بیست و سێ

246 39 74
                                    


23

بەڕاکردنێکی سوک، جەستەیی ئارەقی و قژە قاوەییەکەی کە تاڵ تاڵی بە نێوچاویەوە نوسابوو بە بیجامەیەکی کورتەوە کە تا سەر ئەژنۆی دەهات بۆدیەکی بێ قۆڵی سەوزی تۆخ،نامجون لە دەرگای سەرەکی هاتە ژوورەوە و ڕانەوەستا تاکوو گەشتە دەرگای چونە ژوورەوە

هەناسەی قورسی دەدا، قوڕگی وشک بوو بوو کەمێ چەمیەوە و دەستی خستە سەر ئەژنۆی تاکەمێ هەناسەی خۆی ڕێک بکاتەوە

کە سەری بەرز کردەوەو بینی دەرگای چونە ژوورەوە بە تەواوی کراوەتەوە پێی سەیر بوو برۆیەکی بەرز کردەوە

- تازە کاتژمێر شەشە

هەموو خزمەتکارەکان..
کە بەنزیکەیی بیست کەس دەبوون
لەگەڵ سەرپەرشتیارەکەیان لەبەردەم
خاتونی ماڵەکەو  بوکی گەورەیی 
ماڵەکە وەستابوون، هەموویان
ئامادەبوون بەجلی کارکردنیانەوە

"دەمەوێ بەباشی هەموو شوێنێک پاککەنەوە لە سڕینی دیوارەکانەوە بۆ زەوی ماڵەکە و شوشتنی پەردەکان وپاکردنەوەی قەنەفەکان وە گۆڕینی بەرگی سیستەمەکان وە پاکردنەوەی ژوورە زیادەکان و ئامادەکردنیان دووبارە نوێکردنەوەی پێداویستیەکانی
چێشتخانە نامەوێ هیچ بەجێ بمێنێت"

"بەڵێ خانمەکەم!"

هەموویان سەریان نەوی کرد

"وەهەروەها ب.چۆیمین،چەند باخەوانێک بەکرێ بگرن بۆ سەیرکردنی باخچەکەو چاندنی ئەو گوڵانەی کە پێشتر پێم وتی"

ب.چۆیمین..سەرپەرشتیاری خزمەتکارەکان سەری نەوی کرد

"بەڵێ خانمەکەم، نیگەران مەبە"

"زۆر باشە، بڕۆن و ئەوانە تەواو بکەن دواتر بوکی گەورە کارەکانی ترتان پێ ڕادەسپێرێ"

خ.نایۆن وتی و دووبارە بە ڕێزەوە سەریان نەوی کرد پاشان ڕۆشتن بۆ ئەنجامدانی ئەوانەی پێیان وتراوە

"یوو-ئین! نانی بەیانی ئامادەبکە"

"هەرئێستا، ئووما"

بوکە گەورەکەی سەری نەوی کرد بۆی بەخەندەوە پاشان لەگەڵ دوو خزمەتکارەکە کە لەنزیک چێشتخانەکە وەستابوون ڕۆشت بۆ ئامادەکردنی نانی بەیانی بۆ تەواوی خێزانەکە

نامجون بە تێنەگەشتنەوە سەیری تەواوی دیمەنەکەی دەکرد، کە براژنی ڕۆشت دایکی لەکۆتایدا ئاوڕی دایەوە بۆلای ئەو ڕاستەوخۆ خەندەیەکی گەورەی کردو بەرەو ڕووی هات

"کوڕە شیرینەکەم!"

نایۆن ئاوڕی دایەوە بۆلای خزمەتکارەکە کە لە پشتیەوە بوو پێی وت کە ئاو و خاولی خاوێن بهێنێ

-(••÷[first love]÷••)-TAENNIEWhere stories live. Discover now