123
                                    

26

نایۆن هاتە بەردەم دەرگای مەدبەخە گەورەکە و بینی خواردن گەلێکی زۆر ئامادەکراون بەجۆرێک سێ مێزی ناوەند پڕ بوون لە خواردن...

لە گۆشت و مریشک و برنج و شلەمەنی و سەوزەوە...تاکوو دەگاتە جۆرەکانی شیرینی و خواردنەوەی گازی و شەڕاب هەموویان لەسەر مێزەکان دانراون

یوو-ئین...بوکی گەورەی خێزانەکە لەپشت مێزەکەوە بوو خەریکی خواردن بوو شان بەشانی چێشت لێنەرەکانی دیکە

"ئامادەن؟"

نایۆن لە ب.چۆیمینی پرسی کە وەستابوو ئەویش بەخێرایی ئاوڕی دایەوە بۆ خاتوونی ماڵەکەو ڕۆشتە نزیکەوە سەری نەوی کرد

"بەڵێ، بەنزیکەیی-"

"زۆرباشە، مێزە گەورەکە ئامادەبکەن"

"بەڵێ خانمەکەم"

ب.چۆیمین دووبارە سەری نەوی کرد و ڕۆشت، نایۆن چاوی ڕۆشتە سەر بووکەکەی کە سەرقاڵە بە ڕازاندنەوەی ئەو قاپە گەورەی لەبەر دەستێتی

"یوو-ئین؟"

بە بیستنی ناوی خۆی، ئافرەتەکە سەری بەرزکردەوە، هەرکە دایکی بینی خێرا دەستی هەڵگرت و دەست کێشەکەی لەدەست کردەوە و ڕۆشت بۆلای

"دەست هەڵگرە، ئەوەی ماوە خزمەتکارەکان تەواوی دەکەن بڕۆ خۆت ئامادەبکە کەمێکی تر خواردن پێشکەش دەکرێ"

یوو-ئین خەندەیەکی کرد و سەری ڕاوەشاند

"باشە دایکە."

لەگەڵ ئەوەدا بەروانکەکەی لەملی کردەوە لەگەڵ ئەو کڵاوە لایلۆنەی کە لەسەری کردبوو وەک پارێزەر بۆ پیس نەبوونی خواردنەکان، یوو-ئین هاتە دەرەوە و بەرەو سەرەوە ڕۆشت بۆ گۆڕینی جلەکانی

لە ڕێڕەوی هۆڵە گەورەکەوە بۆ ژوورە گەورەکە، کە بۆ میوانی تایبەت دانراوە یوو-ئین چاوی بە مێردەکەی و میۆن کەوت کە پێکەوە وەستاون و قسە دەکەن لە نزیک باڵەکۆنی ئەو پەنجەرەیە کە بەرەو باخچەی پشتەوە ڕووی کردووە

سوهـ یوک بەخەندەوە سەیری میۆن دەکات کە دیارە میۆن شتێکی پێکەنیناوی دەگێڕێتەوە بۆیە وا هەردووکیان خەندە لەسەر لێوانیانە

یوو-ئین بینی کە میۆن دەستەکانی لەقۆڵی دەخشێنێ، زۆر ینەبرد سوهـ یوک چاکەتەکەی داکەند و بە شانیدادا

"چیە؟ غیرە ئەکەی"

بەدەنگە گڕ و لەناکاوەکەی تایهیۆنگ یوو-ئین کەمێ ڕاچڵەکی و لە خەیاڵ هاتە دەرەوە ئاوڕی دایەوە بینی لە ناوەڕاستی پلیکانەکان تایهیۆنگ وەستاوە و بە جوانی خۆی گۆڕیوە

-(••÷[first love]÷••)-TAENNIEWhere stories live. Discover now