دوو

358 48 138
                                    

2

لەبەردەم ئاوێنەکە خەریکی تەواوکردنی میکیاژەکەی بوو سەیری خۆی دەکرد دەرگای ژوورەکەی کرایەوەو کەسێک هاته ژوورەوە سەری بەرزکردەوەو خەندەیەکی جوانی بۆ کردوو هەستایەوە

"بەخێر بێیتەوە ئازیزم" یوو-ئین بەرەو هاوسەرەکەی ڕۆشت و ماچێکی بچوک و خێرایی لێوەکانی کرد "سپاس گیانەکەم" سوهـ یوک وەڵامی دایەوە دەستی خستە ئەملاو لای هاوسەرەکەی و کەمەری گرت و زیاتر ڕایکێشا بۆخـۆی "هەرەوەندە؟ تەنها ماچێک" بە وردی سەرنجی چاوەکانی هاوسەرەکەی دەدا یوو-ئینیش خەندەیەکی ناسک و جوان هاتە سەر روخساری زیاتر هاتە پێشەوەو ماچێکی دیکەی لە لێوەکانی دزی ماچێکی گەورە و خێرا بوو کە لە مێردەکەی دوورکەوتەوە سەیری روخساری کرد بینی سوهـ یوک برۆکانی بەیەکدا داوە تەنانەت وەڵامی ماچەکەشی نەدایەوە یوو-ئین ڕوخساری بەیەکدادا و لێوەکانی خڕکرد بێهیوایی لە ڕوخساری دیار بوو


"چی بوە..بۆچی بەو شێوەیە برۆت گرژکردووە" یوو-ئین پرسیاری کرد لەکاتێکدا مێردەکەی هێشتا بەو ڕوخسارەوە سەیری کرد "من بە منداڵ دەچم؟" دەنگە کز و قوڵەکانی وای کرد موچڕکە بە گیانی هاوسەرەکەیدا بێنێ لەناکاو ئەم پرسیارەی لەکوێ هێنا دڵی دەستی کرد بە خێرا لێدان "م-مەبەستت چ-چیە؟" بەڵام سوهـ یوک وەڵامی نەدایەوە لەجیاتی ئەوە تەواو هاوسەرەکەی بۆخۆی ڕاکێشاو تاکو تەواو جەستەیان بەیەکەوە نوسا هیچ کات نەبوو بۆ ڕیاکشنی یوو-ئین، ڕاستەوخۆ سوهـ یوک لێوەکانی خستەر سەر لێوە سوورەکانی هاوسەرەکەی بەتوندی ماچی دەکرد لێوی خوارەوەی دەمژی لەناکاو ددانە تیژەکانی خستەسەری و گازی لێگرت ئەمە لەناکاو بو بۆ هاوسەرەکەی وای کرد ناڵەیەکی بەکتوپڕ بکاو دەرفەتێک بوو بۆئەوەی سوهـ یوک زمانی بەرێتە ژوورەوە بەدڵی خۆی بە زمانی یاری بەزمانی هاوسەرەکەی دەکرد دەستەکانی بە پشتیا هاتوچۆی دەکرد لەکاتێک دەستەکانی هاوسەرەکەی لەملی سوهـ یوک ئاڵابوو...دەستەگەورەکانی هێنایە سەر کەمەرە باریکەکەی و دواتر بۆ خوارتر چەند جارێک دەستی پێدا هێنا بەڵام یوو-ئین دەستەکانی گرت و دواتر بەدەستێکی پاڵی بە سنگی هاوسەرەکەیەوە ناو دووری خستەوە هەناسەی پێنەماو زور بە سەختی هەناسەی دەدا سنگی لەگەڵیا بەرز و نزم دەبویەوە چاوەکانی سوهـ یوک تەنها لەسەر جەستە ناوازەکەی هاوسەرەکەی بوو ئەویش بەقورسی هەناسەی دەدا

"تۆ چی دەکەی...کەمێکی تر دەبێت بڕۆینە سەر سفرە" یوو-ئین هێشتا دەستی لەسەر سنگی مێردەکەی بوو هەر هەوڵی دەدا دووری نێوانیان بپارێزێ لەکاتێکدا سوهـ یوکیش دەستی لەسەر کەمەری ئەو بوو دەیویست زیاتر بۆخۆی ڕاکێشێ "اێ..جا چیە؟" بە مەستی سەیری ڕوخساری یوو-ئینی دەکرد چاوەکانی لەنێوان چاوی هاوسەرەکەی و لێوە سورو ئاوساوەکانی پێشبڕکێیان دەکرد یوو-ئینیش چاوەکانی لە چاوی ئەودا قفڵ کردبوو دەیبینی کە مێردەکەی خەریکە بەخێرایی سەیری چاوی دەکاو دواتر لێوەکانی هەستی بە گێژبوون دەکرد گەر کەمێکی تر بەردەوام بێ ئەوە لەوانەیە بیخەوێنێ

-(••÷[first love]÷••)-TAENNIEWhere stories live. Discover now