بیست و پێنج

232 40 153
                                    


25


"بەخێر بێیتەوە باپیرە"

سوهـ یوک سەری نەوی کرد بە پلەی 90 و بۆماوەی چەند چرکەیەک بەو شێوەیە وەستا پاشان خۆی ڕێککردەوەو هەنگاوێک ڕۆشتە دواوە

"سپاس کوڕم."

کیم دۆنگ هوان..وەزیری پێشووی ناوخۆو سەرۆکی یەکەمی زنجیرە کۆمپانیاکانی کیـم گرووپ دەستی خستە سەر شانی سوهـ یوک و خەندەیەکی بۆ کرد

"بەخێربێیتەوە باپیر-"

دۆنگ هوان بەلای نامجوندا تێپەڕی و ڕۆشتە بەردەم تایهیۆنگ پێش ئەوەی نامجون سڵاوەکەی تەواو بکات، جیاواز لە نەوە گەورەکەی..دەستەکان بەرز نەبونە بۆسەر شانی و خەندەی بۆ نەکرد
نامجون، سەرەڕای ئەو هەڵسووکەوتەی باپیرەی، بەردەوام بوو لە سڵاوەکەی و بۆماوەی چەند چرکەیەک سەری نەوی کرد بۆ باپیرەی پاشان خۆی ڕێک کردەوە و ڕۆشتەوە تەنیشت برا گەورەکەی

هەموویان ئەو دیمەنەیان بینی، پشتگوێ خستنی نامجون لەلایەن باپیرەیەوە نامجون هیچ هەستێکی لەسەر ڕوخساری نیشان نەدەدا بەڵام لەناخەوە ئەوەی پێ ناخۆش بوو، سوهـ یوک دەستەکانی توند گوشی و سەیری بەردەم خۆی کردەوە

"بەخێر بێیتەوە باپیرە"

تای سڵاوی لێکرد هەرەو کاتەی باپیرەی نامجونی تێپەڕاند و هاتە بەردەم ئەم

"هههه، تایهیۆنگ تۆ زۆر گۆڕاوی! گەورەتر بووی"

باپیرەی وتی بە پێکەنینەوە، تای تەنها خەندەیەکی کرد و سەری لەقاند

"جینهـون لەکوێیە؟"

دۆنگ هوان ئاوڕی دایەوەو سەیری بوکەکەی کرد، نایۆن خەندەیەکی نەرمی کرد و ڕۆشت بەرەو خەزووری و قۆڵی گرت

"ئەو کارێکی گرینگی هەبوو بەیانی زوو ڕۆشت، پەیوەندیم پێوەی کرد هەرکە تۆ هاتیە ئێرە، ئەو وتی بەم زووانە دەگەڕێتەوە، ئەپا..هاتنەکەت زۆر لەناکاو بوو"

دۆنگ هوان لەگەڵ پێیەکانی بوکەکەی هەنگاوی ناو بەرەو قەنەفەکان ڕۆشتن، کە دانیشت لەسەرەوە پێکەنی و بە ئاسوودەیی پاڵی دایەوە

"هەرکەبیستم سەبارەت بە گەڕانەوەی تایهیۆنگ و دەست بەکار بوونی خۆم ئامادەکرد بگەڕێمەوە بەڵام کارێک هاتە پێشەوە بۆیە دواکەوت"

"پێدەچێ کارەکە زۆر گرینگ بێ وا بەو شێوەیە دوای هەڵبژاردنەکان گەڕایتەوە"

نایۆن بە خەندەوە وتی و سەیرێکی ئەو ئافرەتە گەنجەی کرد، کەکەمێک پێش ئێستا لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خەزووری دابەزی

-(••÷[first love]÷••)-TAENNIEWhere stories live. Discover now